Part[6]

1.9K 261 132
                                    

^هــانــی

ئەمڕۆ زۆر خۆشبوو
تەواوی کاتەکان لەگەڵ جیمین بووم
بەڕاستی ئەو کەسێکی زۆر باش و میهرەبانە

وامدەزانی وەک دراماکان گروپێک کچ دێن و
داوای هاوڕێیەتیم لێ دەکەن
بەڵام نا هیچ کەس نەهات
تەنها چەند کوڕێک نەبێت کە تەنها خۆیان پێناساندم

بەڵام جیمین هەموو کاتەکە لەگەڵم بوو
نەیدەهێشت هەست بە تەنهایی بکەم

"ئێستا بۆ کوێ دەڕۆین؟"
بە شۆفێرەکەم گوت

"بەڕێز جۆنگکووک لە ماڵە کۆنەکەتە
بۆیە گوتی کە تۆش ببەمە ئەوێ
تا پێکەوە شتەکان بپێچنەوە"

چی؟نەفرەت
ئەو بۆ دەڕواتە ماڵی من؟
ئێستا دەستکاری هەموو شتێکی کردووە
نەفرەت چی گەر بچێتە ژورەکەم؟

لە ژوورکەم تەقینەوەی جل ڕویداوە
بۆستە؟جلەکانی ژێرەوەم
کە شەوان لە کاتی نوستن دام دەنان

نەفرەت گەر چوبێتە ژورەکەم ئابڕوم دەچێت

"بەڕێزم تکایە دەتوانیت خێراتر بڕۆیت؟"
بە شڵەژاوی گوتم

"بۆچی؟"

"تکایە خێرا بڕۆ"



بە خێرایی لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم و ڕام کردە نێو
باڵەخانەکە من لە نهۆمی شەشەم بووم
بە خێرایی بەسەر قادرمەکاندا ڕام دەکرد

چوومە بەردەم ماڵەکەم
دەرگاکەم کردەوە چونکە قوفڵ نەبوو
بێگومان چونکە جۆنگکووکی لێیە

ماڵەکە زۆر بچوکە
تەنها هۆڵێک و چێشتخانەیەکە پێکەوە
وە ژورێکی نوستن کە گەرماویشی تیایە

خێرا چوومە ژوورەکەم بەڵام چاوەکانم فراوان بوون

"نەفرەت تۆ چی دەکەیت؟!!"
بە هاوارەوە گوتم

ئەو نەفرەتییە هەموو جلەکانمی دەرهێنابوو
وە جلی ژێرەوەمی بە دەستەوە بوو
نەفرەت ئەوە زۆر شەرمەزارکەرانەیە

"چۆن بوێری دەکەیت هاوارم بەسەردا بکەیت؟!"
بە توڕەیی گوتی کاتێک سـ*یانەکەمی فڕی دایە
سەر سیسەمەکەو بەرەو ڕوم هات

زۆر بە توندی زلەیەکی لێدام وایکرد ڕوم بسوڕێت
فرمێسکەکانم لە چاوەکانم بەربونەوە
دەستم بە شوێن زلەکەوە گرت
کە دەڵێی سوتاوە هێندە ئازاری هەیە

"جارێکی تر دەنگ بەسەر مندا بەرز نەکەیتەوە!"
بە توڕەیی گوتی

"تۆ بۆ هاتویتەتە ژووری من؟
من خۆم ئێرەم چاک دەکرد،ئەمە ژووری منەو تایبەتمەندی منی تیایه‌،چۆن دێیت و تەنانەت دەستکاری جلەکانیشم دەکەیت؟"
بە دڵ پڕیەوە گوتم

نــــاچــــاریـــ|JJK|Where stories live. Discover now