•9•

689 140 66
                                    



A fresh breath

لە سوچێکی مەیخانەدا دانیشت بوو ،چاوەكانی ڵە شوێنێ و مێشك و دڵی لە شوێنێێکی تر ،بە خواردنەوە ھەوڵیدەدا ئەو بەشە بەتاڵەی سینەی پڕ بکاتەوە ،بەڵام ئەوە یارمەتیدەر نەبوو

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.


لە سوچێکی مەیخانەدا دانیشت بوو ،چاوەكانی ڵە شوێنێ و مێشك و دڵی لە شوێنێێکی تر ،بە خواردنەوە ھەوڵیدەدا ئەو بەشە بەتاڵەی سینەی پڕ بکاتەوە ،بەڵام ئەوە یارمەتیدەر نەبوو ..

ھـەوڵیدەدا لەگەڵ ئەوەی ڕوویدا ئاسایی ڕەفتار بکات ،بەڵام ئاسان نەبوو .
خۆی سەرزەنشت دەکرد بەوەی خەریکە خۆپەرست بیردەکاتەوە و دەیویست وا لەکچەکە بکات ڕازی نەبێت ، بەڵام ھەمووشتێکی کرد ،ئێستا ھیچ شتێک لە ژێردەستی ئەودا نەما..

لەکاتێدا خۆی ھیچ شتێک نەبوو ..

تەیھیۆنگ دانی بەوەنا ،زیاتر لە ھاوڕێیەک کچەکەی دەویست ھەر کە زانی کە دەستی دا ،بەڵام دەشیزانی ئەوە شتێکە کە ھەرگیز نایەتە دی وە نابێت ڕووبدات ،وای بیردەکردەوە کەس شایەنی ژیانە نەفرەتلێکراوەکەی ئەوی نیە ،کەس شایەنی ئەوە نیە بەھۆی ئەوەوە لە تاریکیدا بژێت کاتێک ڕووناکی لە دەوروبەریەوە ھەیە .

"چ شتێک گەنجێکی وەک تۆی ڕوخاندووە ؟"پیاوێکی تەمەن ٦٠ەکان لە بەرامبەریەوە دانیشت بوو و ھاوشێوەی ئەو دەیخواردەوە بەڵام کەمتر..

کوڕەکە ئاگاداری ئەوەنەبوو کەسێکی لەلایە تا گوێبیستی دەنگێک بوو .
ئاراستەی چاوی بۆ ئەو سوڕاند ،پێکێکی تری خواردەوە.

"ھیچ شتێک .من خۆم ڕووخاوم ." خەندەیەکی کرد ،زیاتر لەگاڵتەکردن بەخۆی دەچوو .

"دەبێت شتێک ڕوویدابێت کە ھێندە بێ ھیوایی کردووی ."پیاوەکە بە نەرمە خەندەیەکی وتی ،کەمێکی خواردەوە.

"ھەموو شتێک دژی منە ،ھەموو شتێک !!"بە پێکەنێکی پر لە ئازارەوە دەریبڕی ،کە ھەموو کەسێک بە ئاسانی حاڵی دەبوو لەوەی چەند حاڵی وێران دیارە..

"ئەوەندەی خەڵکم بینبێت و لەگەڵ گەنج دوابێتم ،دەبێت کێشەکەی تۆش کچ بێت ،وانیە؟" بە تۆنێکی ھێمنە و پێی وت.

"نەخێر ،من کێشەکەم ھێندە بچووک نیە .."چاوەکانی داخست ،بە نەرمی وتی "کێشەی من ..کاتە ." .." چۆن دەکرێ ھێندە ڕقی لەمن بێت ؟ من بووم دروستکەری کاتژمێر ؟ھەھەھا نازانم !" بە دەنگەوە بەخۆی پێدەکەنی ڕوون دیار بوو ،لەنێو ئازاردایە ،وە نازانێت چۆن ئازاری دەربکات .

Clocks That Don't Tick|k.thDonde viven las historias. Descúbrelo ahora