~party 25~

564 83 159
                                    

~ئەو کەسەی سێ جار وشەیەک دووبارە دەکاتەوە، ئەوە ناخی وەک بوورکانەکان پڕە و دەیەوێت بتەقێتەوە و ئەو خەم و ئازار و فشارەی ناخی دەرکاتە دەرەوە!...~

~ میسۆ'م ~

~Vote~

_______________________________



ئەوان ڕۆشتن و میسۆ لە ژوورەکەی بوو بانگیان کرد و بردیانە ژوورەکەی تێیھیۆنگ. دوای ئەوەی هەمووان دانیشتبوون ئەندامەکان پێش هاتنی میسۆ باسی ڕابردوو و یادگارییەکانیان کردبوو بۆیە یەکسەر چوونە سەر بابەتی یاری.

جین:- کەوایە یارییەک دەکەین وەک یاری ڕاستی و بوێری، بەڵام شتێکی بۆ زیاد دەکەین ئەویش چاڵنجە، یانی ڕاستی و بوێری و چاڵنج.
(جیاوازی بوێری و چاڵنج ئەوەیە بوێری ڕەت دەکرێتەوە بەڵام چاڵنج ڕەت ناکرێتەوە)

جیمین:- بێگومان ئەوە خۆش دەبێت.

هەمووان لە دەوری یەک کۆبووبوونەوە و تێیھیۆنگ لە نێوان نامجوون و جینەوە بوو قاچەکانی ڕاکێشابوو لە پشتی جینەوە وە لە بن پشتی بالیف هەبوو بەو جۆرە برینەکەی ئازاری نەبوو، بتڵێک لە نێوەڕاست هەبوو و خولاندیانەوە، جیمین دەرچوو.

جین:- باشە من سەرەتا دەپرسم، چی هەڵدەبژێریت؟

جیمین:- چاڵنج؟

جین:- قبووڵ کرا. پێویستە ١٠ شناو بکەی.

جیمین:- ئاسانە.

جیمین هەستا و ئەو ١٠ شناوەی کرد و هەمووان چەپڵەیان بۆ لێدا. ئیتر بەو جۆرە بەردەوامبوو تا چەند جارێک میسۆ دەرچوو، جاری یەکەم.

جەیهۆپ:- چی هەڵدەبژێریت؟

میسۆ:- ئممممم ڕاستی.

جەیهۆپ:- دەتوانم پرسیاری شەخسی بکەم.

میسۆ:- دەی ئوپپا ئێوە ئیتر بۆ من وەک خێزانن چۆن دەکرێت ئەوە بڵێیت بێگومان بپرسە.

جەیھۆپ:- ئایا خۆشەویستت هەیە؟

میسۆ کەمێک بێدەنگ بوو و هەمووان بە پەرۆشەوە گوێیان بۆ میسۆ گرتبوو.

میسۆ:- نەخێر ئوپپا.

جیمین:- ئەگەر یەکێک تۆی بە دڵ بێت و خۆشی بوێیت ئەوکات پێی ڕازی دەبیت؟

میسۆ ویستی قسە بکات بەڵام تێیھیۆنگ قسەکەی پێ بڕی:- تەنها بۆت هەیە یەک پرسیاری لێ بکەی نەک دوو دەی بەردەوام بن.

جاری دووەم کە میسۆ دەرچۆوە، - یانی دوای ماوەیەک نەک یەکسەر ئەو دەرچووبێتەوە-

 ✅ناچار بووم! I WAS OBLIGATIONWhere stories live. Discover now