•16•

739 128 106
                                    

Dream



تیشکە بەھێزەکانی خۆرەکە بۆ کوڕەکەیان گران دەکرد چاو کردنەوەی ،بە ماندوویەتیەوە چەرچەفەکەی لەسەر خۆی دا لابرد ،دوایی چەند جار خەوبردنەوە و ھەڵسانەوە لە کۆتایی ھەلسایەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





تیشکە بەھێزەکانی خۆرەکە بۆ کوڕەکەیان گران دەکرد چاو کردنەوەی ،بە ماندوویەتیەوە چەرچەفەکەی لەسەر خۆی دا لابرد ،دوایی چەند جار خەوبردنەوە و ھەڵسانەوە لە کۆتایی ھەلسایەوە .

سەیری کاتژمێری کرد کە ٢:٣٠ ی خولەکی دوای نیوەڕۆ بوو ،زۆر خەوت بوو بەڵام ھێشتا وای ھەست دەکرد پێوستی بە خەوی زۆرترە .

ھەستی بە تینوەتی زۆر کرد ،بۆیە یەکسەر بەرەو ئاو خواردنەوە ڕۆشت ،بە بەرداخەکەی لە دەستیەوە وە بە چاوێکی کراوەو نیوە داخراوەوە ،سەیری دەرەوەی دەکرد لە شووشەی ھۆتێلەکەدا .

خۆر ھێندە گەشاوە بوو لەو ڕۆژە ھەموو شتێک  بەتەواوی دەدرەوشایەوە لەژێری .

بەڵام سەڕەڕای بەھێزی ڕووناکیەکەی ،ھێشتا کوڕەکە وای ھەست دەکرد نەیتوانیوە ئەو تاریکاییەی نێو ژیانی ڕووناکبکاتەوە .

سەیری جوڵەی خەڵکەکانی دەکرد ،ھەر یەکەو بەرەو ئاراستەیەک و بەدوای جۆرێک کێشە و ژیانی خۆیەوە بوو .

ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا ،دەستی لە چاوە خەواڵووەکەی دا ،
دوبارە نەیدەزانی ئەمڕۆ چی بکات ، چونکە ھەموو ئەوەی دەیکرد لێرە پالکەوتن سەیر کردن فیلم بوو لە تەلەفزیۆنەکەی لەو گەشتەیدا.

پەرداخە ئاوەکەی شۆرد و لە شوێنەکەی خۆی داینا ،لەدواید یەکسەر ڕۆشت بۆ گەرماو ،وە لەوێ مێشکی چیتری نەیتوانی بەرگە بگرێت لە بیرکردنەوە ،دەستی کردەوە بە بیرکردنەوە لە کچەکە .

موون زوو زووە بیرکردنەوەکانی داگیر دەکرد ،بەھۆی بیرکردنی بۆی ،
لەبەر ئەوە بەتەواوی دەیوست لەو شەودا بگرێتەوە بۆ کۆریا .

ھەر چەندە ھەوڵی دەدا بوەستێت لە بیرکردنەوە لێی ،بە پەیوەندی کردن لەگەڵی ، ھەرچەندە ھەوڵی دەدا بە شتی جیاوازەوە خۆی سەرقاڵ بکات ،کەچی  ھێشتا ئاسان نەبوو بۆ خۆ دوورخستنەوە لێی .

ھەندێک جار وای ھەست دەکرد تەنھا ئەو نیە بەوجۆرەیە ،بەڵکو کچەکەش ھاوبەشیەتی لەوەی پەیوەندی پێوە دەکات و لێی دەپرسێت ،بە جۆرێک کوڕەکە وا ھەست دەکات ،موون بە پەرۆشە بۆ بینینی بەوشێوەی ئەو ھەست دەکات بۆی .

Clocks That Don't Tick|k.thWhere stories live. Discover now