~party 31~

316 66 254
                                    

~لەبری ئەوەی ببیتە ڕووناکی کەسانی تر ببە ڕووناکی بۆ خودی خۆت.~

~میسۆ'م~

~Vote~

____________________________


POV MISO

بەڕێوبەر:- هەمیشە لە کۆتاییدا کارەکان خراپ دەکەی میسۆ خوا بتگرێ. - ڕوویکردە یوجینا- هەر ئێستا بە هێزەکان بڵێن بێن و ڕێگاکانیان بگرن.

سوهۆ بزەیەکی بۆ ئەوکەسە کرد کە بەرەو ڕووی دەهات سەیری میسۆ و ئەوانی کرد، موبایلەکەی لە گوێی نزیک کردەوە.

سوهۆ:- دەبینیت!؟ ئەوەی لە کۆتاییدا سەرکەوتوو دەبێت ئەو کەسەیە کە بەڕاستی هەوڵدەدات ئەوەی دەیەوێت بەدەستی بهێنێت و پلانی جێگرەوەشی هەمیشە هەبێت، من نێچیرەکەی خۆم بەدەست هێنا چیتر ئێوەی نەفرەتیم بۆ گرینگ نییە.

سوهۆ سەیری ئەو کەسەی کرد کە بە پێیەکانی خۆی هاتووە بۆ لای.

سوهۆ:- بیرم دەکردی برا.- زەردەخەنەیەکی لاری کرد- بۆ کۆتا جار ڕێگەت دەدەم قسە لەگەڵ میسۆ بکەی.

موبایلەکەی دایە،.

میسۆ کە بینی سوهۆ موبایلەکەی دا بەتێیهیۆنگ وتی:- گەمژەی بێ ئەقڵ بۆچی دەبێت هەموو جارێک بڕیاری سەربەخۆ بدەی؟ من چەنێک هەوڵ دەدەم بێ سوودە تۆ هەموو جارێک تێکدەری هەوڵەکانمی!

تێیھیۆنگ:- چیدیکە وا ناکەم میسۆ! - میسۆ چاوەکانی پڕ فرمێسک بووبوو.- من کۆتای بە هەموو ئەو شتانە دەهێنم کە خۆم هۆکاری بووم، چیدیکە پێویست نییە بە ناچاری ئەو هەموو بارە قورسە هەڵگری..

میسۆ:- تۆ باری منت قورس تر کرد!.

تێیھیۆنگ:- بمبورە میسۆ.

سوهۆ موبایلەکەی لێوەرگرت. ئاماژەی بە پیاوێکی کرد کە تێی ببەستێتەوە بەڵام پیاوەکە تێنەگەیشت بۆیە بە هێزەوە لە تێی دا کە بووە هۆی بوورانەوەی.

سوهۆ:- ئێستا کاتی من دەستی پێ کرد.

موبایلەکەی فڕێیدایە ناو ئاوەکە و تێی لەگەڵ خۆی کردە ناو سەیارەکەی و ڕۆشتن و پاسەوانەکانیشی بەدوایدا ڕۆشتن.

میسۆ ویستی بڕواتە ناو سەیارەکەی بەڵام بەڕێوبەرەکەی ڕێی لێگرت.

بەڕێوبەر:- تێیھیۆنگ چۆن توانی بێتە ئێرە.

میسۆ:- ئێستا کاتی نییە. - ویستی بڕوات دووبارە بەڕێوبەر ڕێی پێ گرت، ئەمجارە یەک بۆکسی لە ڕووخساری دا.- وادیارە تێ ناگەی کە دەڵێم کاتی نییە.

 ✅ناچار بووم! I WAS OBLIGATIONOnde histórias criam vida. Descubra agora