𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 3

100 30 20
                                    


" باوڪی ئەبیڵین گوتی، من و تۆ و دایڪت بە ڪەشتی شاژن ماری گەشت دەڪەین بۆ لەندەن

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

" باوڪی ئەبیڵین گوتی، من و تۆ و دایڪت بە ڪەشتی شاژن ماری گەشت دەڪەین بۆ لەندەن." ئەبیڵین گوتی، " چی دەربارەی بێڵگرینا؟ بێڵگرینا گوتی، " من ناێم،
" لێرە دەمێنمەوە "

بێگومان،ئێدوارد، گوێی لەوە نەدەگرت.
لە ڕاستیدا، ئەو یاسایەڪی داناوە ئەگەر نەتوانێت یارمەتی بدات گوێ نەگرێت.
بەڵام لەوڪاتەدا ئەبیڵین شتێڪی نائاسایی ڪرد، شتێڪ کە ناچاری ڪرد گرنگی پێبدات.
ڪاتێک قسەڪردن لەسەر گەشتەڪە
بەردەوام بوو، ئەبیڵین چووە لای ئێدوارد و لەسەر ڪورسیەکەی لای بردوو لە باوەشی ڪرد.

" ئەی چی دەربارەی ئێدوارد؟ "
ئەبیڵین ئەوەی وت بە دەنگێڪی بەرز و نادیار.
دایکی ئەبیڵین وتی، " چی دەربارەی ئەو، ئازیزم؟ "ئایا ئێدوارد لەگەڵ ئێمە دەبێت لەسەر ڪەشتی شاژن ماری؟ "
" باشە، بێگومان، ئەگەر ئەوەت دەوێت،
هەرچەندە تۆزێک ڪۆن دەردەڪەویت بە هەبوونی ڪەروێشڪێڪی چنراو. "

ئێدوارد دەیتوانی هەموو مێزەڪە ببینێت ڪە لەبەردەمییدا بڵاوبۆتەوە ڪاتێک لەسەر ڪورسیەکەی خۆی دانیشتبوو، سەیری ریزە قاپ و ڪەوچڪە زیوەڪەی سەر مێزەڪەی دەڪرد. نیگا سەرقاڵ و خۆبەزلزانەڪەی دایڪ و باوڪی ئەبیڵینی بینی. پاشان چاوی بە چاوی بێڵگرینا ڪەوت.

ئەو شەوە، ئەبیڵین پرسیاری ڪرد،
وەک ئەوەی هەموو شەوێڪ دەیڪرد،
ئەگەر چیڕۆڪێڪ هەبێت، بێڵگرینا وتی،
" ئەمشەو، خانمی بچوک، چیڕۆڪێڪت بۆ دەگێڕمەوە." ئەبیڵین لەسەر جێگاڪە دانیشت.
" وابزانم ئێدوارد پێویستە لێرە لەگەڵ من دانیشێت،" بۆ ئەوەی گوێی لە چیڕۆڪەڪە بێت." ئەبیڵین ئەوەی وت بە دەنگێڪی نزم.
" بەڵێ، وابزانم دەبێت ئێدوارد گوێی لە چیڕۆڪەڪە بێت."

ئەبیڵین ئێدواردی هەڵگرت، لەسەر جێگاڪە داینا، پاشان بە بێڵگرینای گوت،
" ئێستا ئامادەین."
بێڵگرینا گوتی،"ڪەواتە،"
چیڕۆڪەڪە بە شازادەیەڪ دەست پێدەڪات." ئەبیڵین پرسیاری ڪرد، "شازادەیەڪی جوان؟"
" شازادەیەڪی زۆر جوان."
" چەند جوانە؟
بێڵگرینا وتی،
" پێویستە گوێبگریت،"
" هەمووی لە چیڕۆڪەڪەدایە."
____

.
.
.
.
.
.

ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇWhere stories live. Discover now