Extrovert
جوانیەکان زۆرن ،وە زۆریان نەبینراون ڕەنگە بەھۆی تاکە شتێکەوە بێت کە لەگەڵ کۆمەڵگادا ناگوونجێت ،ڕەنگە بەھۆی نەشارەزایی خاوەنەکەی بێت لە پیشاندانی .شەقامەکانی نێو شارەکە تەنھا ڕەساسی بوون وە پڕکرابوون بە ڕەنگە جیاوازەکانی تر ،پڕ ببوو لە جۆرەھا بۆن ،ھەموو بەیەکەوە شێوەیەک لە شێوەکانی جوانیان نیشان دەدا ،لەکاتێکدا لەلایەن زۆربەیانەوە ئەو جوانیە فەرامۆش کرابوو.
وە ھەندێک ھەبوون کە ھەوڵی تێکدانیان دەدا ،کوڕێکی ڕەشپۆش بە کڵاوێکی ڕەش لەسەریەوە بەنێو خەڵکەکاندا دەڕۆشت و بەھیوای بینینیەوەی نێچیریێکی بێ ئاگا .
وە یەکێکی دەست کەوت کاتێک ژنێکی بەتەمەن لەکاتی کڕینی میوەکانی کە دەیوست . بەلێزانییەوە ئەو جانتایە بچووکە شینەی لێبرد کەلەسەر سێوەکانی لەیادیکردبوو ، بەڵام ئەوە بەزوویی تێبینی کرا لەلایەن كوڕێکی باڵابەرزەوە کە ڕاستەوخۆ بەدوای دا ڕایکرد.
دوای ھەوڵێکی زۆر لەکۆتاییدا توانی بیگرێت ،لەگەڵیدا ڕادەستی پۆلیسی کرد دوای چەند خولەکێک تەنانەت سێبەرەکەشی لەو بازارەدا نەما.
کوڕە باڵابەرزەکە گەڕایەوە بە خەندەیەکەوە لەسەر لێوەکانی ،کە تەواو خۆشەوێست بوو لەنێو خەڵکانی نێو ئەو ناوچەیەی شارەکە ،ھەموو کات ئامادە بوو بۆ یارمەتیدان.
"کوڕم ھۆسۆک تۆ نەبیت ئێمە ھەموومان لەناودەچین لەنێو ئەو ھەمووە مرۆڤە خراپانەدا."پیرە ژنەکە بە خەندەیەکەوە بە ھۆسۆکی وت ،کاتێک جانتاکەی وەرگرتەوە. کوڕەکە لەبەرانبەر تەنھا خەندەیەکی پێدا و دانەویەوە بۆی.
لەوکاتەدا کچێکی قژ قاوەیی کاڵ ،کە خاوەنی باڵایەکی بچووک بەڵام دڵێکی گەورە بوو ،بە دڵخۆشیەوە ڕێی دەکرد ،سڵاوی دەكرد لەھەریەکە لە خاوەنی دوکانەکانی ئەو بازارە چونکە ناسراو بوو لەلایەن ھەمووانەوە.
چاوی بە ھۆسۆک کەوت بە دڵخۆشیەوە ڕای کردە لای .
"ھۆبی! دەمێکە نەمبینیوی!"بە قشتیەوە کوڕەکە لە ئامێزی کرد کە جیاوازیەکی زۆر بەدیدەکرا لەنێوانیاان بەھۆی باڵایانەوە.
YOU ARE READING
Clocks That Don't Tick|k.th
General Fictionکات خێرایە ،بەڵام ئایا دەتوانم من خێراتر بم ؟ Written by :jiminheartuuu