Part[22]

1.9K 270 68
                                    

^جـۆنگـکووکـ

خەبەرم بۆیەوە کاتێک هەستم کرد کەسێک دەست
لە شانم دەدات
چاوەکانم کردەوە سەرسوڕماو بووم
ئەوە هانی بوو
بۆ ساتێک هەموو شتەکانم لەبیر کردبوو
من لە ژوورەکەی هانی کەسەر کورسیەکە
خەوم لێ کەوتبوو
ئایش هەموو گیانم ڕەق بووە

"چیت دەکرد لێرە؟"
بە هێواشی گوتیو لەسەر سیسەمەکە دانیشت

"شەو نەمتوانی بەو حاڵەوە بەجێت بهێڵم
هانی چیتە؟چی بووە؟"


"جیمین"
بە کزی گوتیو سەری داخست

مستەکانم توند کرد
دوبارە جیمین!

"ئێ جیمین چی؟"

"هاوسەرگیری دەکات"
بە دڵ پڕی گوتی

چاوەکانم فراوان بوون
چۆن هەروا بە ئاسانی توانی ؟
خۆ ئەو هانی خۆشدەویست
لەوانەیە لەبەر تۆڵە کردنەوە لە هانی ئەوە بکات
بە نەفرەت بێت

"بە چیا زانیت؟لەگەڵ کێ هاوسەرگیری دەکات؟"


"ئامۆزاکەی،دوێنێ لەدایک بوونی جیمین بوو
چوومە ئەوێ بەڵام گوتی بانگێشت نەکراوم"
ئیتر لەوێ ڕۆشتم

"واتا دەری کردویت؟!!"
بە توڕەیی گوتمو هەستامەوە بەڵام ئەو هیچی نەگوت

"خوێڕی هیچ و پوچ چۆن دەوێرێت!"
بە توڕەیی گوتمو قژم تێکدا

"بەسە ئیتر
هەوڵدەدەم چیتر خۆشمنەوێت"
بە دڵ پڕی گوتیو فرمێسکەکانی سڕی


هەوایەکی دڵخۆشی هات بە دڵمدا
گەر هانی بوەستێت لە خۆشویستنی ئەو گەمژەیە
ئەوا هیچ نەبێت چانسێکمان دەبێت پێکەوە


"دەچیتەوە زانکۆ؟"
پرسیم بەڵام تەنها بە هێواشی سەری بە بەڵێ جوڵاند

"بەم حاڵەوە؟"

"ئهم
من خۆم دەگۆڕم بڕۆرە دەرەوە"
بە هێواشی گوتیو هەستایەوە

"ئێ قەیچێکە با لێرەبم"
بە سوکە پێکەنینێکەوە گوتم

" بڕۆ"
گوتیو چەند جلێکی لە تاکەکەی دەرهێنا

کەمێک سەیری جوانیەکەیم کردوو لە ژوورەکە
چوومە دەرەوە




^هـانی

بە تەواوەتی خۆم ئامادە کردو لە ژوورەکە چومە
دەرەوە جۆنگکووک ڕێک لەبەردەم ژوورەکە وەستابوو

نــــاچــــاریـــ|JJK|Where stories live. Discover now