ئەوان بە پێ گەشتیان دەکرد بە گالیسکەی بەتاڵ گەشتیان دەکرد، هەمیشە لە جوڵەدا بوون، بەڵام لە ڕاستیدا بوڵ وتی ئێمە بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆین، ئێدوارد سواری کۆڵەکەکەی بوڵ بوو کە لە پشتی هەڵواسرابوو، بوڵ بەجۆرێک کەروێشکەکەی دانابوو کە سەیری سەرەوە و خوارەوە نەکات بەڵکو لەبیری ئەوە هەمیشە سەیری پشتی خۆی بکات، شەوانە لەسەر زەوی، لەژێر ئەستێرەکاندا دەخەوتن، لوسی دوای نائومێدیەکەی سەرەتای سەبارەت بەوەی ئێدوارد ناشایستە بوو، سودێکی لێوەرگرت، حەزی لێبوو هەندێک جار لەتەنیشت ئێدوارد بخەوێت، تەنانەت دەمیشی دەخستە سەر گەدەی ئێدوارد و وەک سەرینێک بەکاری دێنا و لەخەودا دەیحەپاند و بێزاری دەکرد.
لە شەودا کاتێک بوڵ و لوسی دەخەوتن ئێدوارد بە چاوە هەمیشە کراوەکانی، چاوی لە بۆشایی بوو، ناوی ئەستێرەکانی وت بەک بە یەک، پاشان ناوی ئەو کەسانەی وت کە خۆشیان دەویست، لە ئەبیڵینەوە دەستی پێکرد، دواتر چووە لای نێلی
و لۆرێنس لەوێشەوە بۆ بوڵ و لوسی، دەبینیت؟ ئێدوارد بە بێلگرینای وت، من وەک شازەدەکە نیم، من لەبارەی خۆشەویستیەوە دەزانم!"کاتانێک هەبوون کە بوڵ و لوسی لە دەوری ئاگرەکە لەگەڵ کەسانی دیکەدا کۆدەبوونەوە، هەروەها بوڵ چیڕۆکنووس و گۆرانیبێژێکی باش بوو، وە ئێدوارد ئەوەی زۆر بەدڵ بوو کاتێک بوڵ گۆرانی دەوت، پیاوەکان هاواریان کرد، گۆرانیمان بۆ بڵێ بوڵ"، بول لەگەڵ لوسی دانیشتبوو وە ئێدواردی لەسەر قاچی چەپی هاوسەنگ کردبوو
و گۆرانی دەچری، لە شوێنێک لە قوڵای ناخییەوە گۆرانی دەوت، ئێدوارد وەک چۆن دەیتوانی هەست بە گریانی لوسی بکات لە شەودا، بەمشێوەیەش دەیتوانی هەست بە ناخە خەمناکەکەی بوڵ بکات کە گۆرانی دەوت، ئێدوارد سوپاسگوزاری بوڵ بوو کە هەستی کرد ئەو جلەی بەری گونجاو نییە بۆی، شەوێک بوڵ وتی "ماڵۆن" ئەوە خواستی من نییە توڕەت بکەم یان لێدوانێکی نەرێنی بدەم لەسەر هەڵبژاردنی جلەکەت، بەڵام ناچارم پێت بڵێم تۆ وەک پەنجە گەورەم دەردەکەویت کاتێک ئازاری پێدەگات، لەو جلی شازادەییەدا، ڕاست بوو جلەکەی کە نێلی دروستی کردبوو ئەوەندە دڕاو پیس و کون کون بووبوو کە ئیتر بە زەحمەت لە کراسێک دەچوو.بوڵ وتی، "چارەسەرێکم هەیە هیوادارم قبوڵی بکەیت"، پارچەک چەرمی کڵاوەکەی بڕی و کونێکی گەورەی کرد بۆ ملی دوو کونی بچووکیشی کرد بۆ قۆڵەکانی، سەیری مەکە لوسی ماڵۆن شەرمەزار دەبێت، بوڵ بە سەگەکەی وت، ئێستا تۆ تەنیا پێویستت بە پانتۆڵێک هەیە، بوڵ خۆی پانتۆڵەکەی دروست کرد، چەند دەستکێشێکی سوری بڕی و بەجوانی لێکی دوورین،ئەوە زۆر گونجاوە، بوڵ ئێدواردی بەرز کردەوە سەیری کرد، ئێستا تۆ لە کەروێشکێکی هەڵاتوو دەچیت.
____
.
.
.
.
.
YOU ARE READING
ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ
Fantasyئێدوارد تولان، ڪەروێشڪێڪی دڵسارد سەربەرزە، تەنیا خۆی خۆشدەوێت، هەتا لەو ڪچە بچوڪە جیادەبێتەوە ڪە ئەوی خۆشدەوێت وە گەشت دەڪات بە هەموو وڵاتدا، بۆ بەدەست هێنانی خاوەنە نوێڪان و گوێگرتن لە هیواڪان، خەونەڪان. ئەمە ڪتێبێکی خەیاڵییە-ناوەڪان، ڪارەڪتەرەڪان،...