Part[21]

1.9K 265 398
                                    

^جـۆنگکووک

"هانی شێتم مەکە ئەڵێم ئەو دەرگایە بکەرەوە"
بە توڕەیی گوتمو دەمکێشا بە دەرگاکەدا


"نەخێر هەر نایەمە دەرەوه‌"
بە گریانەوە هاواری کرد و شەقێکی لە دەرگاکە دا کەو دیوەوە

سوێند دەخۆم ئەو کچە شێت بووە
ئاخر جیمینە خوێڕی ئەوە دەهێنێت وای بۆ بکەیت؟


"هانی نامەوێت دەرگاکە بشکێنم
خۆت بە ئاقڵی وەرە دەرەوه‌"
گوتم بەڵام وەڵامی نەدامەوە تەنها دەگریا

ئەوە لە بەیانییەوە لەو ژوورەیە
هەر نایەتە دەرەوە
خواردنیشی نەخواردووە
خەمی ئەومە
لە هەمان کاتدا لێی توڕەم


"هانی هەتا سێ دەڵێم دەرگاکە نەکەیتەوە دەیشکێنم"
گوتمو چەند جارێکی تریش لە دەرگام دا

"لاچۆ بە نەفرەت بیت
ژیانی منت هەمووی تێکدا"
بە هاوارەوە گوتی

"بێدەنگ بە!ژیانی چیم لێ تێک داویت؟!
تەنها لەبەر ئەو خوێڕییە؟!!
باشە من خانویەکم هەروا دایتێ
خستمیتە زانکۆی پارەوە
مۆبایل و جلی تازەو هەموو شتێکم بۆ کردویت
تۆ پاسکیلت پێ بوو بەڵام ئێستا 
شۆفێری تایبەتی خۆتت هەیە
ژیانت لە هەموو ڕویەکەوە خۆش بووە
ئیتر ژیانی چی تۆم تێکداوە؟
تەنها لەبەر جیمین تەنها لەبەر ئەو نەفرەتییە
ئەو شایەنی ئەو فرمێسکانەت نییە
بوەستە لە گریان و وەرە دەرگاکە بکەرەوە"
بە هاوارەوە گوتم

ئەو بە گریانەوە هاتە دەرەوە لە ژوورەکەو لە بەردەمم وەستا ویستم لێی توڕەبم بەڵام کاتێک بەو چاوە پڕ فرمێسکانەی سەیری دەکردم هەموو توڕەییەکەم نەما

"تۆ تێناگەیت جۆنگکووک"
بە دڵ پڕیەوە گوتی


"هەرگیز کەس منی خۆشنەویستووە
هەرگیز کەسێک گرنگی پێ نەداوم
لە خانەی بێ سەرپەرشتان گەورە بووم
هەموو ڕۆژەکانی منداڵیم و هەرزەکاریم
بە دڵ تەنگی و بێ کەسی بەڕێکرد
لەگەڵ قسە ڕەق و ناخۆش و لێدانەکانی بەخێوکەرەکانمان گەورە بووم
بۆیە لە خانەکە ڕام کرد
تا ئیتر ژیانم بگۆڕم تا ئیتر دڵخۆش بم،ئازاد بم
ماوەی مانگێک بە شەو بە ڕۆژ کارم دەکرد تەنها
بۆ ئەوەی بتوانم شوێنێک بە کرێ بگرم تا لێی بمێنمەوە
زۆر هەوڵمدا تاوەکو توانیم ئەو پاسکیلا بکڕم
ئەو شەوەی خۆمدا لە ئۆتۆمبێلەکەت ئەوە تازە
پاسکیلەکەم کڕی بوو زۆر دڵم پێی خۆشبوو
بەڵام دڵخۆشیەکەم زۆری نەخایەند هەرکە تۆ هاتیت
وامزانی ئیتر ژیانم خۆش دەبێت بەڵام وانەبوو
هەر لە سەرەتاوە هەڕەشەت لێ دەکردم و لێت دەدام
تەنها لێم توڕە دەبویت و هاوارت دەکرد
هەموو شتەکانت بە زۆر پێ دەکردم
وەکو بەندەی خۆتت لێ کردم
بەڵام،بەڵام جیمین وانەبوو.
جیمین بە تەواوەتی جیاواز بوو،ئەو وەک فریشتە وابوو
ئەو هەر لە سەرەتاوە گرنگی پێ دەدام و بە باشی
مامەڵەی لەگەڵ دەکردم
ئەوانەش بۆ من نوێ بوون کە وای کرد هەر زوو
بکەومە داوییەوە و خۆشمبوێت
کاتێک لەگەڵ جیمین بوینە خۆشەویست
گوتم تەواو دڵخۆشی ژیانی من دەستی پێ کرد!
بەڵام نا وانەبوو تۆ هەمویت تێکدا جۆنگکووک
چۆن نەگریم؟چۆن خەمبار نەبم؟
لە کاتێکدا جگە لە جیمین کەسم نەبوو بەڵام تۆ
ئەویشت لێ کردم"

نــــاچــــاریـــ|JJK|Where stories live. Discover now