~party 33~

302 64 264
                                    




~VOTE~

_______________________________




POV MISO






لە تێلەکەدا،....

میسۆ:- یوجی؟

یوجینا:- میسۆ چی بوو لە کوێی بەڕێز کیم'ت دۆزییەوە؟- بە دەنگێکی زۆر نزمەوە-

میسۆ:- یوجی بە کەس مەڵێ بەڵام پێویستم بە یارمەتیتە دەتوانی یارمەتیم بدەی؟

یوجینا:- چ یارمەتییەک؟

میسۆ:- پێویستم بەوەیە کۆدی مانگە دەستکردەکانم بۆ بهێنیت.

یوجینا:- میسۆ دەزانیت چی دەڵێیت ئەوە شتێکە بە ئێمە ناکرێت دەبێت بە بەڕێوبەر بڵێین ئەوجا ئیزنمان بدات.

میسۆ:- نەخێر نابێت بە ئەو بڵێین تکایە خۆت ئەوە بکە بچۆ ژوورەکەی و کۆدی مانگە دەستکردەکان بهێنە.

یوجینا:- ئاھ باشە بەڵام دڵنیام دوای ئەو کارە دەردەکرێم.

میسۆ:- تۆ خەمی ئەوەت نەبێت تەنها بیهێنە و وەرە بۆ لای من ناونیشانەکەت بە نامەیەک بۆ دەنێرم.

یوجینا:- باشە.

کۆتایی بە تێلەکە هات......

کەی هاتە دەرەوە:- من ئامادەم.

میسۆ:- دەی با بڕۆین.

لەگەڵ کەی ڕۆشتین سەیارەکەم گۆڕی بۆ ئەوەی لە دواوەیدا کەی کارەکانی بکات و تیڤیەکانی تیا جێ ببێتەوە. دواتر ڕۆشتین بۆ ئەو ناونیشانەی بۆ یوجیم نارد لەوێ ماوەیەک چاوەڕێمان کرد تاوەکو هات.

یوجینا سەر سەیارەکە کەوت،.

میسۆ:- کۆدەکانت هێنا؟

یوجینا:- بەڵێ، بەڵام میسۆ هەر کە کۆدەکەت لێدا دەزانن چویتە ناو مانگە دەستکردەکە.

کەی:- ئەی ئێوە پێتان نەوتوون دەچنە ناوی؟

میسۆ:- کەی دەبێت ئەوە چارەسەر بکەی.

کەی:- ئەی بەنەفرەت بیت میسۆ تۆ من بە چی تێگەیشتوویی.

میسۆ:- چارەی دەکەی یا نا؟

کەی:- شوێنەکە چەنێک دوورە؟

میسۆ:- نزیکەی کاتژمێرێک.

کەی:- باشە کەوایە دەبێت ڤیپی ئێنێک درووست بکەم بۆ ئەوەی شوێنمان دیاری نەکەن.

 ✅ناچار بووم! I WAS OBLIGATIONOpowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz