برایس"، خانمە پیرەکە وتی، لەو کەروێشکە دوورکەوە من پارەت پێنادەم تا بوەستیت و سەیری بکەیت، "بەڵی خانم"، برایس وتی و لوتی بە پشتی دەستی سڕیەوە و بەردەوام بوو لە سەیرکردنی ئێدوارد، چاوەکانی کوڕەکە قاوایی بوون کە پەڵەی زێڕینیان تێدا دەدرەوشایەوە.
باڵندەیەک لەسەر سەری ئێدوارد نیشەتەوە وبرایس بە قۆڵەکانی هەوڵی دەرکردنی دەدا، "هێی لێرە بڕۆ"، برایس هاواری کرد، برایس؟ خانمە پیرەکە هاواری کرد، "بەڵێ خاتوون؟" برایس وتی، لەو کەروێشکە دوورکەوە و کارەکەت بکە جارێکی تر نایڵێمەوە، خانمەکە وتی، "بەڵێ"، براس وتی و لوتی سڕی، دەگەڕێمەوە بۆئەوەی تۆ بەدەست بهێنم!" کوڕە بچووکەکە بە چرپە بەئێدواردی وت، کەروێشکەکە تەواوی ڕۆژەکەی بە هەڵواسراوی بەسەر برد لە باخچەکە، لەژێر خۆری گەرمدا سەیری پیرێژنەکە و براسی دەکرد کە گژووگیای باخچەکەیان هەڵدەکەنی.
هەر کاتێک ئافرەتە پیرەکە ئاگایی لێنەبووایە، برایس دەستی بەرز دەکردەوە و دەیجوڵاند و باڵندەکانی دەردەکرد، باڵندەکانیش بەسەر ئێدوارد دەسوڕانەوە و پێدەکەنین، ئێدوارد وتی، چ جۆرە هەستێکە بتوانی بفڕی؟" بیری کردەوە ئەگەر باڵی هەبووایە، کاتێک فرێدرایە ناو دەریاکە ئەوا لە بنی دەریادا نوقوم نەدەبوو، لە جیاتی ئەوە بە ئاراستەی ئاسمانی شین و قوڵ و گەشاوە دەفڕی"
وە کاتێک لۆلی بردیە زبڵدانەکە ئەوا بەدوایدا دەڕۆیشت و لەسەری دەنیشتەوە و بە چنگەکانی ئازاری دەدا، وە لەناو شەمەندەفەرەکەدا کاتێک پیاوەکە فرێیدا، نەدەکەوتە سەر زەوی، لەبری ئەوە دەگەڕایەوە شەمەندەفەرەکە و بە پیاوەکە پێدەکەنی، کـاو،کـاو،کـاو، لەدوای پاش نیوەڕۆدا خانمە پیرەکە و برایس کێڵگەکەیان بەجێهێشت، براس لەدواساتدا چاوی لە ئێدوارد بوو کە باڵندەیەک لەسەری نیشتبوویەوە بە دەنووک لە ڕووخساری دەدا،کەروێشکەکە نەک هەر تەنیا نەیدەتوانی بفڕێ، بەڵکو نەیدەتوانی یەک جوڵەش بکات، تەنیا بە درێژایی ڕۆژەکە لە کێڵگەکەدا بەسترابوویەوە، وە هەموو ڕۆژێک برایس دووبارە و سێبارە گۆرانی دەوتەوە، هەندێ جاریش هارمۆنیەکەی لێدەدا، ئەوە خەمناکترین دەنگ بوو کە ئێدوارد بیستبێتی.
پاشان لەناکاو برایس لە شوێنێکەوە دەرکەوت،
گرەو دەکەم پێت وابوو ناگەڕێمەوە!" بەڵام من لێرەم بۆئەوەی ڕزگارت بکەم" برایس وتی و سەرکەوتە سەر دارەکە و وەیارەکانی دەوری ئێدواردی لێدەکردەوە، "زۆر درەنگە"، من ئیدی جگە لە کەروێشکێکی کۆن هیچی تر نیم، ئێدوارد بیری لەو قسانە دەکردەوە کاتێک برایس دوا بزماری دەرهێنا و ئێدوارد کەوتە خوارەوە.برایس ئێدواردی هەڵگرت و لەباوەشی کرد، کەروێشکەکە هەستی بەئاسوودەیی کرد، هەستێکی ئاسوودەیی و خۆش لە ناخی دروست بوو، بیری کردەوە و وتی، ڕەنگە زۆر درەنگ نەبێت
بۆئەوەی ڕزگارم بێت.
____
.
.
.
.
.
YOU ARE READING
ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ
Fantasyئێدوارد تولان، ڪەروێشڪێڪی دڵسارد سەربەرزە، تەنیا خۆی خۆشدەوێت، هەتا لەو ڪچە بچوڪە جیادەبێتەوە ڪە ئەوی خۆشدەوێت وە گەشت دەڪات بە هەموو وڵاتدا، بۆ بەدەست هێنانی خاوەنە نوێڪان و گوێگرتن لە هیواڪان، خەونەڪان. ئەمە ڪتێبێکی خەیاڵییە-ناوەڪان، ڪارەڪتەرەڪان،...