Part[25]

1.8K 257 699
                                    

^هانی

بە توندی دەستی جۆنگکووکم گرتبوو
لە نزیک سیسەمەکەی دانیشتبووم
ئەو هێشتا بە ئاگا نەهاتبۆیەوە

برینەکە زۆر قوڵ نەبوو بەڵام بەهۆی ئەوەی
چەقۆکە ژەنگی کردبوو
وایکردبوو برینەکەی ئینتیهاب بکات
ئەوە خراپتری کردبوو
دکتۆرەکان گوتیان کە باشە ئێستا

بەڵام من هێشتا نیگەرانی ئەوم
ئەو لەبەر من وای لێهات
تەنها ئەمەوێت بزانم ئەو سێهونە چی بوو لە ناکاو دەرکەوت

سەیری جۆنگکووکم کرد لێوەکانی وشک ببونەوە
ڕوخساری سپی هەڵگەڕابوو
ڕانەهاتوم لەوە
ئەو هەمیشە بەهێز و خۆڕاگر بوو
ئێستاش کە بەو جۆرە بە لاوازی ئەیبینم
تا ڕادەیەک ئازار ئەچێژم
ئەو شایەنی ئەوانە نییە

ڕاستە بووە هۆی ئەوەی من و جیمین لە یەک جیابینەوە ئەوە زۆر سەخت بوو بۆم
بەڵام ئێستا جیمین ژیانی خۆی دەژی
ئەو لەوانەیە دڵخۆش بێت ئەوەش بۆ من بەسە

ئێستا جۆنگکووک زۆر لەگەڵم باشە
بە هەموو شێوازێک گرنگیم پێ دەدات
لە کاتێکدا من هەر گوێشی پێ نادەم
ئەو بەڕاستی ماوەیەکی زۆرە بەرگەی ئەم هەڵسوکەوتانەی من دەگرێت
ئیتر هەست بە تاوان دەکەم کە لەگەڵی خراپ بم.
تەنها با چاک بێتەوە بەڵێن بێت ئیتر وەک خۆی
هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەم
بەڵێن بێت باش بم لەگەڵی ئەگەر هەستیشم بۆی نەبێ

گوێم لە دەنگی دەرگای ژوورەکە بوو کرایەوە
ئەوە لەوانەیە جین بێت
چونکە ئاگادارم کردەوە هەرچەنە ئەو لە بوسان بوو
بەڵام شۆک بووم کاتێک سێهونم دی
ئەو واز ناهێنێت؟ئەو جۆنگکووکی بریندار کرد
ئێستاش هەروا دێتە نەخۆشخانە ؟
تەنانەت ناشترسێت بیگرن؟


"سڵاو شەکر"
گوتیو دەرگاکەی داخست

"چی ئەکەیت لێرە؟پۆلیس ئاگادار دەکەمەوە!"
گوتمو هەستامەوە

"بەڕاست؟ئۆهـ تکایە وامەکە دەترسم"
بە گاڵتەوە گوتیو هاتە نزیکم


"هەر ئێستا بڕۆ دەرەوە!"
بە توڕەیی گوتم

"لەگەڵ تۆ دەڕۆم"
بە خەندە پیسەکەیەوە گوتی

"ئەڵێم بڕۆ دەرەوە ئەگینا هاوار دەکەم"

"کەواتە بیکە"
بە بێ باکی گوتی وایزانی نایکەم

"یارمەتـی ئەو بکوژە- -"
بە دەنگی بەرز هاوارم کرد بەڵام ئەو خێرا دەمی گرتم


"کچی نەفرەتی ئەتەوێت خۆت بوێر دەرخەیت"
گوتیو توند گرتبومی لە پشتەوە

نــــاچــــاریـــ|JJK|Where stories live. Discover now