~ بڕێک جار مرۆڤێک دەبێتە گشت بوونمان، ئەوەی هەمانە و نیمانە تەنها ئەوە. بەڵام! ئایا لە خۆت پرسیوە ئەو شایەنی ئەو پێگەیە!؟~
~میسۆ'م~
~ 40 Vote ~
_____________________________
POV / MISO
لە ژووری باخچەکە هاتمە دەرەوە، پێی وایە ئەو کێیە؟ ڕاستە من پاسەوانی تایبەتی ئەوم بەڵام مانای ئەوە نییە دەست بەسەر ژیانمدا بگرێت و ڕێ و شوێنم بۆ دابنێت. یان هەر کات ویستی لێم نزیک بێتەوە منیش سنورم هەیە. خۆم دەزانم چی دەکەم تۆ بۆستە و بینەربە بەڕێز تێیھیۆنگ.
ڕۆشتم بەرەو لای کوڕەکان بێگومان ئەو ئەوەی ناوێت.
نەڵێم ئوپپا؟ بۆستە بۆم.میسۆ:-ی،یۆنگیییی ئووپپااا، کوکی ئووپپااااا، جیمین ئووپپااااا.
ڕۆشتم بۆ لای کوڕەکان و بەو جۆرە بانگیانم دەکرد دەچم یاری دەکەم، با جیمینشی فێرم بکات ئەوە چێژ بەخش دیارە.
لە دەرگاکە چوومە ژوورەوە.جیمین:- میسۆ ئەوە هاتی.
جۆنگکوک:- دەتەوێت یاریمان لەگەڵ بکەی؟ - ڕوویکردە کوڕەکان- دەی دەبێت لەسەرەتاوە دەست پێ بکەینەوە.
یۆنگی:- ئەی تێیھیۆنگ چی لێهات؟
میسۆ:- ئممم نازانم تەواو بوو لە سەیرکردنی گوڵەکان، هەروەها بەڵێ هاتم وە دەمەوێت فێری یاریم بکەن تکایە.- خۆم کیوت کرد-
جیمین:- بێگومان من فێرت دەکەم.
کووکی:- ئەی بۆچی من فێری نەکەم!
جیمین:- نەخێر هەر سەرەتا من وتم فێری دەکەم.
میسۆ:- دەی کوڕینا دەتوانن هەردووکتان یارمەتیدەرم بن لە فێر بوون.
یۆنگی:- بێگومان دەتوانن.
جیمین:- دەی با دەست پێ بکەینەوە.
کوڕەکان دەستیان کرد بە ڕێکخستنەوەی تۆپەکان بەو قاڵبە سێگۆشەیەی تۆپەکانی پێ ڕێکدەخرێتەوە بەتەواوەتی ئامادە نەبوون بۆ کردنی یارییەکە و دەست پێکردنی گوێمان لە هاواری تێیهیۆنگ بوو.
تێیھیۆنگ:- ئااااااخ نەفرەت.
هەمووان بە ئاراستەی دەنگەکە ئاوڕیاندایەوە جگە لە من کە لەگەڵ بیستنی هاواری رامکرد بەرەو دەنگەکە، کاتێک چوومە دەرەوەی ژوورەکە بینیم تێیھیۆنگ لەسەر ئەرزەکە کەوتووە و برینەکەی کراوەتەوە و جلەکەی بە خوێن بووە!! کاتێک ئەو دیمەنەم بینی لە شوێنی خۆم شۆک بووم دووەم جارە لە هەموو ژیانم وەها قاچەکانم لە جوڵە بکەون و بچەقن بە ئەرزەکەدا، یەکەم جار بینینی دایک و باوکم بوو! ئێستاش تێیھیۆنگ.
تێیھیۆنگ لە ئازاردا بڕێک دەیناڵاند بە هاواری کوڕەکان هاتنەوە هۆش خۆم.
DU LIEST GERADE
✅ناچار بووم! I WAS OBLIGATION
Fanfictionکۆتایی هاتووە.. ناوی چیرۆک:- ناچار بووم. جۆری چیرۆک:- ئاڵۆز، ئاکشن، کۆمیدی ، هەستبزوێن ، ڕۆمانسی مافیایەک هەوڵدەدات یەکێک لە ئەندامانی گرووپی bts کە کیم تێیھیۆنگە بیکوژێیت. هەروەها کەسێکیش هەیە کە هەوڵدەدات بیپارێزێت. لیی میسۆ ئەفسەرێکی تایبەتی هێ...