𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 1

543 53 30
                                    


جارێڪیان، لە ماڵێڪدا لە شەقامی میسڕ،کەروێشڪێڪ دەژیا ڪە کە چنراو بوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جارێڪیان، لە ماڵێڪدا لە شەقامی میسڕ،
کەروێشڪێڪ دەژیا ڪە کە چنراو بوو. قۆڵی چنراو و قاچی چنراوی هەبوو، وە سەرێڪی چین چین وە دەموو لوتێڪی چین چین قۆڵ و قاچەڪانی بەیەڪەوە بەسترابوون بۆ ئەوەی چینەڪانی ئەژنۆی چەماوە بێت،ئازایەتیەڪی زۆری پێ بەخشی
بوو. گوێیەڪانی لە توڪی ڪەروێشڪی ڕاستەقینە درووسڪرابوون، وە لە ژێر توڪەڪە، زۆر بە هێز بوو، ئەژنۆڪانی دەچەمایەوە، هەروەها وەڪ
ڪەروێشڪێڪی ڕاستەقینە دروست
ڪرابوو زۆر نەرم و باش بوو.


ناوی ڪەروێشڪەڪە ئێدوارد تولان بوو،
چاوەڪانی بە ڕەنگی شین ڪێشرابوون.

ئێدوارد تولان هەستی بە خۆی ڪرد کە نمونەیەڪی نایاب بێت. بەڵام ئێدوارد بە توندی هەستی ڪرد کە ئەوانە ویستی ڪەروێشڪەڪە نین.ئەوە پرسیرێڪ بوو ڪە ئێدوارد نەیتوانی بۆ ماوەیەڪی زۆر ڕەچاوی بڪات. وە بۆیە نەیڪرد.

خۆشەویستەڪەی ئێدوارد تەمەنی دە ساڵ بوو، ڪچێڪی قژ تاریڪ بە ناوی ئەبیلین تولان، ڪە بیری لە ئێدوارد دەڪردەوە بەڵام ئێدوارد بیری لە خۆی دەڪردەوە. هەر بەیانیەڪ دوای ئەوەی حەزیەڪەی خۆی لەبەر دەڪرد بۆ قوتابخانە، جلەڪانی ئێدواردیشی دەگۆری.

ڪەروێشڪە چندراوەڪە بەرگێڪی نائاسای هەبوو ڪە لە قوماشی ئاوریشمی دەسڪرد پێڪهاتبوو، دروستڪردنی پێڵاوی تایبەت لە باشترین جۆری چەرم ڪە بە تایبەتی دیزاین ڪراوە بۆ قاچی ئێدوارد، وە ڕێزێڪی گەورەی ڪڵاو ڪە هەموویان ڪونڪرابوون بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی بگونجێن لەگەڵ گوێچڪە گەورەڪەی ئێدوارد. هەروەها پانتۆڵەڪانی ئێدوارد گیرفانێڪی بچووڪی هەبوو ڪە ڕەنگی زێڕین بوو.

دوای ئەوەی تەواو بوو لە لەبەرڪردنی جلەڪانی، " وتی ڪاتێڪ گەورەڪە لەسەر دوانزەیە وە بچوڪەڪە لەسەر سێیە،
من دێمەوە ماڵەوە بۆ لات."
ئەو ئێدواردی لەسەر ڪورسیەڪە دانا لە ژووری نانخواردنەڪە وە ڪورسیەکەی لە بەرامبەر پەنجەرەڪە دانا بۆ ئەوەی ئێدوارد سەیری دەرەوە بڪات وە دەتوانێت ڕێگاڪە ببینێت ڪە بەرەو دەرگای پێشەوە دەڕوا و لە ئێدوارد دووردەڪەوێتەوە.

ئەبیلین کاتژمێرەڪەی جێگیر ڪرد لەسەر دەستی چەپی. وە چاوەڪانی ئێدواردی ماچڪرد، پاشان ڕۆشتە دەرەوە وە ئێدوارد ئەو ڕۆژەی بەسەر برد بە سەیر ڪردنی شەقامی میسڕ، وە گوێگرتن لە دەنگی کاتژمێرەڪە و چاوەڕوانیەڪی زۆر.

لە هەموو وەرزەڪانی ساڵ، ئێدوارد زیاتر زستانی لا پەسەندە، خۆر ئاوابوو وە ژووری نانخواردنەڪە تاریڪ بوو وە ئێدوارد دووبارە دەیتوانی ئەو لە پەنجەرەڪەدا ببینێت.

ئێوارە، ئێدوارد لەسەر مێزی نانخواردن دانیشت لەگەڵ ئەندامانی خێزانی تولان: ئەبیڵین; و دایڪ و باوڪی; وە داپیرەی ئەبیڵین، ڪە پێیان دەوت بێڵگرینا.

ئێدوارد ئەو ماوەی بەسەر برد بە سەیریڪردنی بەرامبەری وە سەیر ڪردنی سەرچەفە سپیەڪەی سەر مێزەڪە. خێزانی ئەبیڵین ئەوەیان بە دڵڕفێن دانا ڪە ئەبیڵین ئێدواردی بە ڕاستەقینە دەزانی،
وە ئەو هەندێڪ جار داوای دەڪرد ڪە دەستەواژەیەڪ یان چیڕۆڪێڪ دووبارە بڪەنەوە چونڪە پێی وابوو ئێدوارد گوێی لێ نەبووە.

