•6•

851 177 112
                                    




Brown


تۆپەڵ تۆپەڵی ھەور ئاسمانە کاڵ ڕەنگەکەیان داپۆشی بوو،ئاسمان تەماوی بوو ،خەلکێکی کەم دەبینرا لەدەرەوە ،دەنگەکان کەم بوون ،شار چۆڵی لێنەدەھات ،وەلێ جوان بوو  ،ھەر شتێک دەرکەوتنی خۆی ھەبوو ،شاراوە نەبوون بەھۆی مرۆڤەوە

Ups! Ten obraz nie jest zgodny z naszymi wytycznymi. Aby kontynuować, spróbuj go usunąć lub użyć innego.





تۆپەڵ تۆپەڵی ھەور ئاسمانە کاڵ ڕەنگەکەیان داپۆشی بوو،ئاسمان تەماوی بوو ،خەلکێکی کەم دەبینرا لەدەرەوە ،دەنگەکان کەم بوون ،شار چۆڵی لێنەدەھات ،وەلێ جوان بوو  ،ھەر شتێک دەرکەوتنی خۆی ھەبوو ،شاراوە نەبوون بەھۆی مرۆڤەوە.

کوڕە گەنم ڕەنگەکە لەنێو بەشە جیاوازەکانی شارەکەی ،شوێنی جلکڕینی ھەڵبژاردبوو ،لەوێدا خۆی بینیەوە کاتێک بەدوای دڵخوازترین قاپووتی دەگەڕا ،ڕەساسی،قاوەیی،ڕەش ، ئەو سێ ڕەنگە تایبەت بوون بۆ ئەو،بە جۆرێک دەیوست ھەموو جیھان بەو ڕەنگانەوە داپۆشرێت ،بژێت لە ناویدا.

دوای گەڕانێکی کەم توانی ئەوە بەرێت کە دەیوست ،قاپوتێکی درێژی ڕەش ،کە دروست کرابوو بۆ باڵا بەرزەکەی ،وای لێت دەکرد کە بینیت لەناکاوێک ،بوەستیت لەوەی دەیکەیت و لێی بڕوانی.

دڵڕفێن و شیک پۆش بوو،لە جۆری دڵخوازانی سەردەم بوو ،دەبووە خاوەنی چاوەکان بە ئاسانی ،سەرنج لە ھەموو لایەکەوە ڕووی تێ دەکرد لەگەڵ یەکەم ھەنگاوی لەو شوێنە ،لەو جۆرە بوو دەتویست بیدوێنی و لەگەڵی پێبکەنی،بتەوێت سەیرت بکات و ببێت بە لانەت .

ئەوەی ئاگادار نەبوو لێی لەوانە ،خۆی بوو . ئەو بەرگێکی ڕوون بوو لەلایەن دەوروبەرەکەی ،بەڵام لەگەڵ خۆیدا ئەو بەرگە ئەستوورانە بوو کە چەند دەستێکی دەویست بۆ لێکردنەوە.

لەسەر یەکێک لە کورسیە دارەکان دانیشت بە پاکێتی جلەکەی دەستیەوە ،شێوەیەکی ماندوو ،مێشکێکی تێکەڵ بە سەدان بیرکردنەوە،دڵێکی بێ ئۆقرە و شێواو ،لەو لاشەیەدا بوونیان ھەبوو ،چاوەکانی دەجوڵان بەڵام ھیچ یەکێک لە وێنەکانی دەگیران پێیان ،ئاراستەی مێشکی نەدەکران .

مۆبایلەکەی دەرھێنا ،وەک ھەموو جارێکی خستیەوە سەر ناوی ئەو کچەی کە بیری داگیر کردووە ،لە چاوەڕوانی مابوو بۆ پەیوەندیەکی ئەو بۆ چوونە دەرەوەی داھاتوویان دوای ئەو کۆتاجار کچەکە بەڵێنی ئەوەی پێدا،یەک مانگ ڕۆشت بەسەر ئەو بەڵێنەدا ،وە ھێشتا ھیچ پەیوەندیەک لە ئەوەوە نیە .

Clocks That Don't Tick|k.thOpowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz