خێزانی تولان بە شڵەژاویەوە خۆیان بۆ
گەشتەڪەیان ئامادە دەڪرد بۆ ئینگڵتەڕا
ئێدوارد سندووقێڪی بچووڪی هەیە،
ئەبیڵین سندووقەڪەی ڪردەوەو پڕی ڪرد
لە باشترین قاتەڪانی ئێدوارد وە چەند
کڵاوێڪی تایبەت و سێ جووت پێڵاو،
هەموو ئەمانە بۆ ئەوەی ئێدوارد لە
گەشتەڪەی بۆ لەندەن بە باشترین شێوە دەرڪەوێت. پێش ئەوەی هەر قاتێڪ لەناو سندووقەڪە دابنێت، بە خەندەوە بە
ئێدواردی نیشان دەدا.
ئەبیڵین پرساری ڪرد،
"حەزت لەو ڪراسە هەیە بەم قاتەوە؟"
یان، "حەز دەڪەیت ڕەشەڪە بپۆشیت؟
تۆ زۆر قۆز دەردەڪەویت بەم قاتەوە.
ئایا ئەمەشت بۆ دابنێم؟"لە ڪۆتایدا، لە بەیانیەڪی درەوشاوەی
ڕۆژی شەممە لە مانگی ئایار، خێزانی تولان،
سواری کەشتیەڪە بوون، هەموویان
لە لێواری کەشتیەڪە وەستابوون.
بێڵگرینا لە بەندەرەڪە بوو، حەزیەیەڪی نەخشێندراوی گوڵی پۆشی بوو.
ڕاستەوخۆ سەیری ئێدواردی ڪرد،
لەو ڪاتەدا، چاوە تاریکەکانی درەوشانەوە.ئەبیڵین هاواری بۆ داپیرەی ڪرد،
"خوات لەگەڵ،" خۆشم دەوێی."
کەشتیەکە خەریک بوو لە بەندەرەکە دووردەکەوتەوە. بێڵگرینا دەستی بە ئاماژەی خواحافیری بەرز کردەوە، پاشان وتی،
"خوات لەگەڵ،خانمی بچوک، خوات لەگەڵ."
ئێدوارد هەستی بە شتێکی شێدار کرد
لە لای گوێیەکانی، ئەوە فرمێسکەکانی
ئەبیڵین بوو، ئێدوارد هیوا خواز بوو
کە ئەوەندە توند باوەشی پێدانکردایە.
چونکە گرتنی ئەوندە بە توندی دەبووە
هۆی دروست بوونی چرچی لە پۆشاکەکانیدا.
لە کۆتایدا، هەموو خەڵکی بەندەرەڪە،
بە بێڵگریناشەوە، لە چاو دوورکەوتنەوە.
ئێدوارد ئاسوودە بوو بە بینینی ئەو بۆ
دواین جار. وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا،
ئێدوارد تولان سەرنجێکی زۆری لە ناو کەشتیەکە ڕاکێشا."چ کەروێشکێکی تاکە،" خانمێکی بەتەمەن ئەوەی وت کە ملوانکەیەکی سێ قەدی ملواری لە ملیدا پێچرابوو، پاشان چەمایەوە بۆ ئەوەی
زیاتر بە وردی سەیری ئێدوارد بکات.
ئەبیڵین وتی، "سوپاست دەکەم،"
چەند کچێکی بچوک لەسەر کەشتیەکە
چاوێکی قوڵیان لەسەر ئێدوارد بوو کە
پڕ بوو لە تامەزرۆی. پرسیاریان لە
ئەبیڵین کرد ئەگەر بتوانن هەڵی بگرن،
ئەبیڵین وتی، "نەخێر، "ئەو جۆرە کەروێشکێکە
حەز ناکات بێگانەکان دەستی لێدەن."دوو کوڕی گەنج، کە یەکێکیان ناوی
مارتن بوو ئەوی تر ئامۆس، بە چاوی
بایەخدانەوە سەیری ئێدواردیان دەکرد. "
مارتن پرسیاری لە ئەبیڵین کرد لە دووەم ڕۆژیان لەناو دەریا، " ئەوە چی دەکات؟ "
ئاماژەی بە ئێدوارد کرد کە لەسەر
کورسییەکی کەشتیەکە دانیشتبوو
قاچە درێژەکانی لە بەردەمیدا ڕاکێشابوو.
