چۆن ڪەروێشڪێڪی بوکەڵە دەمرێت؟
ئایا ڪەروێشڪێڪی بوکەڵە دەخنکێت؟
ئایا ڪڵاوەکەم هێشتا لەسەر سەرمە؟
ئەمانە ئەو پرسیارانە بوون کە ئێدوارد لە خۆی دەکرد کاتێک کەوتە ناو دەریا شینەکە. خۆر لە ئاسماندا بەرز بوو، لەو شوێنەی کە
پێدەچوو ڕێگایەکی زۆر دوور بێت،
ئێدوارد گوێی لە ئەبیڵین بوو کە
بانگی دەکرد:هاواری کرد، "ئێدوارددد، بگەڕێوە، بگەڕێوە!
ئێدوارد توانی دوا جار ئەبیڵین ببینێت
ڪاتێک بۆ ساتێک لە هەوادا دەفڕی.
ئەبیڵین لەسەر لێواری کەشتیەکە وەستابوو، کاتێک دەستێکی درێژ کردبوو بۆ ئەوەی ئێدوارد بگرێتەوە. لە دەستەکەی تری چرایەک داگیرسابوو، نەخێر ئەوە
تۆپێک بوو له ئاگر، نەخێر، ئێدوارد دوای بیرکردنەوەیەکی کەم ئەوەی زانی،
کە ئەوە کاتژمێرە گیرفانیەکەی بوو
لە دەستی ئەبیڵین: وە ئەوە ڕەنگدانەوەی
خۆر بوو کە لە کاتژمێرە گیرفانەکەی دەدا.ئێدوارد بیری کردەوە و وتی، پێویستم
بەوەیە، دواتر ئەبیڵین لەبەرچاوی دیارنەما
پاشان کەروێشکەکە زۆر بە تووندی کەوتە
ناو ئاوەکە و کڵاوەکەش لەسەری ونبوو.
ئەوە وەڵامی ئەو پرسیارە بوو کە ئێدوارد کردی، ئێدوارد بیری لەوە دەکردەوە کاتێک سەیری سەمایی کڵاوەکەی دەکرد لە هەوادا، پاشان دەستی کرد بە نوقم بوون.نوقم بوو ئەو نوقم بوو هێواش هێواش،
هەموو کاتەکە چاوی بە کراوەیی جێھێشت.
نەک لەبەر ئەوەی ئازا بوو، بەڵکو لەبەر ئەوەی
ئەو هیچ هەڵبژاردنێکی نەبوو.چاوە شینەکانی بەهۆی ئاوەکە کاڵ بوونەوە
لە کۆتایدا چاوەکانی وەک شەو ڕەش بوون.
ئێدوارد بە خۆی گوت، ئەگەر بمویستایە
نووقم بم، بەدڵنیاییەوە زۆر پێش ئێستا
ئەو کارەم دەکرد. لە کۆتایدا،
شەپۆلەکانی دەریا بردیان بەرەو قوڵایی
وە ئێدوارد تولان یەکەم هەستی ڕاستەقینەی
خۆی ئەزموون کرد، ئەو بۆ یەکەم جار
هەستی بە ترس کرد.____
.
.
.
.
.
YOU ARE READING
ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ
Fantasyئێدوارد تولان، ڪەروێشڪێڪی دڵسارد سەربەرزە، تەنیا خۆی خۆشدەوێت، هەتا لەو ڪچە بچوڪە جیادەبێتەوە ڪە ئەوی خۆشدەوێت وە گەشت دەڪات بە هەموو وڵاتدا، بۆ بەدەست هێنانی خاوەنە نوێڪان و گوێگرتن لە هیواڪان، خەونەڪان. ئەمە ڪتێبێکی خەیاڵییە-ناوەڪان، ڪارەڪتەرەڪان،...