𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 2(⁉️😶!بڪـوژ؟)

249 42 0
                                    

𝗡𝗮𝗿𝗶 𝗽𝗼𝘃

لەڕێگا بووم بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە ماڵەوە ، لەپڕ کەسێک لەبەر دەمم پەیدابوو خێرا ئۆتۆمبێلەکەم وەستاند ،، شۆک ببووم بەڕاستی لەشوێنی خۆم ڕەق بووم ، نەمەزانی چی بکەم ، دابەزیم لە ئۆتۆمبێلەکە بۆ ئەوەی بزانم چی لێ بەسەرهاتووە سەیریم کرد جوڵەی نەبوو ، نزیک بوومەوە لێی بۆ ئەوەی بزانم هەناسە ئەدات ، بەڵام نا هەناسەشی وەستابوو، خودایە با نەمرێ ، چی بکەم ئێستا من ، بە شڵەژاوی کە هەموو جەستەم ئەلەرزی خێرا ڕۆشتم مۆبەکەم هێنا و بانگی ئەمبوڵانسم کرد دوواتر پەیوەندیم بە جۆنگکووکەوە کرد چونکە زۆر دوور نەکەوتبوومەوە لە ماڵی ئەو ، جارێک لێمدا بەڵام هەڵی نەگرت ، دووبارە لێم دایەوە ، خۆشبەختانە ئەمجارە هەڵی گرت

𝗔𝘁 𝗝𝘂𝗻𝗴𝗸𝗼𝗼𝗸'𝘀 𝗵𝗼𝘂𝘀𝗲

𝗝𝘂𝗻𝗴𝗸𝗼𝗼𝗸 𝗽𝗼𝘃

دووای ئەوەی ناری ڕۆشت فایلەکانم هەڵگرت و ڕۆشتمە ژوورەکەم بە نیازی ئەوەی بخەوم ، ڕۆشتمە سەر جێگاکە ، ئاهـ بەڕاستی زۆر ماندووم ، گوێم لێ بوو کەسێک پەیوەندیم پێوە ئەکات بەڵام مۆبەکەم لە ژووری دانیشتنەکەیە ، بێگومان لەم ماڵە جگە لەخۆم کەسی تری لێ نییە و بێدەنگە بۆیە هەر دەنگێک بێت بە ئاسانی گوێ بیستی ئەبیت ، ڕۆشتم تا بیهێنم دووبارە پەیوەندیم بۆ هات ، سەیرم کرد ناری بوو ، هەڵم گرت و وتم
- بەڵێ نارییا
~ جــ جـۆن جــۆنگ کووک
- چی بووە ناری؟ دەنگت لە باش ناچێ
~ بـ بە ئۆتۆمبێلەکەم خـ خۆم کێشا بە پیاوێکدا ،
مـ مـن کوشتم
- چییی؟ ،گەمژە مەبە و قسەی بێ مانا مەکە لەکوێیت ئێستا پێم بڵێ
~ لـ لەسەر شەقامە گـ گشتییەکەی نزیک ماڵەکەت
- بانگی ئەمبوڵانست کردووە ڕاستە؟
~ بـ بەڵێ و وتیان ئێســت ئێستا دەگەن
- ئێستا دێم ناری ئارام بە

𝗡𝗼 𝗼𝗻𝗲 𝗽𝗼𝘃
پەیوەندییەکەیان کۆتایی پێ هێنا و جۆنگکووک خێرا هەڵساو خۆی گۆڕی و سویچی ئۆتۆمبێلەکەی هەڵگرت و ڕۆشت
لەلایەکی ترەوە ناری شڵەژاوە و نازانێ چی بکات تەنها نزا ئەکات ئەم پیاوە هیچی بەسەر نەیەت ئەگینا ئەبێ بە بکوژ! لە ئێستایا مێشکی کار ناکات ، زۆری پێنەچوو جۆنگکووک گەیشت لەگەڵ گەیشتنی ئەو ئەمبوڵانسیش گەیشت
𝗝𝘂𝗻𝗴𝗸𝗼𝗼𝗸 𝗽𝗼𝘃
هەر کە گەیشتم ڕۆشتم بۆ لای ناری چونکە لەگەڵ گەیشتنی من ئەمبوڵانسەکەش گەیشت
ناریم لە باوەش گرت و دوواتر ڕوخسارە بچوکەکەیم لەنێو دەستەکانم شاردەوە
- ناری باشیت؟
~ جـ جۆنگکووک ئەگەر مـ مرد؟
- قسەی وا مەکە
~ بـ بەڵام هــ هەناسەی نە نەدەدا
- دەی سەرکەوە ئۆتۆمبێلەکەم با بڕۆینە نەخۆشخانە ، لە ڕێگا پەیوەندی بە یوونگ سام دەکەم بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بەرێتە ماڵەوە

