PART[1]

5.3K 354 100
                                    

^هــانـیــ

نەفرەت
بۆچی ئێستا ئیستۆپ ناگرێت؟

نەمدەتوانی خێراییکەم کەم بکەمەوە
وە لە شوێنی گشتیش بووم
زۆر قەرەباڵغ بوو

دەترسام خۆم لە شتێک بدەم
بەڵام نەخێر!ئەوە ڕویدا

زۆر بە خراپی کەوتم بەسەر زەوییەکەدا
ئانیشکم ئازاری پێگەیشت،زۆر بە ئازارە
ئاهـ دەنا پاسکیلەکەم ویلەکەی خوار بوو

بەڵام؟من خۆم بە چیدا کێشا؟
ئاوڕم دایەوە کاتێک هێشتا لەسەر زەوییەکە
کەوتبوم بە دانیشتنەوە،کەسیش گرنگی پێنەدام

بەڵام نەفرەت!چاوەکانم فراوان بوون
کاتێک بینیم خۆم داوە لەو ئۆتۆمبێلە گرانبەهایە

ئاخخخ ئێستا من چی بکەم؟
ئەوە زۆر گرانبەهایە تەنانەت ئەگەر خۆم و
پاسکیلە شکاوەکەشم بفرۆشم
هێشتا نرخی ئەو ئۆتۆمبێلەی نییە

ئێستا من چی بکەم؟
بە تەواوەتی ئەو شوێنەی خۆم پێدا کێشاوە
وێران بووە نیوەی بۆیەکەی لێبۆتەوە

بە ئازارەوە هەستامەوە کەمێک خۆم تەکاند
سەیری ناو ئۆتۆمبێلەکەم کرد کەسی تێدا نەبوو

سەیری دەورو پشتی خۆمم کرد
دیارە ئۆتۆمبێلەکە بۆ یەکێک لەم بینا گەورانە
وەستاوە دەبێت خاوەنەکەی لەم نزیکانە بێت

سەیری کاتژمێرم کرد
٨:٣٧ـی شەو بوو
نەفرەت درەنگە دەبوو لە ماڵ نەهاتمایەتە دەر
بە ناچاری وەکو منداڵێک لەسەر زەوییەکە
لە نزیک ئۆتۆمبێلەکە دانیشتم

دەبێت چاوەڕێی خاوەنەکەی بکەم
هەرچۆنێک بێت هەڵەی من بوو
ئەو بە ئاقڵی ئۆتۆمبێلە جوانەکەی وەستاندبوو
من خۆمم لێدا،ئاهـ دەبێت خاوەنەکەی کێ بێت؟

بە بێزاری پێیەکانم جوڵاند
خەریکە دەست دەکەم بە گریان لە بێزاریدا
هەروەها ساردیشە ئێمە لە وەرزی پایزداین
ئەوە نزیکی سێ کاتژمێر دەبێت من لێرە وەستاوم
بەڵام خاوەنەکەی هەر نەگەڕایەوە

خەریکە دەبێتە نیوە شەو
ئێرە تەنها کەمە کەمە خەڵکی لێماوە
ئایا تەنانەت ئەو ئۆتۆمبێلە خاوەنی هەیە؟
خەریکە دەمرم لە بێزاریدا
ئانیشکیشم زۆر ئازاری دێت

بە بێ هیوایی دوبارە لەسەر زەوییەکە دانیشتم
چونکە ماندو ببوم،پاڵم داوە بە ئۆتۆمبێلەکەوە
و چاوەکانم داخست
بەڕاستی سارد بوو ئیتر ئەوە چییە بۆ نایەت؟

"هێی چی دەکەیت لێرە؟"

ڕاچڵەکیم بەو دەنگە لە ناکاوە گڕە
چاوەکانم کردەوە بینین
کوڕێکی گەنجی جوانە

نــــاچــــاریـــ|JJK|Where stories live. Discover now