•21•

997 135 213
                                    



Distance

ئەو بایە ساردەی کە تەزووی بە گیان دادەھێنا ،دەستی گرت بوو بەسەر شارەکەدا ،بەھۆیە ھەمووان خۆیان بە جلی زۆرەوە داپۆشی بوو ،خەلکانێکی کەم دەبینران لەدەرەوە ،زۆربەیان ئەوەیان پێشبینی دەکرد کە بەفر ببارێت لەو ڕۆژەدا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





ئەو بایە ساردەی کە تەزووی بە گیان دادەھێنا ،دەستی گرت بوو بەسەر شارەکەدا ،بەھۆیە ھەمووان خۆیان بە جلی زۆرەوە داپۆشی بوو ،خەلکانێکی کەم دەبینران لەدەرەوە ،زۆربەیان ئەوەیان پێشبینی دەکرد کە بەفر ببارێت لەو ڕۆژەدا .

بەڵام بەفر بە ھیچ شێوەیەک دیار نەبوو ئەگەر چی خەریک بوو خۆر ماڵئاوایی دەکرد و مانگ شوێنەکەی بگرێتەوە.

موون بەسەرقاڵیەکی زۆرەوە خەریکی کارکردن بوو لەسەر دیزاینکردنی جلێک لە ژوورەکەی دا ،لە ڕۆژی پشوویدا باشترین کات بوو بۆ ئەنجام دانی ئەوە .

ھەندێک کات ماندوویەتی دەستی بەسەردادەگرت و بەبێزاریەوە ھاواری دەکرد ، دوای چەند خولەکێک لە پشوودان و خواردنەوەی شەربەتێک کە بۆخۆی ئامادەی کردبوو دوبارە دەگەڕایەوە سەر کارەکەی ،بە سەرنجەوە ھەموو ھەنگاوێکی دەکرد.

ژوورەکەی پڕ ببوو لە کاغەزی پارچە کراو و نوسراو ،کە تێییاندا دیزاینەکەی کە کاری دەکرد لەسەری دروستی کردبوو ،چەند کتێبێکی تر لەسەر مێزی خوێندنەوەکەی کەوت بوو کە دەربارەی فێربوون و باشتر لێزانینی دیزاینی جلوبەرگ بوو .

ئەو بەتەواوی دەیوست ئەوە ئەنجام بدات ،چونکە خەونێکی لە مێژینەی بوو ،وە کاتێک ھەلێکی ھاتە بەردەست بۆ ئەوەی چانسی خۆی تاقی بکاتەوە ،بڕیاری دا کاری بۆ بکات ،ناوی خۆی تۆمار کرد لە پێشبرکێیەکی باشترین دیزاینی جلوبەرگ ،بەھیوای بردنەوە کاری لەسەر دەکرد.

ئەگەر چی ھەرگیز بەتایبەت لەوبوارەدا نەیخوێند بێت ،ھەرگیز لە ھیچ لایەنەکەوە پشتگیریەکی بۆ نەرخسراندرابێت ،بەڵام باوەربەخۆبوونەکەی بەخۆی وای لێدەکرد واز نەھێنی ،دەرفەت بەخۆی بدات بەخۆی بۆ ئەوەی تاقی بکاتەوە ،گرنگ نەبوو چەند گران و ماندووکەر دەبێت ،تەنگا دەیوست ئەنجامی بدات .

ھەبوونی ھیوا ،ئەو ھۆکارە بوو کە موون ھەموو ڕۆژێکی بە دیاریەک دەبینی ،بەوەی ڕۆژەکان بە شتی جیاوازەوە تاقی بکاتەوە ،ڕۆژەکان بەخۆیان و چیرۆکە جۆراوجۆرەکانی ئەزموون بکات ،بەوجۆرەی زۆر باش بەئاگا بوو لەوەی ھەموو ڕۆژەکان نەدەکران وەک یەک بان ،ئەگەر وەک و یەکبان ھێشتا ھەوڵی دەدا بە بچووکترین شت جیاواز بێت لە ڕۆژی پێشووی .

Clocks That Don't Tick|k.thWhere stories live. Discover now