دوواتر بەدووای ئەمبوڵانسەکە ڕۆشتین بۆ نەخۆشخانە

خێرا پیاوەکەیان برد بۆ بەشی فریاکەوتن ئێمە لەدەرەوە بووین ، ناری فرمێسک لە چاوەکانی ئەهاتە خوارەوە
- ناری مەگری
دووای کەمێک پزیشکەکە بە بێ هیوایی هاتە دەرەوە بەچاو ئاماژەم بۆ کرد قسە نەکات چونکە زانیم شتێکی خراپ ڕوویداوە ئەویش تێگەشت
ناری خێرا ڕۆشتە لای
~ جەنابی پزیشک ، چی بەسەر هاتووە باشە وایە؟ بڵێ باشە تکایە بڵێ ئەژی
پزیشک/ جارێ نازانین خاتوون هێشتا ....
دووبارە بە چاو ئاماژەم بۆ کرد
پزیشک/ بەڵێ بەڵێ خاتوون ئەو باشە
ناری بە بیستنی ئەوە دڵخۆش بوو ، بەڵام ڕوخساری پزیشکەکە واناڵێت ، پزیشکەکە ڕۆشتە ژوورەکەی و منیش نزیک بوومەوە لە ناری
- ناری هەموو شتێک باش ئەبێ ، لێرە چاوەڕێم بکە کەمێکی تر دێمەوە
~ باشە
بەڕێکەوتم بەرەو ژووری پزیشکەکە ، دەرگاکەی کرابویەوە دیارە بارودۆخەکە زۆر خراپە ، بەخێرایی چوومە ژوورەوە
- جەنابی پزیشک چی ڕوویداوە؟
پزیشک/ نەخۆشەکەمان لەدەست دا
شۆک نەبووم چونکە زانیم شتێکی خراپ ڕوویداوە
بەڵام بەخێرایی پەرستارێک هاتە ژوورەوە و وتی
پەرستار/ جەنابی پزیشک نەخۆشەکە ئەژیت
پزیشکەکە بە خێرایی ڕۆشت ، منیش ڕۆشتمە لای ناری
~ چی بووە جۆنگکووک بۆچی هەموویان ڕادەکەنە ژوورەوە؟ شتێکی خراپ بووە وایە؟
- نەخێر نەخێر بە پێچەوانەوە ئەو زۆر باش ئەبێ
ناری'م خستە باوەشم هەر لەوکاتەیا یونگ سام هات
★ جۆنگکووک براکەم
- هاهـ یونگ سام بۆچی هاتیت بەم درەنگە تۆ بەیانی کارت هەیە
★ ئەوە کەی قسەیە براکەم ، زۆر نیگەران بووم ئایا پیاوەکە باشە؟
- بەڵێ باشە
سەیری کاتژمێرەکەی مۆبەکەم کرد کات زۆر درەنگە
سەیری ناری'م کرد کە هێشتا لە باوەشم بوو و وتم
- ناری ئەتەوێ یونگ سام بتباتە ماڵەوە؟
~ نەخێر نەخێر من لێرە ئەبم
وتی کاتێک فرمێسکەکانی سڕیەوە
- بەڵام مامە یوون نیگەران ئەبێ
~ ناوی مەهێنە زۆر تووڕەم لێی
- لەکۆتاییدا باوکتە ناری
~ هەرچییەک بێت من لێرە ئەبم ، تۆ بڕۆ ماڵەوە جۆنگکووک بەڕاستی زۆر زۆر داوای لێبووردن ئەکەم بۆ ئەمڕۆ
وتی و سەیری زەوییەکەی ئەکرد
سەریم بەرز کردەوە و وتم
- وتم کە قسەی وامەکە ، هەم من لێرە ئەبم چۆن بەتەنها جێت ئەهێڵم
~ کووک من چۆن چاکەت بدەمەوە؟
