^هــانــی
لە ژوورەکە بە بێ چارەیی دەسوڕێمەوە
نازانم چی بکەم
تەواوی ئەمشەو خەوم لێ نەکەوتووەسەیری کاتژمێری ژوورەکەم کرد
بینیم ٩:٢٢ـی بەیانییە
نەفرەت گەر ئێستا ئەو ناو جۆنگکووکە بێت
چی بکەم؟من بۆ ڕازی بووم؟
تکایە من دەگریم گوێم لە دەنگی پێ بوو
لە نزیک ژورەکەوە
لە ناکاو زۆر بە توندی دەرگاکە کرایەوە
وایکرد بیدات بە دیوارەکەداهێندە ترسام کە وای کرد بکەومە سەر زەوییەکە
ئاخر مرۆڤ ئاوا دەرگا ئەکاتەوە؟
ئەو بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕییەوە سەیری کرد"لە دەرگا دەترسیت؟ئۆیس بچکۆل"
بە گاڵتەوە گوتیو هاتە نێو ژورەکەو دەرگاکەی داخست"لە دەرگا ناترسم لەو ئاژەڵە دەترسم کە دەیکاتەوە"
خۆشم نازانم چۆن ئەوەم گوتڕوخسارە گاڵتەکەی گۆڕا بۆ ڕوخسارێکی توڕە
لێم نزیک بۆیەوەو دوبارە نەفرەت زلەیەکی لێدام
بەڵام ئەمجارە لە هەموو جارەکانی دیکە بە ئازارتر بوو"ئەو ئاژەڵەی باسی دەکەیت دەتوانێت بە
یەک ئاماژە بتکوژێت!تێدەگەیت!"
وشەی کۆتایی بە هاوارەوە گوت
ئاخ گوێم"وەرە خوارەوە کارم پێتە"
بە ساردی گوتیو لە ژوورەکە چووە دەرەوەئەوە چی بوو؟
وەک ڕەشەبا هات و ڕۆشت
چۆن دەتوانێت هێندە زوو توڕە بێت؟
سەیرترین مرۆڤ تا ئێستا دیبێتمتۆ بڵێی چیم لێکات لە خوارەوە؟
تکایە من زۆر دەترسم
هەرچەند دەکەم ناوێرم هەستم و بڕۆمە خوارەوە
چی گەر بەڕاستی بمکوژێت؟
من هێشتا گەنجم تکایە"وەرە خوارەوە گەر نا بە شێوازی خۆم دەتهێنم!"
هاواری کرد دیار بوو لە خوارەوە بوو
هێشتا واش دەنگی زۆر بەرز بوو ئەوە چییە؟بە ترسەوە هەستامەوەو
بەرەو خوارەوە ڕۆشتم
لەسەر هەر پلەیەک کەمێک دەوەستام
نەمدەوێرا بڕۆم"ناشزانی بەسەر پلیکانەدا بڕۆیت؟"
بە توڕەیی گوتیڕاچڵەکیم،ئەوە لە کوێ پەیدا بوو؟
تەنها چەند پلیکانەیەکم مابوو بۆ خوارەوە
خۆی هاتو دەستی بە توندی گرتمو بردمی بۆ
چێشتخانەکە لەوێ بەزۆر لەسەر کورسیەک
داینیشاندم و خۆشی لە بەرامبەرم دانیشت"سێرکە خواردنم ئامادە کردووە"
بە خەندەوە گوتیو دەستی کرد بە خواردنچاوەکانم فراوان ببون
ئەوە هەمان کەس بوو کە ئێستا هاواری کرد؟
ئەو زۆر زوو دەگۆڕێت
لەوانەیە مرۆڤ نەبێت
YOU ARE READING
نــــاچــــاریـــ|JJK|
عاطفيةچی بەسەر کچێک دێت کە بەزۆر دەیخەنە داوی خۆشەویستییەوە؟ ⚠️هەموو مافێکی چیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ خۆم⚠️