سەرەتا ئەوانیتر پێیان وابوو
ئێدوارد گاڵتەیەکی زۆر باشە،
کەروێشک"، هۆبۆکان بە پێکەنینەوە وتیان"
با وردی بکەین و بیکەینە ناو مەنجەڵەوە" یان کاتێک بول ئێدواردی لەسەر قاچی هاوسەنگ کردبوو، یەکێکیان وتی، دۆڵییەکی بچوکت دەستکەوتووە بوڵ، بێگومان ئێدوارد هەستی بە تووڕەیەکی گەورە کرد کاتێک بە دۆڵی ناوبرا، بەڵام بوڵ هەرگیز تووڕە نەبوو، تەنیا بەسادەی ئێدواردی لەسەر قاچی هێشتەوە، زۆری نەخایەند پیاوەکان خـویـان بە ئێدوارد گرت.کاتێک بوڵ و لوسی هەنگاویان نایە کەمپی شارۆچکەیەکی تر، "هەمووان ئێدواردیان دەناسی و دڵخۆش بوون بە بینینی،"ماڵۆن!"
هەمووان هاواریان کرد بە یەک دەنگ، ئێدوارد هەستی بە گەرمیەکی بەچێژ کرد لەناخی، کەروێشکەکە لەگەڵ هۆبۆکان کۆدەبوویەوە و گوێی لە چیڕۆکەکانیان دەگرت، شەوێکیان پیاوێک بەناوی جاک وتی: سەیری ماڵۆن بکەن ئەو گوێ لە یەک بە یەکی وشەکان دەگرێت،"بێگومان هەر وایە"، بوڵ وتی.دواتر لە شەودا جاک هات و لەتەنیشت بوڵدا دانیشت، پرسی ئایە دەتوانێت کەروێشکەکە قەرز بکات، بوڵ ئێدواردی ڕادەست کرد و جاک لەسەر قاچی خۆی داینیشاند، پاشان لە لای گوێی ئێدوارد چرپاندی و وتی، (هێلین،جاک،جونیۆر،تافی،) ئەوانە ناوی منداڵەکانمە، ئەوان لە کارۆلینای باکوورن، ئایە تۆ هەرگیز چوویتە کارۆلینای باکوور؟ شارۆچکەیەکی جوانە کە خێزانەکەمی تێدا دەژی، ناوەکانیان لەبیر مەکە باشە ماڵۆن؟
YOU ARE READING
ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ
Fantasyئێدوارد تولان، ڪەروێشڪێڪی دڵسارد سەربەرزە، تەنیا خۆی خۆشدەوێت، هەتا لەو ڪچە بچوڪە جیادەبێتەوە ڪە ئەوی خۆشدەوێت وە گەشت دەڪات بە هەموو وڵاتدا، بۆ بەدەست هێنانی خاوەنە نوێڪان و گوێگرتن لە هیواڪان، خەونەڪان. ئەمە ڪتێبێکی خەیاڵییە-ناوەڪان، ڪارەڪتەرەڪان،...