~party 42~

390 50 236
                                    


~ئەگەر هاوڕێکەت وەک سوهۆ نەبوو هەر هاوڕێیەتی مەکە باشترە🙂~

~میسۆ'م 🧸~


~VOTE~

~لە گوڵی باخی مێشکت گوڵێکم بۆ جێبێڵە~

______________________________






POV JAK










چۆی مین دەستی کرد بە قسە کردن سوهۆ دانیشتبوو منیش لای سوهۆوە ڕاوەستابووم.

چۆی مین:- تازە خێزانەکەم ڕۆشتبوو بە جێی هێشت بووم تەواوی کاتەکانم لە مەیخانەکان بەسەر دەبرد ئەم مەیخانە دەیکردمە دەرەوە لەبەر ئەوەی پارەم پێ نەبوو بیدەم ئەویتریان دەری دەکردم یەکێکیاریان لێیاندەدام ئەوجا دەیانکردمە دەرەوە هەموو کاتەکانم لەم مەیخانە بۆ ئەو مەیخانە بوو، ژیانم بە تەواوەتی وێران بوو بوو.
شەوێک دوو پیاو هاتنە لام و منیان برد لەگەڵ خۆیان لە ژوورێک دایان نام تا بەیانی بە تەواوەتی هۆشم هاتەوە، پیاوێک و هەندێک پاسەوان هاتنە ژوورەوە. ئەو پیاوە جۆنگ موو چی بوو.

گەڕانەوە بۆ ئەوکات........

جۆنگ موو چی:- بیستم خێزانەکەت چۆن وێران بووە.

چۆی مین:- ئێ جا؟ چ پەیوەندی بە تۆوە هەیە؟

جۆنگ موو چی سەیری پیاوەکانی کرد و پێکەنی:- چەنێک بێ منەتە! بەڵێ ئەوەم دەوێت.

چۆی مین چاوی لە بێزاریدا سوڕاند.

جۆنگ موو چی بە جدییەوە وتی:- ئۆفەرێکم بۆت هەیە، دەتوانیت تۆڵە بکەیتەوە لەو کەسانەی بەم حاڵەیان بردی تەنها لەبەر ئەوەی پارە و دەسەڵاتت نەبوو هەموویان ئیهمالیان کردی تا وای لێ هات مناڵەکەت مرد کەس گرینگی پێ نەدای تەنانەت خێزانەکەشت بەجێی هێشتی ئێستا بەتەواوەتی بێکەسی و هیچت نییە! وەک پیاو باجی ئەو تاوانانەیان پێ بدە بە تایبەت ئەو کوڕەی لە پێشبڕکێکە نەکشایەوە ئەو ژیانی تۆی دزی ئەو ژیانەی دەبوو ئی تۆ بێت ئێستا ئەو خۆشی لێ وەردەگرت، ئەو کەسانەی داوای یارمەتیت لێ کردن و گرینگیان پێ نەدایت و هەڵیاندایتە بەردەرگا تۆڵەیان لێ بکەوە باجی کارەکانیان پێ بدە پێیان نیشان بدە دەتوانیت چی بکەیت کە تۆ کێی چۆی مین!!!

چۆی مین بێدەنگ بوو توڕەی بە تەواوەتی لە ناخیدا دەکوڵی:- چۆن بتوانم ئەوە بکەم چیت دەوێت لە من.

جۆنگ موو چی بزەیەکی لاری کرد و وتی:- ببە پیاوی من و ڕاهێنان بکە تا دەبیتە یەکێک لە ئێمە، ئەو کارانە بکە کە من پێت دەڵێم.

چۆی مین :- من ئامادەم. لە کۆتاییدا من هیچم نییە لە دەستی بدەم.

جۆنگ موو چی:- منیش هەر لەبەر ئەوەیە تۆم هەڵبژارد.

 ✅ناچار بووم! I WAS OBLIGATIONWhere stories live. Discover now