𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 26

39 13 0
                                    

چاککەرەوەکەی بوکەڵەکە ڕۆیشت وە یەک بە یەک گڵۆپەکانی کوژاندەوە، لە تاریکی دووکانەکەدا ئێدوارد دەیتوانی ببینێت کە سەری بووکە شووشەکەش وەک خۆی شکاوە و چاککراوەتەوە، ئەو بووکە شووشەیەکی منداڵ بوو، "چۆنی؟" بوکەڵەکە بەدەنگێکی بەرز تەنک وتی، "سڵاو" ئێدوا...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

چاککەرەوەکەی بوکەڵەکە ڕۆیشت وە یەک بە یەک گڵۆپەکانی کوژاندەوە، لە تاریکی دووکانەکەدا ئێدوارد دەیتوانی ببینێت کە سەری بووکە شووشەکەش وەک خۆی شکاوە و چاککراوەتەوە، ئەو بووکە شووشەیەکی منداڵ بوو، "چۆنی؟" بوکەڵەکە بەدەنگێکی بەرز تەنک وتی، "سڵاو" ئێدوارد وتی، ماوەی چەندە لێرەیت؟ بوکەڵەکە پرسی، "چەند مانگێک" بەڵام گرنگی پێنادەم،
ئەو شوێنە بۆ من وەک هەر شوێنێکی ترە، ئێدوارد وتی، "ئۆهـ بەڵام بۆ من وانییە" بوکەڵەکە وتی،

"من سەد ساڵ ژیاوم!" لەو ماوەیەدا لە شوێنگەلێک بووم، کە هەندێکیان درەوشاوە بوون هەندێکیان ترسناک، دوای ماوەیەک فێردەبیت کە هەر شوێنێک جیاوازە، وە تۆش لە هەر شوێنێکدا دەبیتە بوکەڵەیەکی جیاواز، تەواو جیاواز"

سەد ساڵ؟ ئێدوارد پرسی، "بەڵێ من پیر بووم" بوکەڵەکە وتی و پشتڕاستی کردەوە، ئێدوارد وتی لانیکەم من سەد ساڵ نەژیاوم، پاشان بیری لەهەموو ئەو شتانە کردەوە کە لەو تەمەنە کورتەیدا بەسەری هاتووە، ئەگەر سەدەیەک لە جیهاندا بیت چ جۆرە سەرگەرمیەکت دەبێت؟ بووکە شوشە پیرەکە وتی، من تامەزرۆم دەبێت ئەمجارە چ جۆرە کەسێک ببێتە خاوەنم؟

کەسێک هەمیشە دێت" گرنگی پێنادەم کێ دەبێت گرنگ ئەوەیە کەسێک بۆ من دێت، ئێدوارد وتی،

"بەڵام ئەوە ترسناکە" هیچ سودێکی نییە بژیت ئەگەر بەم جۆرە هەست بکەیت، دەبێت پڕ لە چاوەڕوانی بیت، دەبێت پڕ لە هیوا بیت، دەبێت بپرسیت کێ خۆشیدەوێی وە لە داهاتوودا کێی
تر خۆشیدەوێی، بوکەڵە پیرەکە وتی

من لە خۆشەویستی تەواو بووم وە زۆر بەئازار بوو، ئێدوارد بە بوکەڵە پیرەکەی وت، ئازایەتیت لەکوێیە؟ "لە شوێنێک پێم وایە" ئێدوارد وتی، بوکەڵە پیرەکە وتی، تۆ بێ هیوام دەکەیت!
تۆ زۆر بێ هیوام دەکەیت!"

ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇWhere stories live. Discover now