Part[19]

1.6K 263 422
                                    

^جـیمـیـن

بە گریانەوە مۆبایلەکەم کوژاندەوەو لامبرد
تەواوی ئەمڕۆ سەیری وێنەکانی خۆم و هانیم کردووە
ئاخر تاوانم چی بوو ئاوام بەسەر هات؟

من بەڕاستی هانیم خۆشویست
بەڵام ئەو نا ئەو تەنانەت منیشی بەلاوە گرنگ نەبووە
چۆن توانی ئەوەم لەگەڵ بکات؟
خۆشەویستیەکەم بەرامبەری زۆر پاک بوو
هەرگیز کەسم هێندەی ئەو خۆشنەویستبوو

سەرەڕای ئەوانەی کردی
ئێستا بیری دەکەم
گەر وا نەبووایە ئێستا لەگەڵ دایک و باوکم
باسی هاوسەرگیریەکەمانمان دەکرد
هانی بۆچی واتکرد؟

تایبەترین کەس بوو بۆم
خۆشەویسترین کەسم بوو
هەموو شتێکم بوو.

بەڵام نا چیتر ئەوانە نەمان
ئێستا ئەوانە هەمووی بوونە خەیاڵ و خەون
خەونی بەدی نەهاتوو

ئەمجارە جۆنگکووک توانی سەرکەوێت
بەسەرمدا
زۆر بە خراپی ئازاریدام لە کۆتاییدا ئاواتەکەی هاتە دی

من هیچ کێشەیەکی تایبەتیم لەگەڵ جۆنگکووک نەبوو
بەڵام ئەو ڕقی لە ئێمە بوو بۆیە منیش خۆشمنەدەویست

باوکی من کارە ڕاستەکەی کرد
چونکە باوکی جۆنگکووک هەمیشە خەدری لە
کارمەندەکانی دەکرد کە باوکیشم یەکێک بوو لەوان
هەرگیز بە تەواوەتی موچەی خۆیانی نەدەیانێ
سەرەڕای ئەوەی زۆر ماندوی دەکردن

تەنانەت یەکێک لە کارمەندەکانی دەستبەرداری
خێزانەکەی بوو لەبەر ئەوەی هیچ پارەیەکی نەبوو

لە کاتێکدا باوکی جۆنگکووک زۆر بە خۆشی دەژیا
هەر بۆیەش باوکم ڕادەستی پۆلیسی کرد
بەڵام پاش چەند مانگێک لە زیندان کۆچی دوایی کرد

وە جۆنگکووک و براکەشی ئێمە دەکەنە
هۆی مردنی باوکیان بۆیە دەیەوێت تۆڵەمان لێ بکاتەوە

وە کردیشی
زۆر بە خراپی تۆڵەی لێ کردینەوە
ئێستا دەڵێی مردووم تەنها جەستەم زیندووە
دڵم مردووە
دڵی من تەنها بۆ هانی لێیدەدا ئێستاش ئەوم لا نییە
چیتریش لام نابێت

خۆشمویستیت هانی.بەڵام تا کۆتایی بەو جۆرە نابێت.





^جۆنگکووک

"هانی باشیت؟"
بە نیگەرانییەوە گوتم کاتێک بە هەردوو دەستم دەستێکیم گرتبوو

ئێمە لە نەخۆشخانەین ئەوە چەند کاتژمێرێک دەبێت
هانی بێ هۆشە
بەڵام ئێستا خەریکە چاوەکانی دەتروکێنێت

"هانی؟ئاگاداریت؟هانی گیان؟"

ئەو کەمێک سەیری چواردەوری کرد بە ماندوویی
دواتر توند دەستی لە نێو دەستم دەرهێنا

نــــاچــــاریـــ|JJK|Where stories live. Discover now