Feelings
"سۆنگ موون؟"دەنگەکە لەلایەن کوڕێکی باڵا ناوەندیەوە دەرھات ،کە چاویلکەی لەچاودابوو ،لەئەوانەوە نزیک بوویەوە .
لەلای تەیھیۆنگ ئاشنا نەبوو ،بەڵام بۆ موون بەپێچەوانەوە.
"ئۆھ ! یونگی ؟ چی دەکەیت لێرە؟"موون پرسی بە خەندەیەکی بچووکەوە ،
"ئەوە منم دەبێت ئەو پرسیارە بکەم ." وە سەیری ئەو کوڕەی دەکرد کە لەلای موون وەستا بوو لە ئێوارەدا وە لە پارکێکدا.
موون ھەستی بە سەیرکردنەکانی کرد ،بە شڵەژاویەکی ھەستپێەنکراوەوە خۆی لە تەیھیۆنگ دوورخستەوە ،بۆشایی زیاتری بەنێوانیان دا.
"ئاھ یارمەتی ئەو ھاوڕێیەم دەدا لە ھەندێک شتدا ،دوای ئەوە دەگەڕامەوە ماڵەوە ."
لەگەڵیدا لاشەی گەرم داھاتبوو ،مین یونگی کوڕی ناسیاوێکی خێزانەکەیەتی وە پەیوەندیەکی باش لەنێوان خێزانەکانیان ھەبووە لەڕابردوودا وە بە ئێستاشەوە ،دوای ئەوەی باوکی موون کۆتاکانی تەمەنی کۆچی دوای کرد ،کە کەسێکی تایبەت بۆ بنەماڵەی مین ،بۆیە یونگی وەک زیاتر لە چاودێرێک دەردەکەوێت وەک لە ناسیاوێک ،لە ھەر دەرفەتێکدا چاویان بەیەک بکەوێت ئەوە ژیانی کچەکە و ڕۆژەکەی بەتەواوی دەبێتە باسی سەر زاری ئەو خێزانە .
وە ئەوەی ئەوجارە زۆر خراپتر بوو ،ھەبوونی ئەو کوڕە بوو لەگەڵیدا ،ئەوە بەس نەبوو کە چەندین کۆمێنتی وەرگرتووە بۆ کارکردنی لە شوێنێ فرۆشتنی قاوە دا وەک کچێک .
"ئۆھ بەڕاست؟ زۆر باشە کەواتە ." بەتێبڕینێکی پڕ گووماناویەوە سەیری تەیھیۆنگی کرد ،کە بەبێ ھیچ جوڵەیەک سەیری ئەو دووەی دەکرد ،وە ھەستی دەکرد کە شتێک تەواو نیە لەنێوان ئەو دووەدا.
"من دەڕۆم ،باشتر دەبێت گەر زووتر لەوێ بیت." یونگی وتی ،جەختی لەسەر وشەیەک کردەوە لەگەڵ ئەوە ئەوانی بەجێھێشت.
گفتوگۆکە کورت بوو ،بەڵام تاڕادەیەک بێزارکەر و ترسناک دەردەکەوت.
تەیھیۆنگ بەھیچ جۆرێک ئەو کوڕەی بەباش نەھاتە بەرچاو تەنھا بەچەند خولەکێک سەیرکردنی توانی بزانێت لەجۆری ساختەکانە.
BINABASA MO ANG
Clocks That Don't Tick|k.th
General Fictionکات خێرایە ،بەڵام ئایا دەتوانم من خێراتر بم ؟ Written by :jiminheartuuu