خواردنگەکە ناوی "نـێڵس" بوو، بەپیتی گەورە و سوری نیۆن نوسرابوو، کە دادەگیرسا و دەکوژایەوە، لەناوەوە گەرم و گەشاوە بوو، بۆنی مریشکی سورەکرا و نانی برژا و قاوەی لێدەهات، برایس لەسەر مێزێک دانیشت و ئێدواردیشی خستە تەنیشتیەوە،
چیت دەوێت شیرینم؟ گارسۆنەکە بە برایسی
وت، برایس وتی، چەند پانکەیکێکم پێبدە،
هەندێک هێلکە، ستیکێک،ستیکێکی گەورەی
کۆنم دەوێت،هەندێک تۆست و هەروەها قاوەش،گارسۆنەکە کز بوویەوە بۆ پێشەوە و یەکێک لە گوێچکەکانی ئێدواردی لابرد لەسەر ڕووخساری، پاشان نزیکتر بوویەوە بۆئەوەی بتوانێت جوان ڕووخساری ببینێت، ئەمە کەروێشکەکەتە؟ لە برایسی پرسی، ئێستا هی منە پێشتر هی خوشکەکەم بوو" وتی و بە پشتە دەستی لوتی سڕی،ئێمە نمایشی تایبەتی خۆمان هەیە، من و ئەو.لە پێشەوەی جلی گارسۆنەکە تاگی ناوەکەی لەسەر بوو، کە ناوی "مارلین" بوو، خواردنەکە هاتوو برایس هەمووی خوارد تەنانەت بێ ئەوەی سەیری لەسەر قاپەکە بەرز بکاتەوە، بەدڵنیایەوە تۆ زۆر برسیبوویت، مارلین وتی کاتێک قاپەکانی کۆدەکردەوە، من نمایش دەکەم، کارەکەم قورسە، برایس وتی، برایس وەسڵەکەی هەڵگرت و سەیری کرد، شۆک بوو و وتی من بەشی پێویستم پێ نییە، مارلین وتی، چیت وت شیرینم؟ من پارەی پێویستم دەست نەکەوتووە" بڕایس وتی، مارلین وازی لە خاوێنکردنەوەی مێزەکە هێنا و وتی، تۆ پێویستە لەگەڵ نیل قسە بکەیت لەسەر ئەوە.
دەرکەوت نیل هەم خاوەنی خواردنگەکە و هەم چێشتێلنەرەکە بوو، پیاوێکی گەورە و قژ سور و دەمووچاو سور بوو، پیاوەکە لە چێشتخانەکە هاتە دەرەوە و وتی، تۆ بەبرسێتی هاتیتە ژوورەوە، ڕاستە؟ لە برایسی پرسی، "بەڵێ گەورەم"، برایس وتی و لوتی بە پشتە دەستی سڕی، وە هەندێک خواردنت داوا کرد و منیش ئامادەم کرد و مارلینیش بۆی هێنایت، ڕاستە؟ پیاوەکە پرسی، "بەڵێ گەورەم"، برایس وتی. هەموو ئەوانەی نانیان دەخوارد وازیان لە نانخواردن هێنا و سەیری کەروێشکەکە و برایس و نیلـ'یان دەکرد، تەنیا
مارلین نەبێت.تۆ خواردنەکەت خوارد و مارلینیش خزمەتی کردیت، منیش ئێستا پارەکەمم دەوێت، نیل وتی، برایس قورگی ساف کردەوە و وتی، تا ئێستا لەژیانتدا سەمای کەروێشکت بینیوە؟ نەخێر ئەو شتە چۆنە؟نیل وتی، برایس ئێدواردی خستە سەر زەوی و دەستی کرد بە ڕاکێشانی تارەکانی کە بە پێیەکانی بەسترابوویەوە، وای لێکرد هێواش و تێکەڵاو بێت، پاشان هارمۆنیەکەی خستە دەمی و گۆرانیەکی خەمناکی ژەنی، کە لەگەڵ سەماکەدا دەگونجا.
پاش کەمێک برایس هارمۆنیەکەی لەدەمی دەرهێنا و وتی، ئەگەر بتەوێت دەتوانێت هەندێک سەمای زیاتر بکات بۆئەوەی پارەی ئەو شتانە بدات کە خواردم، نیل چاوی لە برایس بوو پاشان بە بێ ئاگادارکردنەوە دەستی بردە خوارەوە و ئێداردی هەڵگرت، ئەمە ئەو شتەیە بیری لێدەکەمەوە دەربارەی کەروێشکێکی سەماکەر، نیل وتی، وە ئێدواردی وەرچەرخاند بەجۆرێک کە سەری بە توندی بەر لێواری مێزەکە بکەوێت، درزێکی گەورە دروست بوو و برایس هاواری کرد، وە جیهان، جیهانی ئێدوارد،
ڕەش بوو!"____
.
.
.
.
.
YOU ARE READING
ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ
Fantasyئێدوارد تولان، ڪەروێشڪێڪی دڵسارد سەربەرزە، تەنیا خۆی خۆشدەوێت، هەتا لەو ڪچە بچوڪە جیادەبێتەوە ڪە ئەوی خۆشدەوێت وە گەشت دەڪات بە هەموو وڵاتدا، بۆ بەدەست هێنانی خاوەنە نوێڪان و گوێگرتن لە هیواڪان، خەونەڪان. ئەمە ڪتێبێکی خەیاڵییە-ناوەڪان، ڪارەڪتەرەڪان،...