Part[2]

2.2K 314 225
                                    

^هــانــی

جەستەم بە بێ وەستان دەلەرزا
ئەو ڕێک چەکەکەی بەرامبەرم گرتبوو
زۆر ترسناک دیار بوو

خەریک بوو بە چاوەکانی دەیخواردم
نازانم لە ڕوخساری دەترسم یان لە چەکەکە؟

"چییە زمانت نییە قسە بکەیت؟
ئەی ئەو هاوار هاوارەت لە چی بوو؟"
بە دەنگە ترسناکەکەی گوتی

"تکایە بهێڵە بڕۆم"
بە دەنگە لەرزیوەکەم گوتم

"پێم گوتیت بە دوو ڕێگا دەتوانیت"

"ئەوانە چین؟"
بە ترسەوە گوتم

"یەکەم،دەبیتە سۆزانی من وەک ئاژەڵ مامەڵەت لەگەڵ دەکەم هەرچیەکم بوێت پێتی دەکەم،دەبیتە ئامێری سێکس
بۆ مـن!"
بە دەنگە گڕەکەی گوتی کاتێک زەردەخەنەیەکی فیز لەسەر لێوەکانی بوو

"دەڵێیت چی؟مـ من هەرگیز ئەوە ناکەم،
تکایە بەڕێزم وا مەکە تکایە"
بە گریانەوە گوتم

"دەمزانی"
بە فیزەوە گوتی

"چی؟"
بە ترسەوە گوتمو سەیری چەکەکەم دەکرد

"هەڵبژاردەیەکی دیکەت لە بەردەمە
بەو جۆرە دەتوانیت بژیت!"
گوتیو بە شێوەیەکی جدی و ترسناک سەیری کردم

"ئەوەیان چییە؟"
بە ترسەوە گوتم

"هەتا ڕازی نەبیت نایڵێم،وە بزانە
پەشیمان بوونەوە یەکسانە بە مردن"

چاوەکانم فراوان بوون
ئەو دەیەوێت شتێکم بە زۆر پێ بکات
کە ناشزانم چییە؟
بەڵام خۆ نابێ هەروا ڕازی بم
چی گەر لە هەڵبژاردەکەی یەکەمیش خراپتر بوو
ئەوکات ناشتوانم پەشیمان بمەوە

بەو جۆرە بە بێدەنگی وەستابوم
فرمێسکەکانیشم بەردەوام بوون
لەوەی بە هێمنی بڕژێن

تکایە من زۆر دەترسم
هەرخۆی من چه‌ند مانگێكه‌ لە خانەی بێ سەرپەرشتانه‌كه‌ ڕامکردووە
هەمیشە بە ترسەوە دەچومە دەرەوە
ئێستاش ئەمەی هاتە سەر

ئەو پیاوە ترسناکە
بە ئاماژە بە دوو پاسەوانەکەی گوت
کە سەرکەون

ئەوان هەردوکیان لە پێشەوە سەرکەوتن
وە یەکیان دەستی کرد بە شۆفێری

نەفرەت من چی بکەم؟
ئەوانە من بۆ کوێ دەبەن
فرمێسکەکانم زیاتر بوو کە دوبارە چاوم
کەوتە سەر چەکەکە

ئەو پیاوە کاتێک بینی سەیری چەکەکە دەبم
زەردەخەنەیەکی فیزی کردو چەکەکەی لابرد
هەر نەبێت دەتوانم بە ئاسودەیی هەناسە بدەم

نــــاچــــاریـــ|JJK|Where stories live. Discover now