𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 9

32 16 2
                                    

بەمشێوەیە ئێدوارد تولان بوو بە سوزانا، نێلی چەندین جلوبەگی بۆ دووری، جلی پەمەیی بەروفێڵەوە بۆ بۆنە تایبەتەکانی، وە حەزییەکی سادەی گوڵدار بۆ ڕۆژانە، جلێکی سپی سادە و نەرم بۆئەوەی ئێدوارد تێیدا بەئاسوودەیی بخەوێت، سەرەتا ئێدوارد توشی ترس و دڵەڕاوکێ ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بەمشێوەیە ئێدوارد تولان بوو بە سوزانا، نێلی چەندین جلوبەگی بۆ دووری، جلی پەمەیی بەروفێڵەوە بۆ بۆنە تایبەتەکانی، وە حەزییەکی سادەی گوڵدار بۆ ڕۆژانە، جلێکی سپی سادە و نەرم بۆئەوەی ئێدوارد تێیدا بەئاسوودەیی بخەوێت، سەرەتا ئێدوارد توشی ترس و دڵەڕاوکێ بوو، ئاخر ئەو کەروێشکێکی کوڕە نەیدەویست وەک کچێک جل بپۆشێ، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین جلوبەرگی کچانە و گوڵداری بۆ دروست کراوە، دواتر ئێدوارد بیری کەوتەوە کە لە بنی زەریاکە پاڵکەوتبوو و نەیدەتوانی ئەستێرەکان ببینێ، پاشان لەدڵی خۆیدا وتی، چ جیاوازیەک دروست دەکات؟
خۆ لەبەرکردنی جلوبەرگ ئازارم نادات.

جگە لەوەش ژیان لە سەوزاییەکی بچووک لەگەڵ ماسیگرەکە و ژنەکەی شیرین بوو، نێلی زۆر حەزی لە دروستکردنی نان و شیرینی بوو بۆیە تەواوی ڕۆژەکەی لە چێشتخانەکە بەسەردەبرد، ئێدواردی خستە سەر کەوەنتەرەکە و دەستی کرد بە کارەکەی، هەویری دەکوتا و هەندێکی کرد بە کولێرە و ئەوی تریش پاستا، زۆری نەخایەند چێشتخانەکە پر بوو لە بۆنی نان و شیرینی لەگەڵ بۆنی دارچین و شەکر و مێخەک، پەنجەرەکانیش بە هەڵم داپۆشرابون، وە لەکاتی کارکردندا نێلی قسەی دەکرد، باسی منداڵەکانی دەکرد بۆ ئێدوارد، کچەکەی "لۆلی" کە سکرتێر بوو، کوڕەکەی "ڕاڵف" کە لەسوپادا بوو، وە "ڕیمۆند" کە بەهۆی هەوکردنی سیەکانەوە مردبوو کاتێک تەمەنی پێنج ساڵان بوو، نێلی وتی شتێکی ترسناکە، شتێکی زۆر ترسناکە، خراپترین شتە، سەیری کەسێک بکەیت کە خۆشت دەوێت ڕاست لەبەردەمتدا بمرێت و نەتوانی هیچ بکەیت،

هیچ نییە، نێلی بە پشتی دەستی فرمێسکەکانی سڕی و زەردەخەنەی بۆ ئێدوارد کرد، من پێموایە تۆ وابیردەکەیتەوە من گەمژەم کە قسە لەگەڵ بوکەڵەی یاری دەکەم، بەڵام من پێم وایە تۆ گوێدەگریت سوزانا، ئێدوارد سەریسوڕما کە بۆی دەرکەوت ئەو دەزانێت گوێدەگرێت، پێشتر کاتێک ئەبیڵین قسەی لەگەڵ دەکرد هەموو شتێک زۆر بێمانا و بێزارکەر دەردەکەوت، بەڵام ئێستا ئەو چیڕۆکانەی نێلی دەیگێڕایەوە گرینگترین شت بوو لای ئێدوارد وەک ئەوەی وابەستەی قسەکانی ئەو بووبێت.

ئێوارە لۆڕێنس لە دەریا هاتەوە، ئێدوارد لەگەڵ ماسیگرەکە و هاوسەرەکەی لەسەر مێزی ژەمی ئێوارە دانیشتن، ئێدوارد لەسەر کورسیەکی بەرزی کۆن و لەدار دروست کراو دانیشتبوو، ئێدوارد نیگەران بوو چونکە ئەوە کورسیەکی ئاسایی نەبوو بەڵکو بۆ منداڵی ساوا دیزاین کرابوو، زۆری نەخایاند ڕاهات، ئەو حەزی دەکرد بەمشێوەیە بەرز بێت نەک وەک ماڵی تولان تەنیا چاوی لەسەر سەرچەڤی مێزەکە بێت، لۆڕێنس هەموو شەوێک دوای نانی ئێوارە دەچێتە دەرەوە بۆئەوەی هەوایەکی پاک وەربگرێت، ڕەنگە سوزاناش حەزبکات لەگەڵمدا بێت، ئێدواردی لەسەر شانی خۆی دانا وەک شەوی یەکەم کە بە ناوشاردا ڕۆیشت و هێنایە ماڵەوە بۆ لای نێلی، لۆڕێنس چووە دەرەوە و جگەرەیەکی داگیرساند، ئێدواردی لەسەر شانی گرتبوو تا نەکەوێت، لەشەوێکی ڕووندا لۆڕێنس ناوی ئەستێرەکانی یەک بە یەک بە ئێدوارد دەگوت، ئەندرۆمێدا، پێگاسۆس، بەلقی جگەرەکەی ئاماژەی پێدەدان،

ئێدوارد زۆر حەزی دەکرد سەری بەرز بکاتەوە و سەیری ئەستێرەکان بکات، ناوی ئەستێرەکانیشی زۆر بەدڵ بوو، بەڵام کاتێک چاوی لە ئاسمانی شەو بوو ئێدوارد بێڵگرینای بیرهاتەوە، چاوە تاریک و درەوشاوەکانی لەرزێکی بە ئێدوارد تێپەڕاند.

پێش خەوتن نێلی گۆرانی بۆ ئێدوارد گوت دەربارەی باڵندەیەکی گاڵتەجار، دەنگی نێلی کەروێشکەکەی ئارام کردەوە و هەموو شتێکی لەبیر کرد دەربارەی بێڵگرینا، ژیان بۆ ماوەیەکی درێژ شیرین بوو بۆ ئێدوارد، پاشان کچەکەی
نێلی و لۆڕێنس هات بۆ سەردانێک.
_

___

.
.
.
.
.

ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇWhere stories live. Discover now