•1•

1.6K 226 219
                                    


Pain

- دڵۆپەکانی باران دەیاندا بە زەویدا لەوەدەچوو چیتر ھەورەکان توانای ھەڵگرتنیانی نەمابێت ،دەنگە  نەرم و ئارام کەرەوەکەی بارین تێکەڵ بە دەنگە  تۆقێنەرەکەی ھەورە تریشکە بوو لە شەوێکی تاریکدا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



- دڵۆپەکانی باران دەیاندا بە زەویدا لەوەدەچوو چیتر ھەورەکان توانای ھەڵگرتنیانی نەمابێت ،دەنگە نەرم و ئارام کەرەوەکەی بارین تێکەڵ بە دەنگە تۆقێنەرەکەی ھەورە تریشکە بوو لە شەوێکی تاریکدا .

تەپە تەپی پێی خەڵکەکان بەرز دەبوویەوە ھەر کە ڕایان دەکرد بۆ دۆزینەوەی شوێنێک بۆ پاراستنیان لە تەڕ بوون، ئۆتۆمبێلەکان ھێواشتر لێیان دەخوڕی ،ھەر بەوشێوەیە بەھۆی دڵۆپە ئاوەکان شێواویەک دروست ببو لە ھەموو سوچێکی شەقامەکانی سیۆل .

وە لێرەدا لەنێوانیاندا کوڕێک بوو ،باڵایەکی بەرز ،شانە ھەڵکشاو و ڕێک پۆشیەکەی سەرنجێکی تایبەتی پێدەدا لەلایەن خەڵکەوە ،قژی درێژ ،پڕ و تێر ڕەنگەکەی کە قاوەیەک بوو لە تێکەڵەی شوکەڵاتە ،ھەر ستایەلەک کە ھەیبوو پێشووتر لەگەڵ ھێزی باران وێران ببوو .

دەڕۆی بەسەر شۆستەکاندا ،وەک ئەوەی ئەو لە ڕۆژێکی ھەتاوی فێنکدا ڕێ بکات ، ئاسایی ،بێ ھیچ شڵەژاویەک لەکاتێکدا سەرتاپا تەڕ بوو ،مێشکێکی ماندوو ،دڵێکی لاواز . لاشەیەکی پڕ لە ھێز ،بەڵام ئەوەی ئەو پێوستی بوو ھێزێکی زیندووکەرەوە بوو لە ناخیدا ، تەڕبوونی جلە گرانبەھاکانی تاکە شت بەلایەوە گرنگ نەبوو.

ژیان لای ئەو دوگمەکانی کێیبووردی لاپتۆپەکەی بوو ،کە لە ھەموو دوگمەکان شارەزا بوو بۆ بەکارھێنان ،وە دەبووا لە بەکارھێنانی ھەر یەکێکیان ،ئەوەی ئەو کردی لەمڕۆدا بەکارھێنانی دوگمەیەکەیان بوو بەبێ بیرکردنەوەی لەوەی ئاخۆ چی ڕوودەدات گەر بەکاری بھێنێ وە بۆ بەکاری دەھێنێ ؟

بێ بیرکردنەوە دوبارە خۆی بینیەوە لە یەکێک لە مەیخانەکان کە مەیخانە تایبەتەکەی بوو ،ھەر لەگەڵ گەیشتنی بە بەرگە تەڕەکەیەوە ھەموو چاوەکانی کردە خاوەنی خۆی ،ڕووکەشە ساردەکەی دەبریسکایەوە لەژێر ڕووناکیە خامۆشەکان ،سەماکەرەکان وەستان لە سەما ،کچە لەشفرۆشەکان ڕوویان گەشایەوە ، مەیفرۆشەکە دڵخۆشیەکی زۆر ناخی پڕ کرد بەبینینی .
خۆشی بۆ ھەمووان ھێنا ،لەکاتێکدا خۆی لەنێو گێژە لۆک بوو.

قاپووتە ڕەشەکەی فڕێدا ھەر کە لە شوێنە تایبەتەکەی دانیشت ،گەرمایی شوێنەکە ھێوری دەکردەوە ،بەلام دەنگە دەنگەکان دەستیان پێکردەوە ھەر کە دانیشت ،چەند ڕاوچیەک لە دوورەوە چاویان تێ بڕی لە دەرفەتێک دەگەڕان بۆ نزیکبوونەوە ،بەلام ئەوەی ئەو ئاگای لێ نەبوو ئەوان بوو .

Clocks That Don't Tick|k.thWhere stories live. Discover now