ئەبیڵین گوتی، ' باوڪە، '
" ئێدوارد گوێی لە ڪۆتا قسەت نەبوو."
دواتر باوڪی ئەبیڵین بەرەوە ئاراستەی گوێی ئێدوارد ڕۆیشت و بە هێواشی قسەی ڪرد،
دووبارە و دووبارەی ڪردەوە بۆ ئەوەی ڪەروێشڪە چندراوەڪە گوێی لێبێت.
ئێدوارد وای نیشاندا، لە دەرەوەی باسەڪە
بێت و ، گوێی لێنەبێت. بەڵام، لە ڕاستیدا، ئەو زۆر حەزی لەوە نەبوو ڪە خەڵڪ دەیڵێن. هەروەها، ئەو ئاگای لە دایڪ و باوڪی ئەبیڵین نەبوو.

تەنیا داپیرەی ئەبیڵین قسەی لەگەڵ ڪرد وەک ئەوەی ئەبیڵین ڪردی. بێڵگرینا زۆر بە تەمەن بوو. لوتێڪی تیژی درەوشاوە و، دوو چاووی ڕەش کە وەڪ ئەستێرە لە تاریڪیدا دەدرەوشێتەوە. ئەوە بێڵگرینا بوو ڪە بەرپرس بوو لە بوونی ئێدوارد. ئەوە ئەو بوو کە بڕیاری دروست ڪردنی ئەویدا، وە ئەو بوو کە داوای جلە ئاوریشمەڪە و ڪاتژمێرە گیرفانیەڪەی کرد، ڪڵاوە سەرنجڕاڪێشەڪانی وە گوێیە چەماوەڪانی، وە پێڵاوە چەرمە جوانەڪانی، هەمووی لە لایەن مامۆستایەڪی پیشەگەری فەڕەنسیەوە دروست ڪراوە. ئەوە بێڵگرینا بوو ئەوەی وەڪ دیاریەڪ بەخشی بە ئەبیڵین لە حەوتەمین یادی لەدایڪ بوونیدا.
ئەوە بێڵگرینا بوو هەموو شەوێک دەهات بۆ ئەوەی ئەبیڵین و ئێدوارد بخاتە ناو جێگاڪەیان.

" چیرۆڪێڪمان بۆ دەگێڕیتەوە، بێڵگرینا؟ "
ئەبیڵین هەموو شەوێڪ پرسیاری لە داپیرەی دەڪرد. " بێڵگرینا وتی، ئەمشەو نا، خانمی بچووک. ئەبیڵین پرسیاری ڪرد،
" ڪەواتە ڪەی؟
ڪەی ئەو شەوە دێت؟ "

بێڵگرینا وتی، " بەمزوانە "
" بەمزوانە چیرۆڪێڪت بۆ دەگێڕمەوە. "
وە پاشان ڕووناڪیەڪانی ڪوژاندەوە،
وە دواتر ئێدوارد و ئەبیڵین بە تەواوی ڪەوتنە
ناو تاریڪی ژووری نوستنەڪە.

"خۆشم دەوێی، ئێدوارد، " ئەبیڵین هەموو شەوێڪ ئەوەی دەووت دوای ڕۆشتنی بێڵگرینا. ئەو وشانەی دەوتوو پاشان چاوەڕێی دەڪرد، وەڪ ئەوەی پێشبینی بڪات ئێدوارد دەیەوێ شتێڪ بڵێت. ئێدوارد هیچی نەگووت.
ئەو هیچ شتێکی نەگووت چونڪە،
بێگومان، نەیدەتوانی قسەبڪات.

ئەو ئێدواردی لەسەر جێگا بچوڪەڪەی دانا.
لەو ڪاتەدا سەیری سەقفەڪەی ڪرد
وە گوێی لە دەنگی هەناسەی خۆی دەگرت
کە دێتە دەرەوەو لاشەی جێدێڵێت،
ئەبیڵین نیگەران بوو دەیزانی بەمزوانە خەوی لێدەڪەوێت. چونڪە ئێدوارد چاوەڪانی وێنەڪێشرابوون نەیدەتوانی دایان بخات،
ئەو هەمیشە بەخەبەر بوو.

هەندێڪ جار، ئەگەر ئەبیڵین بیخاتە سەر
مێزەڪەی لەجیاتی ئەوەی لەسەر جێگاڪە بێت، دەیتوانی درزەڪانی ناو پەردەڪە ببینێت لە شەوێڪی ڕووناڪدا. ئەستێرەڪان دەدرەوشێنەوە، وە ڕووناڪی ئەستێرەڪان ئێدواردی ئاسووده ڪرد بە شێوەیەڪ ئەو دەیتوانی لە هەموو شتێڪ تێبگات. هەموو شەوێڪ سەیری ئەستێرەڪانی دەڪرد تا تاریڪی لە ڪۆتایدا ڕێگای دەگرت بەرەو بەرەبەیان.
____

.
.
.
.
.

ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇWhere stories live. Discover now