Part[14]

1.8K 254 127
                                    

^هــانـی

لەوەتەی جۆنگکووکم ناسیوە ئەمە یەکەم
ڕۆژە هێندە دڵخۆش بم
من دەبمە خۆشەویستی جیمین؟!
ئەوە ناوازەترین شت دەبێت

ئای خوایە من زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەوەی
جیمین ببینم
دەبێت ئەویش دڵخۆش بێت؟
هیوادارم جۆنگکووک هیچ نەکات کە
نێوانمان تێکبدا

گەیشتمە زانکۆ
بە دڵخۆشیەکی زۆرەوە چوومە ژورەوە
هەنێک لە قوتابیەکان سەیریان دەکردم
چونکە بەردەوام وەک گەمژە بەدەم خۆمەوە
زەردەخەنە دەکەم

چاوم بە هەموو شوێنێکدا دەگێڕا بەدەم ڕێکردنەوە
تاوەکو جیمین بدۆزەموە

زەردەخەنەکەم گەورەتر بوو کاتێک جیمین دۆزیەوە
ئەو لە نزیک لۆکەرەکان بوو و لەگەڵ هۆسۆک قسەی دەکرد بەڵام منی نەبینی چونکە پشتی لە من بوو


"های"
بە خەندەوە گوتم کاتێک چومە لایان

"سڵاو هانی،چۆنیت؟"
جیمین بە خەندە جوانەکەیەوە گوتی

"های هانی"
هۆسۆک گوتی

"من باشم چی سەبارەت بە ئێوە؟"

"باشم تەنها کەمێک ماندوم چونکە
هێشتا بە جوانی نەخەوتوم لەبەر کەمپینگەکە"
هۆسۆک گوتی

"ئۆهـ دەبینم"
گوتمو سەرم بە تێگەیشتنەوە جوڵاند

"هانی دێیت لەگەڵم هەندێک قسە بکەین؟"

دەمزانی دەیەوێت سەبارەت بە چی قسە بکات
بە هێواشی سەرم بە بەڵێ جوڵاند و ئەویش
خەندەی کرد،من لە ئێستاوە شەرم دەکەم

لەگەڵ جیمین ڕۆشتین بەرەو باخچەی زانکۆکە
لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشتین
شوێنەکە تا ڕادەیەک چۆڵ بوو زۆر قوتابی
دیکەی لێ نەبوو

"ئـم هانی کەواتە بیرت کردەوە؟"
بە هێمنی گوتیو سەرم بە بەڵێ جوڵاند

"بەڕاست؟کەواتە ئایا تۆ ڕازی دەبیت بە من؟"
بە پەرۆشەوە گوتی

"ئهـم"
بە هێواشی سەرم بە بەڵێ جوڵاند

"بەڕاستتە هانی؟"
بە هاوارێکی دڵخۆشیەوە گوتی زەردەخەنەکەی
تا دەهات گەورەتر دەبوو

"من ئێستا لە هەستەکانم دڵنیا بومەتەوە
ڕازیم ببم بە خۆشەویستت جیمین"
بە شەرمەوە گوتم


ڕاچڵەکیم بەو باوەشە لە ناکاوەی جیمین
زۆر بە توندی باوەشی لێدام

"سوپاس هانی،دڵنیابە هەرگیز دڵت ناشکێنم
بەڕاستی خۆشمەوێیت"
گوتیو چەند ماچێکی شانی کردم چونکە هێشتا
لە باوەشیدا بووم

نــــاچــــاریـــ|JJK|Where stories live. Discover now