جارێڪیان شازادەیەڪ هەبوو زۆر جوان و گەشاوە، وەڪ ئەستێرەڪان لە شەوێڪی بێ مانگیدا. بەڵام چ جیاوازیەڪی دەڪرد کە جوان بێت؟ هیچ، هیچ جیاوازیەڪی نەدەڪرد، ئەبیڵین پرسیاری ڪرد،
بۆچی هیچ جیاوازییەڪی نەدەڪرد؟"بێڵگرینا وتی، "چونڪە، "ئەو شازادەیەڪ بوو ڪە ڪەسی خۆشنەدەویست و هیچ گرنگیەڪی بە خۆشەوستی نەدەدا، هەرچەندە زۆر ڪەس هەبوون کە ئەویان خۆشدەویست."
بێڵگرینا لەم خاڵەدا لە چیڕۆڪەڪە وەستا و سەیری ئێدواردی کرد. بە قوڵی سەیری چاوە کێشراوەڪانی ئێدواردی دەڪرد، دووبارە ئێدوارد هەستی ڪرد لەرزێڪ پێیدا دەڕوات.
بێڵگرینا هێشتا سەیری ئێدواردی دەڪرد پاشان، ئەبیڵین وتی، چی بەسەر شازادەڪە هات؟ بێڵگرینا وتی، "وە بەم شێوەیە،"
پاشاڪە، کە باوڪی ئەو بوو،
وتی شازادە دەبێت هاوسەرگیری بڪات;
وە دوای ئەمە، شازادەیەڪ لە شانشینێڪی دراوسێوە هات و، دەستبەجێ،
ڪەوتە خۆشەویستی ئەو.بۆیە ئەڵقەیەڪی زێڕی پێدا و ڪردییە پەنجەی. پاشان پێی وت: "خۆشم دەوێی."
بەڵام دەزانی ڪە شازادەڪە چی ڪرد؟"
ئەبیڵین سەری بە نەخێر جوڵاند.
"ئەو ئەڵقەڪەی قوتدا. لە پەنجەی دەری هێناو قوتیدا. پاشان وتی، "ئەمە ئەو شتەیە ڪە من پێم وایە خۆشەویستیە.' پاشان لە شازادەڪە ڕایڪردوو دوورڪەوتەوە، ئەو قەڵاڪەی جێهێشت و چووە قوڵای دارستانەڪە.
وە بەم شێوەیە." ئەبیڵین وتی، "وە بەم
شێوەیە؟ چی ڕوویدا؟""وە بەم شێوەیە، شازادە لە دارستانەڪە
وون بوو، وە ئەو بۆ چەندین ڕۆژ سەرگەردان بوو. لە ڪۆتاییدا، بەلای کوخێڪی بچوڪدا
تێپەڕی و بە توندی لە دەرگاڪەیدا.
پاشان وتی، "بهێڵە با بێمە ژوورەوە; سەرمامە."
هیچ ڪەس وەڵامی نەدایەوە.
"دووبارە لە دەرگای دایەوە، پاشان وتی،
"بهێڵە با بێمە ژوورەوە; برسیمە."
YOU ARE READING
ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ
Fantasyئێدوارد تولان، ڪەروێشڪێڪی دڵسارد سەربەرزە، تەنیا خۆی خۆشدەوێت، هەتا لەو ڪچە بچوڪە جیادەبێتەوە ڪە ئەوی خۆشدەوێت وە گەشت دەڪات بە هەموو وڵاتدا، بۆ بەدەست هێنانی خاوەنە نوێڪان و گوێگرتن لە هیواڪان، خەونەڪان. ئەمە ڪتێبێکی خەیاڵییە-ناوەڪان، ڪارەڪتەرەڪان،...