~party 1~

1.3K 151 211
                                    

؟؟؟:- تکایە یارمەتیمان بدە زۆر پێویستمان بە تۆیە تەنها ئەمجارە بەڵێن بێت جارێکی تر بێزارت ناکەین.

؟؟؟:- تۆ گاڵتەم لەگەڵ دەکەی من دەستم لەو کارە کێشاوەتەوە، تۆش هاتووی دەڵێی بگەڕێوە؟

؟؟؟:- ئەوە تەنها یەک ئەرکە بەڵێن دەدەم کۆتا جار بێت داوای شتێکی وەها بکەم بابەتەکە زۆر هەستیارە تەنها تۆ دەزانی مامەڵەی لەگەڵ بکەی خۆت ئاگاداری هەر کەسێک ئەم کەیسە وەردەگرێت دوای تەنها ڕۆژێک دەکشێتەوە، هەروەها پارەیەکی خەیاڵی وەردەگری لە پای ئەو ئەرکە.

؟؟؟:- پێت وایە پارەم بەلاوە گرینگە؟ من بەشی خۆم پارەم هەیە و دەتوانم پێی بژیم من وازم لەو کارانە هێناوە ناتوانم بیکەم بمبورە.

ئەوەی لە بەرامبەری بوو بە توڕە بوونێکەوە هەستایەوە، دەهات و دەچوو تا لە ناکاو لەبەردەمی ئەویتر وەستا و گوتی.

؟؟؟:- سەیرکە میسۆ ژیانی زۆر کەس بەهۆی ئەو پیاوە لەناوچووە ئێستا بەدوای گەورەترین گۆرانیبێژی وڵاتەکەمانەوەیە کۆمپانیاکەی زۆر نیگەرانن دەربارەی ئەو بابەتە هەواڵی داوەتە هەموو بنکەکانی پۆلیس کە یارمەتیان بدەن و باشترین کەسەکانیان بۆ بنێرن بۆ چاودێری کردنی گروپەکە و بە تایبەت یەکێک لە ناویان، دەزانم سەختە دەزانم وازت هێناوە بەڵام میسۆ ئەوە پەیوەندی بە ژیانی چەندەها کەسەوە هەیە! تۆ پێت وایە دەتوانی ئاسوودە بژیت کاتێک ئەو کەسانەی کە دەتوانی بیانپارێزیت و ڕزگاریان بکەی دەمرن و تۆش ئیتر کارێکت لە دەست نایات بەڕاستی ئاسوودە دەبیت؟

میسۆ تەواوی کاتەکە بە بێدەنگی گوێی لێگرتبوو، هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو تەنها بیری دەکردەوە، پاش کەمێک میسۆ وتی.

میسۆ:- ئاھ باشە تۆ سەرکەوتی من بۆ کۆتا جار دێمەوە ناو ژیانە پڕ ئاڵۆز و مەترسیدارەکەی بنکەی پۆلیس.

ئەوەی لە بەرامبەری بوو لە خۆشا باوەشی بە میسۆدا کرد و ماچی دەکرد و سپاسی دەکرد.
میسۆ:- ئاھ یوجینا بۆستە دەمخنکێنی پێش ئەوەی دەست پێ بکەم.

یوجینا لێی دوورکەوتەوە و وتی:- بمبورە بەڵام نەمتوانی خۆم ڕابگرم ئەوە بەڕاستی هەواڵێکی زۆر گەورەی دڵخۆشکەرە پێویستە بە زووترین کات بە بەڕێوبەر بڵێم، بەڵام میسۆ تۆ دەزانی ئەوە زۆر مەترسیدارە من ناتوانم گەرەنتی ژیانت بکەم ڕەنگە تۆ لەو ئەرکە یمریت یان ئازارت بەرکەوێت.

میسۆ:- بەڵێ دەزانم هەر کارێکی تا ئێستا کردوومە مەترسیدار بووە، دەزانم ئەمیان زۆر زیاتر مەترسیدار دەبێت و ڕووداوی سەیر و جۆراوجۆری زۆر ڕوودەدەن بەڵام من ئامادەم بۆی، سەرەتا زانیارییەکانم پێ بدە.

یوجینا:- باشە دووبارە سپاس بۆ یارمەتیدانت ئەوە بەرز دەنرخێنین. وەک دەزانی ساڵی پار مافیایەک لە زیندان ڕایکرد کە ئەو تەنها مافیایەکی ئاسایی نەبوو حەوت ساڵی پێچوو تا کردیانە تەڵەوە و دەستگیریان کرد، لە زیندان لە ژووری تاکە کەسی بەند دەکرا کەس هیچ بیرۆکەیەکی نییە چۆن لەوێ هەڵهاتووە دەسەڵاتداران وابیر دەکەنەوە کەسێک یارمەتی دابێت،.

 ✅ناچار بووم! I WAS OBLIGATIONWhere stories live. Discover now