Part[12]

1.9K 264 118
                                    

^جـیمـیـن

"هیۆنسوک،خۆت بێتام مەکە
ئەوەندە خۆت لە هانی نزیک مەکەوە"
بە توڕەیی پێم گوت

ئەوم بە دزی ئەوانی دیکەوە هێنابۆیە پشتی یەکێک
لە چادرەکان
ئەو زیاد لە پێویست خۆی لە هانی نزیک دەکردەوە
دەمەوێت ئەو دەمەی بشکێنم کە کەمێک پێش ئێستا
ماچی ڕومەتی هانیان پێکرد

"چییە خەریکە دەمریت لە غیرەکردن؟"
گوتیو چاوی داگرت

"بێدەنگ بە!ئاخر بە چ بۆنەیەک ماچی دەکەیت
هێشتا کاتژمێرێکە دەیناسیت"

"ئێ خۆش بوو،واهـ ڕومەتی وا خۆش بوو
ئەبێت لێوی چۆن بێت"
گوتیو گازی لە لێوی گرت

"بێدەنگ بە!بۆت نییە بەو جۆرە باسی بکەیت
چارەنوسی ئەو لەگەڵ منە"
بە هاوارەوە گوتم هیۆنسوک بە چاوە فراوانەکانیەوە
سەیری پشتەوەمی دەکرد

بە تێنەگەیشتنەوە ئاوڕم داوە بەڵام شۆک بووم
کە هانیم بینی وەستاوە لە کەمێک دوور لە پشتمەوە

"هانی"
بانگیم کرد بە چرپەیەکی شۆکەوە

ئەو سوور هەڵگەڕابوو بە شۆک و شەرمەوە سەیری دەکردم و خێرا ئاوڕی داوە بۆ ئەوەی بڕوات
بەڵام خێرا ڕۆشتم و مەچەکیم گرت

"هانی بۆستە با قسە بکەین باش"
بە خێرایی گوتم کاتێک توند مەچەکیم گرتبوو

"چییە؟"
بە شەرمەوە گوتیو خۆی لە سەیرکردنەکانم دزیەوە

"هانی،ئەو قسانەم بۆیە کرد چونکە
ئێ چونکە- خۆشم نازانم هانی ئاهـ"
بە شڵەژاوی گوتم خۆشم نەمدەزانی چی دەڵێم

"دەڵێیت چی؟"
بە دەنگە ناسکەکەی بە شڵەژاوی گوتی

"باشە هانی من دەمەوێت ڕاستگۆ بم لەگەڵت
من..من کەمێک واتا زۆر هەستم بەرامبەر بە
خۆم و تۆ..واتا بۆ تۆ هەیە ئایش نەفرەت"
بە خێرایی گوتم سوێند دەخۆم حەیای خۆم برد

"گەمژەی هیچ نەزان ئاخر
ئاوا کچ ڕازی دەکەیت؟"
هیۆنسوک لەولاوە گوتی،هەر بیرم نەبوو کە ئەو
لێرەیە هێشتا

"تۆ بێدەنگ بە هەموی بەهۆی تۆوەیە"
بە هاوارەوە گوتم و ویستم بەرەو ڕوی بڕۆم
بەڵام هانی خێرا قۆڵی گرتم تاکو نەچم

"سوپاس براژن دەی من دەڕۆم بۆخۆتان
ماچ و شت کەن"
بە گاڵتەوە گوتی ڕۆشت

هانی خێرا دەستی بەردام و ویستی بڕوات
بەڵام من خێرا توند دەستیم گرت

نــــاچــــاریـــ|JJK|Where stories live. Discover now