Part[10]

2K 285 183
                                    

^هــانــی

"هانی؟دەتەوێت پێکەوە سەیری فلیم بکەین؟"
جیمین بە خەندەوە گوتی کاتێک دەستی بە خاولیەکە وشک کردەوە

ئەو سوور بوو لەسەر ئەوەی هەموو قاپەکانم لەگەڵ بشۆرێت،بەڕاستی ئەو باشە

"ئهم خراپ نابێت"
گوتمو لە کۆتاییا خەندەم بۆ کرد

چوینە هۆڵەکەو تیڤیەکەمان کارپێکرد
جیمین بە دوای فیلمێک دەگەڕا

کەوتمە نێو خەیاڵەوە لەگەڵ جوانیەکەی
بەڕاستی ئەو زۆر قۆزە
ڕوخساری زۆر جوانی بێ کێشەیە

ئێستا زۆر پیاوانەو جوان دەردەکەوێت
ئەو قۆڵی کراسەکەی تا ئانیشکی هەڵکردبوو
ئانیشکەکانی لەسەر ڕانی دانابوو و قاچەکانی کردبۆیەوەو لەسەر قەنەفەکە زۆر بە سەرنجڕاکێشی دانیشتبوو

سەرنجی هەر لەسەر تیڤیەکە بوو و بە دەستە دەماراوییەکانی کۆنترۆڵەکەی گرتبوو
ئەو جوانە بەڵام بەو جۆرەش لەسەر لا جوانتری کردووە

لە هەمووی سەرنجڕاکێشتر لێوەکانیەتی
هەروەها چاوەکانی

لە خەیاڵەکانم هاتمە دەرەوەو شڵەژام بەو جۆرە
بیرکردنەوانەم
من چی دەکەم؟لەو کاتەوە وەک گەمژەیەک
چاوم تێیبڕیوە

"هـانـی"
گوتیو هێشتا سەرنجی لەسەر تیڤیەکە بوو
هەوڵمەدەدا شڵەژاویەکەم بشارمەوە

"ئـ- بەڵێ"
بە شڵەژاوی گوتم

دڵم لە لێدان وەستا کە بەو جۆرە سەیری کردم

"ڕوخسارمت پێ چۆنە؟"
بە زەردەخەنەوە گوتی و چاوێکی داگرت

"هـ-ها؟ئـ من دەڕۆم گەنمەشامی دێنم"
بە شڵەژاوی گوتمو خێرا ڕامکردا چێشتخانەکە




^جـیـمـین

بە سوکی بەدەم خۆمەوە پێکەنیم کە بەو جۆرە ڕایکرد

ئەو تەواوی کاتەکە سەیری دەکردم
ئەوە دڵخۆشی دەکردم لەوانەیە بەلایەوە
سەرنجڕاکێشبم

زۆر کیوت بوو کە بەو جۆرە سەیری دەکردم
ئەو تەواو شڵەژاو بوو و شەرمی دەکرد

فیلمێکم هەڵبژارد
فیلمێکی ڕۆمانسی؛)
دەزانم کچان لە فیلمی ترسناک دەترسن
وە حەزم بە ئاکشنیش نییە
کۆمیدیش بۆ ئەم جەوەی ئێستا نابێت

هەستام و گڵۆپەکانی هۆڵەکەم کوژاندەوە و
گەڕامەوە لای قەنەکە
گۆشەی سەر قەنەفەکانم بە جۆرێک چاک کرد
کە گەر هانی هاتەوە لای من دابنیشێت
بێگومان هەر لای من دادەنیشێت بەڵام
دەمەوێت لە نزیکم بێت

نــــاچــــاریـــ|JJK|Where stories live. Discover now