Part[9]

2K 268 238
                                    

^جـۆنگکـووک

نەفرەت!ئەو دوبارە بورایەوە؟
ئێستا چی بکەم؟
ئایا هەر بەهۆی ئەوەی دوێنێوەیە؟
نەفرەت ئەو زۆر هەستیارە لەو بارەیەوە

خێرا پەیوەندیم بە جین هیۆنگەوە کرد

[هیۆنگ،هانی دوبارە لەهۆشخۆیچوو
ئێستا جیمین بردیە ژووری فریاگوزاری زانکۆکە
بڕۆو لە تەندروستی دڵنیابەرەوە تا دێم]

[تۆ دێیت جۆنگکووک؟مەیە هەموو شتێک تێک دەدەیت جۆنگکووک!!]

گرنگیم پێی نەداو پەیوەندیەکەم کۆتایی پێ هێنا
خێرا چاکەتەکەم لەبەر کردو لە کۆمپانیا چوومە دەرەوەو
بەرەو زانکۆکە ڕۆشتم

نەفرەت بۆ هێندە خەممە؟
نا من خەمم نییە تەنها دەمەوێت شتێکی بەسەر نەیەت
و یاریەکەمان لێ تێکبدات

جین هیۆنگ بەردەوام نامەی بۆ دەناردم کە نەیەم
بەڵام گرنگی پێ نادەم
گەر لەوێش پرسیاری لێ بکەن لەوانەیە ئەو بێ نرخە
ناوم بهێنێت و هەموو شتێک تێکبات

لە کۆتاییدا گەیشتم
بە خێرایی بە نێو زانکۆکەدا دەڕۆیشتم
هەموو قوتابیەکان بە سەیری سەیریان دەکردم

بێ لە دەرگادان دەرگای ژووری فریاگوزاریەکەم کردەوە

بینیم جیمین لە نزیک هانی دانیشتووەو دەست بە قژیدا دێنێت و هانیش بە ئاگا هاتۆتەوە
جین هیۆنگ و پەرەستارەکەش لە نزیکیان وەستابوو
ئەوان هەمویان بە شۆکەوە سەیریان دەکردم جگە لە جیمین کە بە توڕەیی سەیری دەکردم

"تۆ چی دەکەیت لێرە؟"
جیمین گوتی بە توڕەیی

"پەیوەندی بە تۆوە نییە،من هاتومەتە لای براکەم"
بە ساردی گوتم و هەوڵمدەدا توڕە نەبم

"کەواتە بڕۆن ئێستا"
بە ساردی گوتی و سەرنجی خستەوە سەر هانی کە بە ترسەوە سەیری دەکردم

"من بەڕێوەبەرم،تۆ بە من دەڵێیت بڕۆم؟!"
ئەو بە توڕەیی گوتی

"مادام وایە من هەر ناڕۆم لێرە دەبم
هەروەها دەتوانیت ئەم جوانکیلەیەم پێ بناسێنیت؟"
بە فیزەوە گوتمو ئاماژەم بە هانیدا ئەو بە سەرسوڕمانەوە سەیری دەکردم

"بێدەنگ بە ئەو هیچ پەیوەندیەکی بە تۆوە نییە"
بە توڕەیی گوتی

"بەڕاست؟دەتوانم چیم بوێت لێی بکەم
تۆ هەر ئاگاداریش نەبیت گەمژەی ساویلکە"
بە گاڵەتەوە گوتم و زمانم بە لێومدا هێنا

نــــاچــــاریـــ|JJK|Where stories live. Discover now