Part[4]

2K 303 126
                                    

^هــانــی

ئەوە چەند کاتژمێرێک ڕۆشتووە لەوەتەی
ئەو دێوە ترسناکە چۆتە دەرەوە
بە قسەی خۆی گوتی دەچم مۆبایلت بۆ دەکڕم

بەڵام من خۆم مۆبایلم هەیە واتە هەمبوو
چونکە لە نێو سندوقی پاسکیلە نەفرەتیەکەم بوو
ئێستا خوا دەزانێت چی لێ هاتووە

باشە دەبێت جیمین کێ بێت؟
بۆچی دەیەوێت ببمە خۆشەویستی؟
ئاخر زۆر بێ مانایە

من بچم لە خۆمەوە بە کوڕێکی نەناسراودا بنوسێم و
وابکەم خۆشیبوێم،گەمژانەیە
ئەسڵەن کێ منی خۆشدەوێت؟
من هەر ئەوەندە جوانیش نیم کە وابکەم کوڕێک
منی خۆشبوێت

"نەفرەت چۆن توش بووم"
بە بێزاری گوتم کاتێک خەریکبوو دەگریام
خەریکە دەمرم هەموو ئەمڕۆ لەم ژوورە بووم

لە ناکاو دەرگای ژوورەکە بە قایمی کرایەوەو
دای بە دیوارەکەدا
ئەوە جۆنگکووک بوو
زۆر ترسناک بوو،ئاخر بۆ دایمە توڕەیە؟
چەند زەرفێکیشی بە دەستەوە بوو

بە توڕەیی سەیری دەکردم منیش بە ترسەوە
دەرگاکەی بە توندی داخست و لێم نزیک بۆیەوە
کاتێک لەسەر سیسەمەکە دانیشتبوم

"قسەت  لەگەڵ کێ قسەت دەکرد؟!!"
بە هاوارەوە گوتی کاتێک زەرفەکانی دەستی فڕیدایە لایەکی ژورەکە

دوبارە جەستەم دەستی کرد بە لەرزین
ئەوە باسی چی دەکات؟
ئەسڵەن کێی لێیە تا من قسەی لەگەڵ بکەم؟

"دەڵێم لەگەڵ کێ قسەت دەکرد؟!!
مۆبایلت پێیە؟!!"
دوبارە بە هاوارەوە گوتیو هات توند قژی گرتم

"تـ-تکایە قژم  ئازاری هەیه‌"
بە چاوە پڕ فرمێسکەکانمەوە سەیرم دەکرد

"لەگەڵ کێ قسەت دەکرد!!"
دوبارە بە هاوارەوە گوتیو بە توڕەیی سەیری دەکردم

"کەس!ئاخر کێی لێیە تا قسەی لەگەڵ بکەم؟!!"
بە دەنگی بەرز گوتم لە تاو ئازاری قژم

"مۆبایلەکەت لە کوێ شاردۆتەوە؟!!"
بە توڕەیی گوتیو قژی بەردام

"مۆبایلم پێ نیـ-"

شۆک بووم کاتێک هەڵیساندم و
دەستی دایە جلەکانم بە مەبەستی داکەندن

"کوا لە کوێت شاردۆتەوە"
بە توڕەیی گوتیو هەوڵی دەدا بلوسەکەم دابکەنێت

بەردەوام هاوارم دەکرد و ڕێگریم لێ دەکرد
فرمێسکەکانم چرکە بە چرکە زیاتر دەبوون
ئەو ڕێک دەڵێی دڕندەیەکەو خوا بۆ منی ناردووە

نــــاچــــاریـــ|JJK|Where stories live. Discover now