^هانی
"چیت دەوێت دوبارە؟"
بە بێزاری گوتم"هانی بەو جۆرە قسە مەکە"
گوتیو سەری نزم کردەوەچی بەسەر جۆنگکووکدا هاتووە؟
بۆچی بهو جۆرە گۆڕاوە؟"ئێستا بۆچی هاتویت؟من دەمەوێت بڕۆمە زانکۆ"
"ئـ-هانی..ئەمڕۆ-"
"ئەمڕۆ چی؟"
"ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایک بوونمە"
ئەو بۆچی ئەمە بە من دەڵێت؟تەنانەت
بۆ هاتۆتە لای من؟بەڵام ئەو ڕوخساری
بە تەواوەتی دەربڕینێکی جیاواز دەرەبڕێت
وەکو خەمبار؟بەڵام بۆ خەمبارە؟"وە چی؟"
"ئـێهـ گوتم گەر دەتوانیت ئەمڕۆ لەگەڵم بیت
تەنها بۆ ئەمڕۆ!هەرگیز لە ژیانمدا یادی ڕۆژی
لە دایک بوونم نەکردووە یاخود هیچ شتێکی تایبەتم نەکردووە لەو ڕۆژەدا بەڵام دەمەوێت ئەمڕۆ لەگەڵ تۆ بەسەر ببەم،تکایە دەتوانیت ئەوەم بۆ بکەیت؟
تکایە ئەمڕۆ بە بێ ڕق لەگەڵم بە
دەمەوێت ئەمڕۆم لە ڕۆژەکانی ترم جیاواز بێت"
گوتیو بە قوڵی سەیری نێو چاوەکانی دەکردمنازانم بۆ
بەڵام هەستم بە داخ کرد بۆی
جۆنگکووکی بێزارکەر و توڕە ئێستا وەکو منداڵێک
داوام لێ دەکات کە لە ڕۆژی
لە دایک بوونی لەگەڵیدا بم؟زۆر باشە ئەوەی بۆ دەکەم هەرچۆنێک بێت ئەویش
مرۆڤەو هەستی هەیە ناتوانم ڕەتی بکمەوە"ئهـم کەواتە باش،من ئەمڕۆ ناچمەوە زانکۆ"
گوتمو ئەویش بە زەردەخەنەوە سەیری کردم
باشە.ئەو دڵخۆش دیارە؟.جانتاکەم دانا لەسەر قەنەفەکە
چونکە ئەوانە شتی زانکۆی تێدا بوون
پێویستم پێی نییە تەنها مۆبایلەکەم هەڵگرت"کەوایە با بڕۆین"
^جۆنگکووک
دڵخۆشم
ئەو ڕازی بوو لەگەڵم بێت
خێرا دەرگای ئۆتۆمبێلەکەم بۆ کردەوە
ئەو بە سەرسوڕمانەوە سەیری کردم دواتر سەرکەوتتکایە با هەمیشە هانی بەو جۆرە بێت لەگەڵم
با ڕقی لێم نەبێت"ئێستا دەچینە کوێ؟"
هانی گوتیو سەیری کردم"لە ڕاستیدا خۆشم نازانم هەرگیز نەچومەتە
شوێنێک بە هۆی خۆمەوە واتا نازانم بڕۆمە کوێ
تۆ هیچ شوێنێک پێ دەزانی؟"
YOU ARE READING
نــــاچــــاریـــ|JJK|
Romanceچی بەسەر کچێک دێت کە بەزۆر دەیخەنە داوی خۆشەویستییەوە؟ ⚠️هەموو مافێکی چیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ خۆم⚠️