𝗔 𝗻𝗲𝘄 𝗱𝗮𝘆
𝗡𝗮𝗿𝗶 𝗽𝗼𝘃
ڕۆژێکی نوێیە ، کەشو هەوا سارد ، نمە بارانێک ئەبارێت ، هەڵسام لەسەر جێگاکەم و گەرماوێکم کرد دوواتر جلێکی ئاساییم لەبەر کرد ، ڕۆشتمە خوارەوە ، بێگومان وەک هەر بەیانییەکی تر خاتو هی سۆنگ خوانەکەی بە باشترین و جوانترین شێوە ئامادە کردووە کە ئەگەر سەیری بکەیت هەست بە برسێتی ئەکەی ،زەردەخەنەیەکم کرد و گوتم:
~بەیانی باش ئۆنی
/ بەیانی تۆش باش ئەزیزم دەی وەرە نانەکەت بخۆ دوا ئەکەویت
دووبارە زەردەخەنەیەکم کرد و دانیشتم
~باوکم لەکوێیە؟
/ ئەو زوو ڕۆشت ، وتی کاری زۆرم هەیە
~زۆر باشە کەواتە
نانەکەم خوارد و ڕۆشتم بۆ زانکۆ𝗔𝘁 𝘁𝗵𝗲 𝘂𝗻𝗶𝘃𝗲𝗿𝘀𝗶𝘁𝘆
٭ ناری دەنگۆیەک هەیە کە دەڵێن تۆ و جیمین ژووان دەبەستن ، ئایا ڕاستە؟
~می یونگ تۆ گەمژەی؟
٭ یاااهـ دووبارە بۆچی؟
~بۆچی ژووان ببەستم لەگەڵ کەسێکی وەک ئەو؟ دووای ئەوەش گەر ژووان ببەستم یەکەم کەس تۆ ئەیزانی
٭ بەڵام سون هی ئەوەی وتووە لای هەموو خوێندکارەکان
~وەک وتم هیچ شتێکی لەو شێوەیە نییە
٭ باشە بەڵام ئاگاداری خۆت بە ، ئەو کچە ئاقڵ نابێ، جاری پێشووش هەمان شتی لە تایهیۆنگ کرد
زۆر تووڕەبووم بەوەی کە دووبارە ئەو نەفرەتییە کارێکی لەو شێوەیەی کردووە بەڵام بەئاسایی ئەوەم وت و بە ڕووخسارمەوە دیار نەبوو
دوواتر مامۆستاکە هاتە ژوورەوە و هەموو خوێندکارەکان بێدەنگ بوونچەند کاتژمێرێک تێپەڕی و ئێستا لە باخچەکەم و سەرم بەرز کردۆتەوە بۆ ئاسمان و چاوەکانم داخستووە ئەمەوێ تۆزێک لەم جیهانە پڕ ژاوە ژاوە دوور بکەومەوە
دووای کەمێک پەیوەندییەکم بۆ هات سەیرم کرد جۆنگکووک بوو
~سڵاو جۆنگکووکی
-سڵاو لەتۆش ناری ، لەکوێیت؟
~ لە زانکۆم ، ئەبێ بەم کاتە لەکوێ بم
-ئا ببوورە ئاگاداری کات نەبووم ، ئێ ئەمڕۆ ئێوارە کاتت هەیە؟
~بۆ چ شتێک؟
-بەیەکەوە بڕۆینە دەرەوە ، بەڕاستی زۆر بێزارم
~هممم نازانم ، باشە بێگومان
-کەوایە کە ئامادەبوویت پەیوەندیم پێوە بکە
~ باشە ، جارێ خوات لەگەڵکۆتاییمان بە پەیوەندییەکە هێنا
سەبارەت بە جۆنگکووک ئەو هاوڕێی مناڵیمە و پارێزەرە𝗜𝗻 𝘁𝗵𝗲 𝗲𝘃𝗲𝗻𝗶𝗻𝗴
/ بەخێر بێیتەوە ، ئەمڕۆت چۆن بوو؟
~سوپاس ، باش بوو
/ زۆر باشە ، باوکت چاوەڕێت ئەکات لە ژووری دانیشتنەکە
ڕۆشتم بەرەو ژووری دانیشتن ، ئاخۆ ئەیەوێ چی بڵێت؟
~باوکە
+ بەخێر بێیتەوە کچەکەم ، ئەمڕۆ چۆن تێپەڕی؟
~وەک ڕۆژەکانی تر ، بۆچی بانگت کردبووم؟
+ نابێ کەمێک قسە لەگەڵ کچەکەم بکەم؟
~بەڵێ ئەبێ بەڵام من لەگەڵ جۆنگکووک ئەڕۆمە دەرەوە بۆیە بەپەلەم
+ باشە کەواتە کاتێکی تر قسە ئەکەین با جۆنگکووک چاوەڕێت نەکات
~ئەگەر گرنگە کێشە نییە
+ ئاساییە کچەکەم
~باشە کەوایە دوواتر دەتبینمەوە

YOU ARE READING
𝐨𝐧𝐞 𝐧𝐢𝐠𝐡𝐭 𝐢𝐧 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 |«𝐉𝐉𝐊»✔️
Romance~ مـ من ڪوشــتــم..! -گــەمــژە مــەبـە ٭ ناری دەنگۆیەڪ هەیە ڪە دەڵێن تۆ و جیمین ژووان دەبەستن ، ئایا ڕاستە؟ + چی ئەڵێیت؟ ئەمە پارەیەڪی زۆرە! - پارەڪە هەرچەنێڪ بێت من ئەیدەم! - سڵاو بەڕێزان ، دوواڪەوتم؟ ~ تاڪە ڪەسیت بتوانم متمانەی پێ بڪەم نــووســەر...