~'ھەر کاتێ زەردەخـەنـەکـەت دەبـیـنـم بۆم دەردەکـەوێ دڵـخـۆشـترین مـرۆڤـی سـەر زەویـم'~
ڤین'م
~Vote~
_________________________
جین:- تای ئەوە تۆ لە کوێ بووی دوێنێ شەو بەو درەنگە بۆ کوێ چووی؟
شۆگە:- بەیانی کە هەڵدەستین بەڕێزت لە ماڵ نیت، دەزانیت چەنێک نیگەرانت بووین.
ئاڕئێم:- پاسەوانەکە وتی دوێنێ شەو درەنگ لەگەڵ کچێک ڕۆشتووی چییە مەسەلە؟
جۆنگکوک:- خێرە برا کچ دێت تۆ دەبات؟
تای سەیری یەک بە یەکەیانی کرد کە لەگەڵ چوونە ژوورەوەی پرسیارە خێراکان ئاڕاستەی کرا کەمێکی تر چووە ژوورەوە لە دوایەوە کچێک دەرکەوت کە میسۆ بوو هەمووان بە شۆکەوە لە میسۆیان دەڕوانی میسۆ وەک ڕێز چەمایەوە بۆیان،.
تای:- ببورن بۆ دواکەوتنم هەندێک کێشەم هەبوو لەو ماڵە تازەی بۆی چووم و لە ترافیکیش زۆر وەستاین، هەروەها ئەو کچە ئەم کچە بوو ئەو پاسەوانی تایبەتە کە کۆمپانیا داوای کردبوو لە بنکەکان و بە هەموو بنکەکانیش گەڕان و ئەمیان دۆزییەوە.
میسۆ بە سووچێکی چاو سەیری کرد وەک ئەوەی پێی بڵێ بۆ من چیمە دواتر تای پشتگوێ خست و سڵاوی لێ کردن و خۆی ناساند:- سڵاوتان لێبێت من لی میسۆم پاسەوانی تایبەت، ئەفسەری تایبەت لە دۆسیەی ئاڵۆز.
هەموویان سڵاویان لێکرد و هەر یەکەیان خۆیان ناساند هەمووان وتیان خۆشحاڵبوون بە ناسینی میسۆش وتی ئەویش خۆشحاڵە بە ناسینیان.
جۆنگکوک:- بەڵام من لە شتێک تێنەگەیشتم تۆ کچی چۆن بوویتە پاسەوانی تایبەت؟ لەو گرنگتر ئەفسەری تایبەت!
میسۆ:- بەهۆی توانای مێشکم و بەهرەکەمەوە.
جۆنگکوک:- بەڵام توانای جەستە شتێکی سەرەکییە کە پێویستە پاسەوانی تایبەت هەیبێت.
میسۆ:- بێ بەش نیم لەوە تەنها لەبەر ئەوەی کچبم بەڕێز جۆنگکوک، بەو بۆنەیەوە بیرم هاتەوە ئەم ڕەقەمە تازانە بگرن پێویستە لەمەودوا ئەوە بەکار بهێنن تا ماوەیەک شتەکان هێمن دەبنەوە، بە هیچ شێوەیەکیش ناتوانن و نابێت پەیوەندی بە هیچ کەسێکی ترەوە بکەن جگە لەوانەی لەم ژوورەدان.
لە پڕێکدا جیمین وتی:- تای من بەغیلی بە تۆ دەبەم.
هەمووان سەیری جیمینیان کرد، شۆگە بە هێواشی بەسەری کێشا و وتی:- بۆچی لەبەر ئەوەی لە ناو کێشەیەکی وەهایە.
جیمین:- نەخێر هیۆنگ بێگومان بەوە نیگەرانم بەڵام بڕوانە ئەو خاوەنی پاسەوانێکی چەن جوانە.
جین پێکەنی بە قۆڵی جیمینی کێشا و بۆی زیاد کرد:- منیش بە غیلی دەبەم.
میسۆ سەیری هەمووانی کرد و بزەیەکی کرد و سپاسی کردن ئاڕئێم هەمووانی هۆشیار کردەوە کە بچنەوە سەر ئەرکەکانیان میسۆش لەسەر کورسییەک دانیشتبوو و سەیری هەموو جووڵەیەکی ئەو گروپەی پێشی دەکرد، لەو کاتەی سەیری ئەوانی دەکرد یوجی تەلەفونی کرد.
ESTÁS LEYENDO
✅ناچار بووم! I WAS OBLIGATION
Fanficکۆتایی هاتووە.. ناوی چیرۆک:- ناچار بووم. جۆری چیرۆک:- ئاڵۆز، ئاکشن، کۆمیدی ، هەستبزوێن ، ڕۆمانسی مافیایەک هەوڵدەدات یەکێک لە ئەندامانی گرووپی bts کە کیم تێیھیۆنگە بیکوژێیت. هەروەها کەسێکیش هەیە کە هەوڵدەدات بیپارێزێت. لیی میسۆ ئەفسەرێکی تایبەتی هێ...