دەمەوێت لە کەنار دەریایەک! لە شەوێکی پڕ ئەستێرە! لەگەڵ دەنگی شەپۆلەکان بۆ هەمیشە ببمە ئاوازێک، تۆنێکی مۆزیقا! خەونێک! خەیاڵێک! رۆمانێک! وتەیەک! شنە بایەک! تەنها لەو چرکەیە و لەو ساتە بژیم و بۆ هەمیشەش لەو سات و کاتە ون و وێڵ بم!....
~میسۆ'م~
~VOTE ~
____________________________
POV MISO
خاتوو بێڵ هاتە ژوورەکەم و خەبەری کردمەوە و پێی وتم کە بچم تێیھیۆنگ هەستێنم لە خەو و بچینە هۆڵی نانخواردنەکە، دوای ئەوەی هەستام و ڕۆتینی بەیانیانم کرد چووم بەرەو ژوورەکەی تێی، واھ لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ چەن شتی سەیر و سەمەرەمان بەسەر هات! من بۆم دەرکەوت لە ماوەی ئەرکەکەم بە دوای دوژمنی چەند ساڵەمەوە بووم، بەڵام ئەوەی بۆ تێیھیۆنگ دەرکەوتووە هیچ نییە لە چاو ئەوەی من!...
لە دەرگام دا.......
دەنگی تێی نەهات، چوومە ژوورەوە بینیم پاڵکەوتووە، چوومە نزیکی بێدەکە و سەیرم کرد تێی بەخەبەرە و بە بێدەنگی دەگریات!میسۆ:- تێیھیۆنگ.
تێی بێدەنگ بوو هەر بە بێدەنگی خۆی دەگریا، چوومە سەر بێدەکە و دانیشتم تێیھیۆنگ'م گرت و وام لێکرد دابنیشێت، فرمێسکەکانم بۆی سڕی.
میسۆ:- تکایە ئارامگر بە.
تێیھیۆنگ فرمێسک وەک ڕووبار ڕێیان بەستبوو بەرەو خوار:- چۆن میسۆ؟ چۆن بتوانم؟ هەموو ئەو شتانەت بیست! من بوومە هۆی ئەوەی برای ڕۆحیم ئەو هەموو سەختییە ببڕێت تەمەنی بڕوات خراپکاری بکات!....
میسۆ:- نەخێر تێی نەخێر هەرگیز سەیری کارەکانیم کرد هیچ شتێکی خراپی نەکردووە بەڵکو تەنها خراپەکارانی لەناو بردووە لە دژی خراپکاران وەستاوە، هەموو ئەو شتانەی بە ئەستۆی ئەویان هێناوە هەڵەیە و زۆرینەشی کاری چۆی مین'ە، ئەو وەک پۆلیسی نهێنی و دەزگایەکی نهێنی کاری کردووە.
تێیھیۆنگ بەردەوام دەگریا لێی تێدەگەم ئەوە شتێک نییە بتوانی بە ئاسانی قەبووڵی بکەی!. لە باوەشم کرد و دەستم بە پشتیدا دەهێنا.
تێیھیۆنگ:- نازانم چی بکەم! چۆن قەرەبووی ئەو شتانەی بۆ بکەمەوە؟ چۆن پاداشتی بدەمەوە ؟ نااا ئەسڵەن چۆن سەیری بکەم!؟؟
گریانەکەی قوڵتر بوو،..
میسۆ:- ئەو برا ڕۆحییەی باسی دەکەی ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە تا ئێستا، ئیدی کاتی تۆیە ئەرکی خۆتی بەرامبەر جێبەجێ بکەی نابێت بێدەنگ و مات بیت بەرامبەری پێویستە هەوڵبدەی پیشانی بدەیت کە ئەو بۆ تۆ هەر هەمان کەسی پێشووە دەبێت لەگەڵی کراوەبیت و قسەی بۆ بکەی و کاتی لەگەڵ بەسەر بەریت دواتریش کە لێرە ڕۆشتین ناوبانگی پاک بکەینەوە.
YOU ARE READING
✅ناچار بووم! I WAS OBLIGATION
Fanfictionکۆتایی هاتووە.. ناوی چیرۆک:- ناچار بووم. جۆری چیرۆک:- ئاڵۆز، ئاکشن، کۆمیدی ، هەستبزوێن ، ڕۆمانسی مافیایەک هەوڵدەدات یەکێک لە ئەندامانی گرووپی bts کە کیم تێیھیۆنگە بیکوژێیت. هەروەها کەسێکیش هەیە کە هەوڵدەدات بیپارێزێت. لیی میسۆ ئەفسەرێکی تایبەتی هێ...