•8•

859 141 108
                                    


Self love

ترس ،ھەستێکە وە لەھەمان کاتدا ھێزێکە کە توانای لەناوبردنی خود وە ھەرشتێکی ھەیە کە لەدەوروبەر نزیکە ، لەسەر ھەر یەک لە بونەوەردا ئەوەیە توانای کۆنترۆل کردنی ھەبێت ،ھەر کەسێک  وھەبوونی جۆرێک لە ترس، وە لەھەمان کاتدا وابیردەکرێتەوە کە ھەموو شتێکیان ل...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




ترس ،ھەستێکە وە لەھەمان کاتدا ھێزێکە کە توانای لەناوبردنی خود وە ھەرشتێکی ھەیە کە لەدەوروبەر نزیکە ، لەسەر ھەر یەک لە بونەوەردا ئەوەیە توانای کۆنترۆل کردنی ھەبێت ،ھەر کەسێک  وھەبوونی جۆرێک لە ترس، وە لەھەمان کاتدا وابیردەکرێتەوە کە ھەموو شتێکیان لە ژێر کۆنتڕۆل دایە .

داھێنراوەکان کۆنتڕۆلی دروستکەرەکان دەکەن ،وە دروستکەرەکان کۆنتڕۆلی یاسا دەکەن ،یاسا کۆنتڕۆلی بێ دەسەڵاتان دەکات ،بێ دەسەڵاتان کۆنترۆڵی دڵیان دەکەن ،وە دڵ کۆنتڕۆلی مێشک دەکات ،دوبارە ھیچ شتێک نامێنێتەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ کۆنتڕۆلی بکات ،تەنھا خەیاڵەکانی نەبێت کە وا ھەست دەکات کۆنتڕۆلی کردووە ،لەکاتێکدا ھەم دیسان کۆنتڕۆل کراوە.

بۆ ئەوەی جێگیر بمنێنیەوە بەرامبەر ملیۆنان مرۆڤدا ،دەبێت توانای کۆنتڕۆل کردنت ھەبێت لە گیانتدا ،ئەگەر نا کۆنتڕۆل دەکرێیت ھەر کە ئەوەش ڕوویدا لەناو دەچیت .

کیم تەیھیۆنگ لەناوەوە کۆنتڕۆلکراوبوو ،لە دەرەوە وەک کۆنتڕۆلکەر خۆی دەردەخست ،ئەو کەسێک نەبوو کە بزانێت ژیانکردن چیە ،لە ھیچ شتێک نەدەگەشت کە ڕوویدەدا بەڵام وا دەریدەخەست کە تێگەشتووە ،ئەو پێی وابوو ھەموو شتێک لە دەوروبەری وەک دەزووێکی لێکئاڵاو وایە ،وە ھێشتا پێی وابوو دەبێت وا ڕەفتار بکات کە ھەموو ئاڵاویەکەی کردۆتەوە .

ئەو ڕوحێکی پاک بوو ،گرنگیێدەر و خەمخۆر بوو ، بەڵام ھێشتا نەیدۆزیبوویەوە کە بۆ چ ھۆکارێک لەم زەویە دەژێت ، ئایا بۆ ئەوەیە خەڵک لەناو بەرێت یان یاوەریان بێت ،بۆ ئەوەیە لێرەدا دڵخۆش بێت یان خەڵک خەمبار بێت .بۆ ئەوەی سەمابکات و چێژ ببینێت،یاخود بەتەنھا لە شتەکان بڕوانێت بێ دەستکاری کردنیان ،ئایا دەبێت خەلکی تر بناسێت یاخود تەنھایی بۆ ئەو گونجاوترە.

ئەو ھیچ یەک لەمانەی نەدەزانی ،بەڵام بەوشێوەیە دەریدەخەست کە دەریدەخەست کە دەزانێت .

ھیچ کەسێک نەیدەتوانی لەوە یارمەتی بدات ،خۆی نەبێت .

بۆ دۆزینەوەی ھەموو ئەمانە پێوست بوو ھەریەک لە بژاردەکان تاقی بکاتەوە ،بۆ ئەوەی بۆی دەربەکەوێت کامەیە ڕێگا ڕاستەکەی ئەو .

Clocks That Don't Tick|k.thWhere stories live. Discover now