Thoughtsوا ھەست دەکەم ھەموو دەمارەکانی نێو دڵم دەردەپەڕێت و لەناو دەچێت ،ھێندەی ھەستەکانم تێیاندا قەتیس کردووە ،چاوەکانم ماندوون ھێندەی دڵۆپەی گریانەکانمیان ھەڵگرتووە، مێشکم وەڕەس بووە لە بیرکردنەوە ،لێوەکانم ھاوار دەکەن بۆ خەندەیەک کە دروست کراو نەبێت.
تەنانەت ھەموو بەشێکی جەستەم لەمن بێزارە چی دەربارەی دەوروبەرەکەم ،حەزم دەکرد پڕبم لە بیرۆکە ، لە توانا و وزەی بەسوود ،بەڵام ناتوانم ھیچ شتێک بدۆزمەوە لەخۆمدا .
ون بوون و ھاوڕێ نەبوون لەگەڵ خودی خۆت ،ترسناکترین ڕووداوە کەبەسەر ھەر کەسێک دا بێت ،چونکە کە ون بوویت .ئیتر ژیان ھێندە بێ واتا دەبێت کە ھەموو ڕۆژێک ئاوات دەخوازیت بۆ ئەوەی لەناو بچیت.
"بەڕێز کیم ،ئەندازیار ئوو داوای بینینت دەکات ،ڕێگەی بدەم بێتە ژوورەوە؟"سکرتێرەکەم بە ڕێزەوە پرسی ،تەنھا بە بەڵێ سەرم لەقاند،لە کۆتاییدا تاکە شت کە بتوانم کە بڵێم دەتوانم باشم تێیدا ئەو کارەیە کە بە خواستی خۆم نایکەم ،
من ئەندازیاری بیناسازیم وە بەھۆی ئەوەی لە خانەوەدەیەکی خانەدان دام ،ھاوکارێکی زۆرم ھەیە لەو کۆمپانیایە ئۆفیسم ھەیە کە ھی خێزانەکەمە، کارەکانم بەباشی دەڕوات ئەگەر لە ڕووی دەروونمەوە باش بم ..
"خۆشحاڵ بووم بە دوبارە بینینەوەتان بەڕێز کیم ."ھاوکارەکەم بە خەندەیەکەوە دانەویەوە ،لە ھەمان کاتدا بۆی دانەویمەوە .
دوای ئەوەی کەمێک باسی کارەکانی خۆی کرد کە پێیەوە سەرقاڵە بەھەمان شێوە بەژداریم کرد لەگەڵیدا بەپێی پێوست ویستم جێگیر دەربکەوم،ھەرچەندە ئێستا لە خراپترین باری دەروونیدام.
"کارەکانت لە کۆمپانیاکەمان دەنگی داوەتەوە ،دڵخۆشم دەکەیت گەر بتوانین بەیەکەوە کاربکەین؟" بەڕێز ئوو دەنگی پەرۆشی لێوە دەبینرا .
"ئۆھ لەناکاو بوو ،پەیوەندیت پێوە دەکەمەوە دەربارەی وەڵامەکەم ،بەڵام بۆ چ پرۆژەیەک دەبێت ؟"پرسیم ،دەستەکانم لەسەر ڕانم دانا ھەر کە زانیم چیتر ئەو ناتوانێی بیبینێت ،چـونکە بەردەوام بوون لە ئارەق کردنەوە .وە ھەستم دەکرد چیتر ناتوانم ھەناسە بدەم..
YOU ARE READING
Clocks That Don't Tick|k.th
General Fictionکات خێرایە ،بەڵام ئایا دەتوانم من خێراتر بم ؟ Written by :jiminheartuuu