~party 37~

381 65 267
                                    


~هەبوونی کاتی تاریکیش لە ژیانمان پێویستە، ئەگەر تاریکی نەبێت چۆن ئەستێرە گەشاوەکان ببینین؟ ئەگەر کاتی تاریک نەبێت لە ژیانمان، چۆن ئەستێرەکانی خۆمان بدۆزینەوە؟! ~

~ میسۆ'م ~

~ Vote ~
________________________



SUHO POV





لە دوای ئەو ڕۆژەی تێیھیۆنگم بەجێهێشت و دەستم کرد بەم کارە، ئەمڕۆ لە دوای ئەو هەموو ماوەیە بۆ یەکەمجارە بە دڵخۆشی خەبەرم بێتەوە! ڕاستە لێم توڕەیە، بەو ڕادەیەی دەیەوێت لە دۆزەخ دوور بێت بەهەمان شێوە دەیەوێت لە من دوور بێت، بەڵام! تۆ بڵێی هەر بەڕاستی هیچ خۆشەویستییەکی بۆم نەمابێت؟ هیچ یادگارییەکی ڕۆژانی برایەتیمانی بیر نەمابێت؟
دڵخۆشم چونکە ئەو لە ماڵەکەمدایە...

کەسێکی بێزارکەر لە ژیانی هەمووماندا هەیە کە بیرۆکە و خەیاڵمان دەبرێت، بۆ من ئەو کەسە جاک'ە.

جاک هات و لە خەیاڵەکانم دەریکرم.

جاک:- تەمبەڵ هەستە توخوا ئەمەشیان ناوناوە مافیای دڕندە.

سوهۆ:- دەتەوێت پێ بکەنم؟

جاک:- نا پێکەنینت لێ نایات مافیا دەبێت توڕە بێت دایم.

بزەیەکم کرد و هەستام:- بە شێوەی ڕووخسارت و بەم بەیانییە زووە هاتووی و قسە دەکەی دیارە هەواڵت لایە چی بووە؟ چۆی مین کارێک یان قسەیەکی کردووە؟ وتی کە بارە چەکەکە و تلیاکەکەی بۆ کوێ ناردووە؟

جاک:- نا ئەوە نییە. دوێنێ شەو شتێک ڕوویدا.

سوهۆ:- چی ڕوویدا؟ - بە کەمێک ترسەوە- تێیھیۆنگ شتێکی لێ هاتووە؟

جاک:- دەکرێت بۆستی لەوەی وەک دایکێک خەمخۆری بیت؟ نەخێر. میسۆ نیوەشەو هاتە ژوورەکەم.

سەرم سوڕما:- ژووری تۆ؟ چی دەکرد لەوێ ؟

جاک:- لە سام خۆی شاردەوە نەیزانی ژووری منە، سینییەک خواردنیشی پێ بوو. دواتر ڕۆشتم بە دوایدا چووە ژوورەکەی تێیھیۆنگ بەیەکەوە نانیان دەخوارد و قسەیان دەکرد.

سوهۆ:- دڵخۆشم کە میسۆ بۆ خۆی هاتووە چونکە دەتوانێت ئاگاداری تێی بێت و بەو جۆرە گرینگی پێ بدات.

جاک:- بەڵام سوهۆ خۆت دەزانی هەموو کارەکانت و ئەوەی کردووتە و پلانت بۆ داناوە هەر لە ژوورێکی ئەم ماڵەیە، میسۆش وەک پشیلەیەک بە دوای گۆشتدا بگەڕێت هەموو کونێکی ئەم ماڵە دەگەڕێت، دڵنیام لەم ماڵە هەزاری وەکوو سام شەوان چاودێری بکات ئەو هەر دەگەڕێت.

 ✅ناچار بووم! I WAS OBLIGATIONDonde viven las historias. Descúbrelo ahora