برایس ئێدواردی لەسەر شانی خۆی چەقاند و دەستی کرد بە ڕۆیشتن، من تۆ دەبەم بۆ سارا ڕوث، برایس وتی، ئەو خوشکی منە،نەخۆشە، ئەو بوکەڵەیەکی شوشەی هەبوو کە زۆری خۆشدەویست، بەڵام شکاندی، بەهەڵە هەنگاوی نایە سەری و کردی بە ملیۆنان پارچە،وە پارچەکان ئەوەندە بچوک بوون نەمتوانی دووبارە چاکی بکەمەوە، لەوخاڵەدا برایس وازی لە ڕۆیشتن هێنا و بە پشتە دەستی لوتی سڕی، پاشان وتی، لەوکاتەوە سارا روث هیچی نەبووە یاری پێبکات، ئەو دەڵێت هیچم بۆ مەکڕە، پێویستم بە هیچ، نییە، خۆ بووکەڵەکان بێ گیانن، ئێدوارد توڕە بوو لەوەی دەبێت بە جێگرەوەی بوکەڵەیەک، بەڵام هێشتا
باشتر بوو لەوەی بەدارێکەوە هەڵواسرێ.ئەو خانووەی کە برایس و سارا لێی دەژیان ئەوەندە بچووک بوو کە سەرەتا ئێدوارد باوەڕی نەکرد ماڵێکە، لەبری ئەوە بەهەڵە وایزانی کولانەی مریشکە، لەناویدا دوو قەروێڵەی بچوک و چرایەکی نەوتی سپی هەبوو، شتێکی زۆری تێدا نەبوو، برایس ئێدواردی لە دامێنی یەکێک لە جێگاکان دانا و پاشان چراکەی هەڵکرد، "سارا" برایس بە چرپە وتی، "سارا روث" ئێستا پێویستە لەخەو هەڵسیت، ئازیزم" شتێکم بۆ هێناویت، برایس هارمۆنیەکەی لە گیرفانی دەرهێنا و سەرەتا ئاوازێکی سادەی ژەنی،کچە بچووکەکە چاوەکانی کردەوە و یەکسەر دەستی کرد بە کۆکە، برایس دەستی لە پشتیدا و وتی، "ئاساییە" تۆ باش دەبی، کچەکە بچووک بوو، ڕەنگە تەمەنی چوار ساڵ بێت، قژی زەردێکی شۆخ-بوو، تەنانەت لە ڕووناکی خراپی چراکەش ئێدوارد دەیتوانی بزانێت کە چاوەکانی هەمان قاوایی پەڵە زێڕینن وەک برایس، لەکۆتاییدا سارا روث توانی هەڵبستێتەوە لەسەر جێگاکەی.
YOU ARE READING
ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ
Fantasyئێدوارد تولان، ڪەروێشڪێڪی دڵسارد سەربەرزە، تەنیا خۆی خۆشدەوێت، هەتا لەو ڪچە بچوڪە جیادەبێتەوە ڪە ئەوی خۆشدەوێت وە گەشت دەڪات بە هەموو وڵاتدا، بۆ بەدەست هێنانی خاوەنە نوێڪان و گوێگرتن لە هیواڪان، خەونەڪان. ئەمە ڪتێبێکی خەیاڵییە-ناوەڪان، ڪارەڪتەرەڪان،...