Part[24]

1.6K 257 537
                                    

^هــانـی

مانگێکی تەواو بەسەر هەموو ئەو ڕوداوانەدا تێپەڕیوە
جیمین لەگەڵ دەسگیرانەکەی بۆ گەشت چونەتە
دەرەوەی وڵات،هێشتا هەستم بۆی ماوە بەڵام
ئەوە باشترە کە بڕۆن بۆ ئەوەی نەیانبینم پێکەوە

وە جۆنگکووک ڕاستە هۆی هەموو ئەمانە بوو
بەڵام ئێستا زۆر باشە لەگەڵم زۆر گرنگیم پێ دەدات
ئەوە وادەکات ڕقەکەم بەرامبەری نەمێنێت
هەرچۆنێک بێت من وازم لە زانکۆ هێنا
چونکە ڕوی ئەوەم نەبوو بڕۆمەوە لە کاتێکدا
هەمویان منیان بە ڕوتی دی

هەرچەندە جۆنگکووک دەڵێت کە من نەبووم
لە لایەکەوە باوەڕی پێ دەکەم
ئەو دەڵێت کە منی خۆشدەوێت گەر ئەو منی
خۆشبوێت بۆ دەیەوێت جەستەم پشانی کەسی دیکەبات؟

بەڵام هێشتا تاکە کەسە کە گومانم لێی هەبێت
چونکە ئەو وێنەکەی گرتبوو وە جگە لەویش
کەسیتر وێنەکەی لا نەبوو




"هانی،وەرە خوارەوە نانم ئامادە کردووە"
جۆنگکووک گوتی کاتێک هاتە ژورەکەم

"وا دێم با قژم وشک بکەمەوە"
گوتم کاتێک بە خەریکی قژم بووم بە وشک کەرەوەکە

جۆنگکووک لەسەر سیسەمەکە دانیشت و سەیری دەکردم و بەردەوام خەندەی دەکرد
ئەوە گومانی تیا نییە کە وابکات ئەو خۆی گوتی
خۆشیدەوێم بەڵام من شەرمی لێ ئەکەم وە کەمێکیش
نا ئاسودەم ئەو هەمیشە بەو جۆرە سەیرم دەکات و
هەستەکانی خۆیم بۆ دەردەبڕێت لە کاتێکدا من
هەستم بۆی نییە.

"بۆچی ناڕۆیتە خوارەوە تا دێم؟"
گوتم خۆم لە سەیر کردنەکانی دەدزیەوە

"نا ئەمەوێت لەگەڵ تۆبم"
گوتیو سەرم بە بەڵی جوڵاند

"من ئەمڕۆ ئەمەوێت بڕۆمە دەرەوە"
گوتمو وشک کەرەوەکەم دانا

ئەو خێرا سەیری کردمو برۆی گرژ کرد


"بۆ کوێ؟"

"تەنها ئەمەوێت لە دەرەوە بم و هەوایەک هەڵمژم
دەمێکە نەچومەتە دەرەوە"

"منیش لەگەڵت دێم پێکەوە ئەڕۆین"
خێرا گوتی كاتێك هەستایەوه‌و بەرەو خوارەوە دەڕۆشتین

"ئەمەوێت بە تەنها بم"

"بەڵام بۆچی؟قەیچێکا با منیش بێم"

"جۆنگکووک من هەمیشە لە ماڵەوەمو تۆشم لەگەڵە
کە ئەمەوێت بڕۆمە دەرەوە ئەمەوێت کە تەنها بم"
گوتمو لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشتم

نــــاچــــاریـــ|JJK|Where stories live. Discover now