ئەبیڵین وتی، "هیچ شتێک ناکات،"
مارتن وتی، ئەو کاتژمێرە سودی چییە؟"
ئەبیڵین وتی، ئەو کاتژمێرە هی ئێدواردە.
مارتن پرسیاری کرد، ئایا تەنیا ئەو جلەی هەیە؟
ئەبیڵین وتی، بێگومان نەخێر ئەو چەندان جلی جۆراو جۆری هەیە. هەروەها، هەموویان
لە ئاوڕیشم دروست کراون."
ئێدوارد، وەک هەمیشە گوێی بە گفتوگۆکە
نەدەدا و پشتگوێی خست. ئەبیڵین دەستی کرد بە گۆڕینی جلەکانی ئێدوارد لەچکە ئاوریشمیەکەی کە لە ملیدا پێچرابوو کردیەوە
پاشان چاکەتوو پانتۆڵەکەی لە بەریدا کردەوە.مارتن وتی، "سەیری بکە،
تەنانەت جلی ژێرەوەشی هەیە.
مارتن ئێدواردی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی
ئامۆس بتوانێت بیبینێت.
ئەبیڵین هاواری کرد، "نەخێر!!!"
مارتن جلی ژێرەوەی ئێدواردی لابرد.
ئێدوارد ئێستا سەرنجی دەدا، پاشان توشی شۆک بوو، چونکە ئەو بە تەواوی ڕووت بوو جگە لە کڵاوەکەی سەری هیچی تری لەبەر نەبوو، هەموو گەشتیارەکانی کەشتیەکە چاویان کەوتە سەر ئەوان، ئەبیڵین هاواری کرد، "پێمی بدەوە،" ئەوە هی منە."
ئامۆس بە مارتنی وت، "نەخێر،"
"بیدە بە من." لە نێوان خۆیاندا ئێدواردیان
هەڵدەدا، ئەبیڵین وتی، بۆم بگەڕێنەوە، تکایە." پاشان فرمێسک له چاوی هاتە خوارەوە، تکایە هەڵی مەدەن. مارتن ئێدواردی فڕێدا. ئێدوارد لە هەوادا فڕی تەنیا بۆ ساتێک، ئێدوارد پێی وابوو ڕووت بوونی لەبەردەم کەشتیەکی پڕ لە بێگانە خراپترین شت بوو کە دەکرا بەسەری بێت.بەڵام ئەو هەڵە بوو.
خراپتر لەوە ئەوە بوو کە ئێدوارد
لە دۆخی ڕووت بووندا لە دەستێکی پیس بوو، لە دەستێکەوە بۆ دەستێکی تر هەڵدەدرا. مارتن ئێدواردی هەڵدەدا ئامۆس ئێدواردی دەگرتەوە، بەڵێ، بەڵێ، بەسەرکەوتوانە نمایشەکەیان کرد. "ئامۆس قۆڵی بەرزکردەوە، لەوکاتەدا خۆی ئامادە دەکرد بۆ فڕێدانی ئێدوارد، ئەبیڵین بە سەری لە سکی ئامۆسیدا، لەبەر ئەوەی ئەوان زۆر بێزاریان کرد. وە بۆیە ئێدوارد دووبارە نەکەوتە دەستی پیسی مارتن. لەجیاتی ئەوە ئێدوارد تولان کەوتە
ناو دەریاکه.____
.
.
.
.
.
YOU ARE READING
ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ
Fantasyئێدوارد تولان، ڪەروێشڪێڪی دڵسارد سەربەرزە، تەنیا خۆی خۆشدەوێت، هەتا لەو ڪچە بچوڪە جیادەبێتەوە ڪە ئەوی خۆشدەوێت وە گەشت دەڪات بە هەموو وڵاتدا، بۆ بەدەست هێنانی خاوەنە نوێڪان و گوێگرتن لە هیواڪان، خەونەڪان. ئەمە ڪتێبێکی خەیاڵییە-ناوەڪان، ڪارەڪتەرەڪان،...