~ تەنها چیتر مەڵێ بێزارم کردیت و داوای لێبووردن ئەکەم ئەوەندە بەسە چاکەیەکی زۆر گەورەم لەگەڵ ئەکەی
ناری پێکەنی ، ئای هەمیشە ئاوا پێبکەنە
~ باشە تەواو
★ هاوڕێیان منیش لەگەڵتان ئەبم ، بەو بۆنەیەوە من یونگ سام
دەستی ڕاگرت لەبەردەم ناری
ناریش سەیری دەستی ئەوی کرد و دەستی درێژ کرد بۆ تەوقەکردن
~ منیش ناری خۆشحاڵ بووم
- یونگسام هاوڕێمە و لێکۆڵەرە
~ زۆر باشە کەوایە
پزیشکەکە هاتە دەرەوە دووای ئەوەی پشکنینی بۆ پیاوە پیرەکە کرد و وتی
پزیشک/ ئێوە چی ئەم پیاوەن؟
- ئێمە نایناسین تەنها
سەیرێکی ناری'م کرد ، پزیشک چاوەڕێی وەڵامی من بوو
بەڵام وتی
پزیشک/ هەرچییەک بێ سەرەتا وتیان ڕووداوێکی هاتوچۆ بووە ، تۆ وەرە ژوورەکەم
بەدەستی ئاماژەی بۆ من کرد
- یونگ سام لای ناری بە
★ خەمت نەبێ
ڕۆشتمە لای پزیشکەکە
پزیشک/ ئەوە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە نەبووە
شۆک بووم
- واتە چۆن جەنابی پزیشک؟ بە مانای ئەوەی ئۆتۆمبێل لێی نەیاوە؟
پزیشک/ نەخێر ئەو تووشی جەڵتەی دڵ ببوو ، پەیوەندی بە ڕووداوی هاتوچۆوە نییە
زۆر دڵخۆش بووم بەو قسەیە ئێستا ناری بێ تاوانە
- سوپاس جەنابی پزیشک
پزیشک/ ئەرکی خۆمە
- ئەی ئەم پیاوە تەندرووستی چۆنە؟ کەی ئەگەڕێتەوە ماڵەوە؟
پزیشک/ ئەو زۆر باشە ئێستا ، تاوەکو بەیانی با لێرە بێت نەوەک ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووبدات
- باشە زۆر سوپاس
خێرا لە ژوورەکە چومە دەرەوە بۆ ئەوەی ئەم هەواڵە بە ناری بدەم
~ چی بوو ؟
-نارییااا تۆ بێ تاوانی
~ بـ بەڕاست؟
خێرا خۆی بە باوەشم دادا
- بەڵێ ئەمە پەیوەندی بەتۆوە نییە
ئەو جیابوویەوە و وتی
~ ئەی بەهۆی چییەوە بوو؟
- جەڵتەی دڵ لێییا بو
ئەو سەرسام بوو
★ هەرچی بێ تازە ناری بێ تاوانە ، من ئەڕۆم بزانم کەسێکی نزیکی نادۆزمەوە تاوەکو پێی بڵێم
- زۆر باشە ، ناری پزیشک وتی تا بەیانی لێرە ئەبێت دوواتر دەرەچێت
~کەوایە زۆر باشە
∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞∞
898 words
بەردەوامە♡

𝐨𝐧𝐞 𝐧𝐢𝐠𝐡𝐭 𝐢𝐧 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐩𝐫𝐢𝐧𝐠 |«𝐉𝐉𝐊»✔️Where stories live. Discover now