~من کە شتێکم هەیە بیپارێزم لە تۆ بەهێزترم کە هیچت نییە تا لەدەستی بدەی..~
~ میسۆ'م~
~VOTE~
_____________________________
MISO POV
----------------->لە کۆتاییدا ئەو پیاوەم دۆزییەوە کە دایک و باوکمی کوشتبوو بەڵام بڕوانە لە کوێ؟ ئەسڵەن کێ پێشبینی دەکرد لەیەکێک لە ئەرکەکانمدا بگەم بە ئەو لە کاتێکدا من تەواوی کاتەکە بە دوای چۆی مین'ەوە بووم بەڵام پێم وابوو لە دوای سوهۆم! بۆیە زۆرجار قسەی مەتەڵاوی دەکرد وەک ئەوەی دەیوت'' دەبوو یەکەمجار بتکوژم'' یاخوود دەیوت یەکێک یارمەتیم دەدات مەبەستی سوهۆ بووە.
جاک:- دەی با بچینە ژوورەوە بەڵام جڵەوی خۆت بگرە، چونکە هێشتا پێویستمانە بۆ گرتنی جۆنگ موو چی.
چووینە ژوورەوە یەکەم شت کە بینیم دەستەکانی بوو! ئەو دەستانەی دایک و باوکمی پێ کوژرا! ئەو دەستانەی ڕەحمیان بە دایک و باوکم نەکرد و بێ بەزەییانە فیشەکی دەتەقاند.
سەری هەڵبڕی و سەیری کردم من چاوم پڕ بوو بوو لە فرمێسک ئاخر ساتی کوشتنەکەم بیر دەهاتەوە،..
هەتا هێزم تیا بوو کەوتمە گیانی و بۆکزم لێ دەدا، جاک دەیویست دوورم خاتەوە.میسۆ:- وازم لێ بێنااااا تۆ نازانیت چ ئاگرێک لە ناخمدایە.
جاک:- میسۆ پێم وتی هێشتا پێویستمانە بۆستە ئیتر دواتر کە ئیشمان پێ نەما حەز دەکەی خۆت بیکوژە بەسە ئیتر بۆ ئێستا بەسە.
هەرچەندە من هێشتا پێم کەمبوو بەڵام دوورکەوتمەوە و لەسەر زەوییەکە دانیشتم و دەستم کرد بە گریانێکی بەکوڵ. لە کۆتاییدا منیش ئافرەتم و ناتوانم دەست بەسەر ئەو هەستانەدا بگرم.چۆی مین:- دەزانم ئەمە هیچ ناگۆڕێت بەڵام داوای لێبووردن دەکەم بەڕاستی من ئەوکات چاوم کوێر بووبوو ئێستا تێدەگەم چ هەستێکت هەبووە. لە دەستدانی خێزان بەو جۆرە خراپترین و ناخۆشترین هەستت پێ دەبەخشێت.
میسۆ:- بوێری ئەوە نەکەی تەنانەت داوای لێبوردنیش بکەی هەی ئاژەڵ چۆن توانیت ئەو کارە لەگەڵ خێزانەکەم بکەی چەنێک یارمەتیان دایت تەنها یەکجار لە توانایاندا نەبوو پارەتە پێ بدەن لەبەر ئەوەی دایکم نەخۆش بوو و دەبوو نەشتەرگەری بکرێت. بەڵام تۆ! تۆ چیت کرد !!
چۆی مین:- بەڕاستی بە داخەوەم.
میسۆ:- دەمەوێت بتکوژم بەو جۆرەی خێزانەکەمت کوشت.
جاک:- تۆ ناتوانی وەک ئەو بیت، وەرەوە سەر خۆت دایک و باوکت ئەوەیان دەوێت دەستت بە خوێنی ئەو پیسە سور بکەی ؟؟؟ بیر لە دایک و باوکت بکەوە گەمژە.
أنت تقرأ
✅ناچار بووم! I WAS OBLIGATION
أدب الهواةکۆتایی هاتووە.. ناوی چیرۆک:- ناچار بووم. جۆری چیرۆک:- ئاڵۆز، ئاکشن، کۆمیدی ، هەستبزوێن ، ڕۆمانسی مافیایەک هەوڵدەدات یەکێک لە ئەندامانی گرووپی bts کە کیم تێیھیۆنگە بیکوژێیت. هەروەها کەسێکیش هەیە کە هەوڵدەدات بیپارێزێت. لیی میسۆ ئەفسەرێکی تایبەتی هێ...