𝗰𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 8

39 16 3
                                    

ماسیگرە پیرەکە لە کەنارەکە وەستا و جگەرەیەکی داگیرساند، ڕێگایی بەرەو ماڵەوە گرتبوو و ئێدواردی لەسەر شانی چەپی دانابوو وەک پاڵەوانێک، لەکاتی ڕۆیشتن بە دەنگێکی نزم و نەرم قسەی بۆ ئێدوارد دەکرد، تۆ حەزت لە نێلی دەبێت بەدڵنیاییەوە،ئەو خەم و پەژارەی خۆ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ماسیگرە پیرەکە لە کەنارەکە وەستا و جگەرەیەکی داگیرساند، ڕێگایی بەرەو ماڵەوە گرتبوو و ئێدواردی لەسەر شانی چەپی دانابوو وەک پاڵەوانێک، لەکاتی ڕۆیشتن بە دەنگێکی نزم و نەرم قسەی بۆ ئێدوارد دەکرد، تۆ حەزت لە نێلی دەبێت بەدڵنیاییەوە،
ئەو خەم و پەژارەی خۆی هەیە بەڵام ئافرەتێکی تەواو باشە.

ئێدوارد سەیری ئەو شارۆچکە بچووکەی دەکرد کە بە نیوەڕۆ داپۆشرابوو، خانووەکان کە بەیەکەوە کۆبوونەتەوە و زەریاکەش کە لەبەردەمیان درێژ بۆتەوە، ئێدوارد پێی وابوو حەزی لەهەرشوێنێک و هەرکەسێکە تەنیا بنی دەریاکە نەبێ، "سڵاو لۆڕێنس" ژنێک لە بەردەم دووکانێکەوە ماسیگرەکەی بانگ کرد، چیت دەست کەوتووە؟ ژنەکە پرسیاری کرد "کەروێشکێکی تازە لە دەریاوەماسیگرەکە وتی، کڵاوەکەی بۆ خانمەکە بەرز کردەوە و بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن.

ئێستا لەماڵەوەین، ماسیگرەکە وتی و جگەرەکەی لە دەمی دەرهێنا، بە جگەرەکەی ئاماژەی بە ئاسمانە وەنەوشەییەکە کرد و وتی لەوێ ئەستێرەی باکوور هەیە هەرگیز وون نابێت و هەمیشە دەدرەوشێتەوە، پاشان ماسیگرەکە چوو بۆ ناو خانوێکی سەوزی بچووکەوە، سەیری ئێرە بکە نێلی شتێکم لە دەریاوە بۆت هێناوە، ماسیگرەکە وتی، "هیچ شتێکم لە دەریاوە ناوێتدەنگێک وتی،
بەمشێوەیە مەبە نێل وەرە و بیبینە، پاش کەمێک ئافرەتێکی پیر لە چێشتخانەکە هاتە دەرەوە و قۆریەکی لەدەست بوو کە ئێدواردی بینی بەخێرایی قۆریەکەی لەسەر مێزەکە دانا، ئای لۆڕێنس تۆ کەروێشکێکت بۆ هێناوم، خانمە پیرەکە بەدڵخۆشی وتی، ماسیگرەکە کەروێشکەکەی لەسەر شانی دابەزاند و دای بە نێلی،

نێلی بەهەردوو دەستی کەروێشکەکەی گرت و لە سەرەوە تاخوارەوە سەیری کرد، ئایا لە ژیانتدا شتێکی وا جوانت دیوە؟ خانمە پیرەکە وتی و زەردەخەنەیەکی کرد،

ئـەو زۆر جوانـە'نێلی بـە دڵخۆشی
هــەناسەیەکی دایــــــــــــــــــــەوە

ئێدوارد یەکسەر هەستی کرد نێلی ژنێکی زۆر تێگەیشتوو و جوانە، ئایە پێویستە چ ناوێکی لێبنێم؟ "سوزانا؟ "بەڵێ ئەوە باشە" ماسیگرەکە وتی،

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئێدوارد یەکسەر هەستی کرد نێلی ژنێکی زۆر تێگەیشتوو و جوانە، ئایە پێویستە چ ناوێکی لێبنێم؟ "سوزانا؟ "بەڵێ ئەوە باشە" ماسیگرەکە وتی،

"سوزانا" نێلی وتی و بە قووڵی
سەیری چاوەکانی ئێدواردی کرد،
پێم وایە سوزانا سەرەتا پێویستی بە
هەندێک جلوبەرگە، وانییە؟"
_

___

.
.
.
.
.

ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇWhere stories live. Discover now