برایس و سارا باوکێکیان هەبوو، بەیانی زووی ڕۆژی دواتر کاتێک ڕووناکی خۆڵەمێشی نادیار بەدەرکەوت، باوکیان هاتەوە ماڵەوە، باوکەکە وتی، ئەمە چییە؟ برایس وتی ئەوە بوکەڵەی مناڵە هی سارایە، بەڵام هیچ لە بوکەڵەی مناڵ ناچێ، باوکەکە وتی، ناوی جەنگڵزە، برایس وتی و دایەوە بە سارا، بەهەرحاڵ گرنگ نییە، باوکەکە وتی، "ئەو زۆر گرنگە بۆ سارا" برایس وتی، قسەم پێمەبڕە!" باوکەکە وتی، پاشان دەستی بەرزکردەوە و شەقێکی لە برایسدا
و ماڵەکەی بەجێهێشت.نابێت نیگەرانی ئەو بیت، برایس بە ئێدواردی وت، ئەو جگە لە چەوسێنەرێک هیچی تر نییە، جگە لەوەش بە زەحمەت دەگەڕێتەوە ماڵەوە، خۆشبەختانە باوکەکە ئەو ڕۆژە نەگەڕایەوە، برایس چووە سەر کارەکەی و ساراش ڕۆژەکەی
لە جێگاکەی بەسەر برد، ئێدواردی لە باوەشی هەڵگرتبوو، سندووقێکی لابوو کە پڕبوو لە قۆپچە، وە بە ئێدواردی نیشاندەدا، "جوانە؟" سارا لە ئێدواردی پرسی،هەندێک جار دەوەستا و دەکۆکی، وە هەندێک جار ئەوەندە خراپ دەکۆکی ئێدواردی توشی دڵەڕاوکێ دەکرد، ئێدوارد هیوای دەخواست بیتوانیایە بیپارێزێت و زیاتری بۆ بکات.لەکۆتایی ڕۆژەکە برایس لەگەڵ پسکیتێک بۆ
سارا و تۆپێکی دەزو بۆ ئێدوارد، گەڕایەوە، سارا پسکیتەکەی هەڵگرت و گازێکی بچوکی لێگرت، "پێویستە هەمووی بخۆیت ئازیزم" برایس بەسارای وت و ئێدواردی هەڵگرت، من و جەنگڵز سوپرایزێکمان بۆ تۆ هەیە، برایس ئێدواردی دانا و پاشان لە گیرفانی دەزوەکەی دەرهێنا و لە دەست
و قاچی ئێدواردی بەستەوە، پاشان دەزوەکەی بەدارێک بەست، "سەیرکە" بەدرێژایی ڕۆژ بیرم لەوە دەکردەوە،ئێمە سەما بەو دەکەین، برایس وتی و لە دەوری ژوورەکە سەمایی بە کەروێشکەکە دەکرد، سارا پێدەکەنی و دڵخۆش بوو بە سەماکردنی ئێدوارد، سارا پێکەنی و پێکەنی تا دەستی کرد بە کۆکە، پاشان برایس ئێدواردی دانا و سارای لە باوەش گرت، هەوایەکی پاکت دەوێت؟ برایس پرسی، با لەو هەوا پیسە کۆنە دەرتبهێنم، هم؟ برایس خوشکەکەی هەڵگرت و بردیە دەرەوە، ئێدوارد لەسەر جێگاکە پاڵکەوتبوو و چاوی لە سەقفە دووکەڵاوییەکە بوو، دیسان بیری لەوە کردەوە ئەگەر باڵی هەبووایە لە سەرووی جیهانەوە دەفڕی بۆ ئەو شوێنەی هەوا ڕوون و شیرین بوو، سارا روثیشی لەگەڵ خۆی دەبرد،
لە باوەشی هەڵی دەگرت، بێگومان لە بەرزایی جیهانەوە زۆر بەباشی هەناسەی دەدا بەبێ کۆکە.دوای خولەکێک، برایس هاتە ژورەوە و هێشتا سارای هەڵگرتبوو، برایس ئێدواردی هەڵگرت و دای بە سارا، هەرسێکیان پێکەوە لەدەرەوە وەستابوون و سەیری ئاسمانیان دەکرد، پێویستە بەدوای ئەستێرە کەوتووەکاندا بگەڕێیت، ئەوانەی کە جادوویان هەیە، برایس وتی، سارا وازی لە کۆکە هێنابوو، ئێدوارد پێی وابوو لەوانەیە خەوتبێت، "لێرەوە" برایس ئاماژەی بە ئەستێرەک کرد کە داکشا، ئاواتێک بخوازە، "ئازیزم" ئەوە ئەستێرەی تۆیە، هەر شتێکت بوێت، بەدیدەهێنێت، برایس بە خوشکەکەی وت، هەرچەندە ئەوە ئەستێرەی سارا روث بوو
بەڵام ئێدوارد ئاواتی تێدا خواست.
____
.
.
.
.
.
YOU ARE READING
ᴇᴅᴡᴀʀᴅ ᴛᴜʟᴀɴᴇ
Fantasyئێدوارد تولان، ڪەروێشڪێڪی دڵسارد سەربەرزە، تەنیا خۆی خۆشدەوێت، هەتا لەو ڪچە بچوڪە جیادەبێتەوە ڪە ئەوی خۆشدەوێت وە گەشت دەڪات بە هەموو وڵاتدا، بۆ بەدەست هێنانی خاوەنە نوێڪان و گوێگرتن لە هیواڪان، خەونەڪان. ئەمە ڪتێبێکی خەیاڵییە-ناوەڪان، ڪارەڪتەرەڪان،...